بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سوریا لە دیدارێکدا لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و رەوشی ناوچەکە و ھەوڵەکانی پەیوەست بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سوریا تاوتوێکرد و سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دیمەشق و ئەنقەرەش، دووپاتیکردەوە، کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی وڵاتەکەی تاکە رێگەیە بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.

لای خۆشییەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە لە پێویستی رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا، سوربوونی وڵاتەکەشی بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنانە دووپاتکردەوە کە لە میانی سەردانەکەی ئیبراھیم رەئیسی بۆ دیموشق ئیمزاکراون.