گۆتێرێس: کودەتای سەربازی چارەسەری کێشەی وڵاتانی ئەفریقا ناکات
کوردسات نیوز
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
لەکاردانەوەی زنجیرە کودەتاکەی چەند مانگی رابردووی کیشوەری ئەفریقا گۆتێرێس بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، حکومڕانی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان رووبەڕووی ئاستەنگی قوڵ بوەتەوە، بەڵام حکومەتی سەربازی کێشەکان زیاتر دەکات و ناتوانێت چارەسەریان بکات.
گۆتێرێس داواشی لە وڵاتان کرد سیستمی دیموکراسی متمانە پێکراو و دەوڵەتی یاسا بونیادبنێن.



