جیهانجیهان

ئاژانسی بلومبێرگ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئیسرائیل لەبری ئەنجامدانی ھێرشێکی زەمینی فراوان، ھێرشەکەی بە ھێواشی و وریاییەوە دەستپێکردووە، ھۆکارەکەشی بۆ ئەو فشارانە دەگەڕێتەوە کە لەسەر بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە ھەیە و ھەروەھا دەیانەوێت زیانی گیانی لەبەرچاو بگرن و جەنگەکە بۆ حزبوڵا لە باکور درێژ نەبێتەوە.

بلومبێرگ راشیگەیاندووە، پێشبینیدەکرێت ھێرش و ئۆپراسیۆنەکان بۆسەر کەرتی غەززە شەش مانگ بخایەنێت، ئامانجی ئیسرائیلیش ئەمجارە جیاوازە، چونکە دەیەوێت بزووتنەوەی حەماس لەناوببات نەک تەنھا لاوازیان بکات، ھەروەھا گرەنتی ئەوە بکات کە غەززە نەبێتە سەرچاوەی ھەڕەشە بۆسەر ئەو وڵاتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی رایگەیاندووە، گەورەترین کاروانی ھاوکاری مرۆیی لە رێگەی میسر و دەروازەی رەفەحەوە گەیشتووەتە کەرتی غەززە کە لە ٣٣ بارھەڵگر پێکھاتووە، بەڵام ئەوە زۆر کەمترە بەراورد بەو کارەساتە مرۆییەی لەو شارە بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە دروستبووە و پێویسیان بە ھاوکاری زۆر زیاترە و داواشیکردووە ئیسرائیل کارئاسانی بکات بۆ گەیشتنی ھاوکارییە مرۆییەکان بەکەرتی غەززە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٢١ی ئەمانگەوە تائێستا ١١٧ بارھەڵگر کە ھاوکارییە مرۆییەکانیان ھەڵگرتبوو گەیشتوونەتە کەرتی غەززە کە زۆربەیان پێداویستی پزیشکی بوون، ٦٠ بارھەڵگریش خۆراک و ١٣ بارھەڵگریش ئاو گەیەنراونەتە غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی کوەیت، سالم عەبدوڵا جابر سوباح وەزیری دەرەوەی کوەیت لەگەڵ جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەتەوە، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیشیان پرسی سنورە ئاوییەکانی نێوان عێراق و کوەیت بووە بەتایبەتی دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی نادەستووریی رێککەوتنی خورعەبدوڵا کە لەنێوان ھەردوو وڵاتدا ئیمزاکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان پلاسخارت و وەزیری دەرەوەی کوەیت، دیاریکردنی چارەنووسی روفاتی دیل و بێسەروشوێنبووەکان و موڵک و ماڵی  کوەیت لەناویشیاندا ئەرشیفی نیشتیمانی ئەو وڵاتە کە لەکاتی داگیرکردنی کوەیتدا لەلایەن حکومەتی بەعسی رووخاو بێسەروشوێنکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی فەڵەستین بڵاویانکردەوە، لە بۆردومانەکانی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ١١ کەس کوژران و لە بەشی رۆژئاوای غەززەش، چوار فەڵەستینی کوژران.

تەندروستی غەززەش رایگەیاند، لە رۆژی حەوتی تشرینی یەکەمەوە، زیاتر لە ھەشت ھەزار  و ٣٠ کەس لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا کوژراون کە ٣٣٤٠ کەسیان منداڵن و ٢٠٢٦ کەسی دیکەشیان ژنن و ٤٦٠ کەسیش بەتەمەنن، ٢١ ھەزار و ٦٩٣ کەسیش برینداربوون.

لە بەرامبەردا، زیاتر لە ھەزار و ٥٣٨ ئیسرائیلیش کوژراون و پێنج ھەزار و ١٣٢ کەسیش برینداربوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی عێراق دواین راپۆرتی خۆیان سەبارەت بە رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان ھەردوو وڵات داوەتە تاران.

وتیشی، لەئێستادا ئەوان ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو راپۆرتەی عێراق دەکەن کە بەپێی راپۆرتەکەش زۆرینەی بەندەکانی رێککەوتنەکە جێبەجێکراون، بەڵام تاران ھیواخوازە سەرجەم بەندەکانی رێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێبکرێن.

ناسر کەنعانی راشیگەیاند، تاران ھەستی بە نیازپاکی لایەنی عێراقی کردووە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکە، بۆیە دڵنیان لە داھاتوودا لەو بارەیەوە روبەروی کێشە نابنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی ھێرشە پێچەوانەکانیان سوپای ئۆکراین بۆسەر سوپای روسیا کە لە چواری مانگی شەشی رابردووەوە دەستیپێکردووە، تائێستا زیاتر لە ٩٠ ھەزار سەربازیان کوژراون و برینداربوون و نەیانتوانیووە ھێچ پێشڕەوییەکیش بکەن و ھیچ ناوچەیەکیشیان کۆنترۆڵنەکردووەتەوە و ٦٠٠ تانک و ھەزار و ٩٠٠ زرێپۆشی سوپای ئۆکراینیش تێکشێکندراون و زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

وتیشی، وڵاتانی خۆرئاوا لە سەرووی ھەمووشیانەوە ئەمریکا کار بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش ئۆکراین بەکاردەھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، حکومەتی جەنگی وڵاتەکەی ئاگربەست و راگرتنی شەڕ رەتدەکاتەوە چونکە ئەوە مانای شکست و خۆبەدەستداوەنە بۆ ئیسرائیل.

وتیشی، بۆ پرسی دیلەکان گفتوگۆ لەگەڵ حەماس ناکات و سوپای وڵاتەکەی لەرێگەی ھێرشی زەمینییەوە دەتوانێت سەرجەم دیلەکان ئازاد بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی فەڵەستین بڵاویان کردەوە، لە رۆژی حەوتی مانگەوە، زیاتر لە ھەشت ھەزار کەس لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا کوژراون، ٢١ ھەزار و ٦٩٣ کەسیش برینداربوون، لە بەرامبەردا زیاتر لە ھەزار و ٤٠٠ ئیسرائیلی کوژراون و پێنج ھەزار و ١٣٢ کەس برینداربوون.

٢٣ رۆژە بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن، شەوی رابردووش ئیسرائیل بەردەوام بوو لە بۆردومانکردنی غەززە و بەھۆیەوە ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری ژمارەیەک دیپلۆماتکارەوە بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای ئیمارات کۆدەبێتەوە، کە ئەو وڵاتە داوای کردووە ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی "فراوانبوونی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە" ئەنجامبدات.

لە ٢٣ رۆژی رابردوودا کە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەستیان پێکردووە، ئەنجومەنی ئاسایش چەندجارێک کۆبووەتەوە، رۆژی ھەینییش کۆمەڵگەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیارێکی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە راگەیاند، بەڵام ئیسرائیل پێوەی پابەندنەبوو.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی " نت بلوکس" کە چاودێری ھێڵەکانی ئینتەرنێت دەکات لە غەززە رایگەیاند، بەشێوەیەکی سنوردار ھێڵی ئینتەرنێت و پەیوەندیکردن بۆ چەند ناوچەیەکی غەززە گەراوتەوەبە تایبەتیش بەشی باشوری شارەکە.

بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە لە رۆژی ھەینیەوە ھێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە غەززە زیانێکی زۆریان بەرکەوتوو بە تەواوەتی پچڕا.

دوای پچڕانی ھێڵەکانی پەیوەندی لە غەززە، داوا لە ئیلۆن ماسک خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس کە ئینتەرنێت بۆ ئەو شارە دابین بکات ئەویش، ئامادەیی خۆی نیشاندا لە رێگەی ستارلینکەوە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ تیمەکانی فریاکەوتن و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە غەززە دابین بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و لێپرسراوانی حکومی لەسەر مەزاری ئەتاتورک لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت. 

ھەر بەو بۆنەیەوە پێشانگەیەک لە کۆشکی کۆماری کە ١٠٠ تابلۆی ھونەری تێدا نمایش دەکرێت، دەکرێتەوە.

ھەروەھا لەبەردەم کۆمەڵەی نیشتمانی لە ئیستەنبوڵ نمایشی سەربازی ئەنجام دەدرێت و لە بۆسفۆریش نمایشی سەربازی دەریایی رێکخراوە. 

لە سەعات ١٩:٢٣ خولەک  کە ئاماژەیە بۆ ساڵی دامەزراندنەکەی کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای وەستانی وەک ئاماژەیەک بۆ رێزگرتن لەو رۆژە، وتاری ١٠٠ ساڵە پێشکەش دەکات. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین بڵاویکردەوە، لە رۆژی حەوتی ئەم مانگەوە تائێستا، ھەشت ھەزار و پێنج کەس لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا گیانیانلەدەستداوە، کە سێ ھەزار و ٣٢٤ کەسیان منداڵن، زیاتر لە دوو ھەزار کەسیان ژنن، ھەروەھا راشیگەیاند، ئاماژەیان پێگەیشتووە، کە ھەزار و ٨٧٠ کەس لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندان، کە ھەزار و ٢٠ کەسیان منداڵن.

راشیگەیاند، بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە، ١١٦ کارمەندی تەندروستی کوژراون، ١٥ ئامبووڵانس تێکشکاون و ٥٧ دامەزراوەی تەندروستییش کراونەتەئامانج.

٢٣ رۆژە بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بەردەوامن، شەوی رابردووش ئیسرائیل بەردەوام بوو لە بۆردومانکردنی غەززە و بەھۆیەوە دەیان کەس بوونە قوربانیی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دانیێل ھەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، رۆژی یەکشەممە ھێزی پیادەی زیاتر رەوانەی غەززە کران بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو سەربازانەی لە شارەکەدان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردودا ٤٥٠ پێگەی حەماس لە ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە بۆردومانکراون، لەوانەش بارەگاکانی سەرکردایەتی و شوێنی ھەڵدانی موشەکەکان لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە.

لە بەرامبەریشدا کەتیبەی عزدەین قەسام باڵی سەربازی حەماس رایگەیاند، لە باکوری غەززە شەڕ و پێکدادانی سەخت لەنێوان ھێزەکانیان و سەربازانی ئیسرائیل رویداوە، ھێزەکانیشیان بە دۆشکە و چەکی دژە زرێپۆش ھێزەکانی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" رایگەیاند، ھیچ زانیاریەکی لە بارەی ھێرشە کتوپڕ و بێ وێنەکەی حەوتی تشرینی یەکەم نەبووە ھەموو تۆمەتەکانی خستە ئەستۆی ھەواڵگری وڵاتەکەی.

 پاش ماوەیەکی کورت لەو قسانە، ناتانیاھۆ قسەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" سڕیەوە و داوای لێبوردنی لە دەزگا ئەمنییەکان و ھەواڵگری وڵاتەکەی کردو رایگەیاند، نەدەبوو ئەو قسانەی بکردایە، ھەموو پشتیوانیەکی خۆشی بۆ سەرکردەکانی ھەواڵگری وڵاتەکەی دووپاتکردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزە ئەمنییەکانی سەربە حکومەتی سوریا بە گولـلە ھاوەن و ھێزی پیادە ھێرشیانکردووەتەسەر گوند و شارۆچکەکانی ئەبو حەردوب و زیبان و ئەبو حەمام لە رۆژھەڵاتی دێرەزوور و بەوھۆیەوە شەڕ و پێکدادان روویداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئاکامی شەڕ و پێکدادانەکە، سێ شەڕڤانی ھەسەدە و ١٩ کارمەندی ھێزەکانی حکومەتی سوریا و چوار ھاوڵاتی سڤیل گیانیانلەدەستداوە و ١٠ شەڕڤان و ٢٠ کارمەندی ھێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سوریاش برینداربوون. 

ناوەندنی راگەیاندنی ھەسەدە راشیگەیاندووە، ھێزەکانی ھەسەدە توانیویانە ھێرشی ھێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سوریا تێکبشکێنن و دەستبگرن بەسەر برێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی ئەو ھێزەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، تورکیا لەھەردوو شارۆچکەی گرێ سپی و سەرێ کانی لە باکوری پارێزگای حەسەکە، زیاتر لە ٤٥ بنکە و خاڵی سەربازییان بونیاد ناوە و لەم مانگەدا زۆرترین ھێزییان تێدا کۆکردووەتەوە.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، لە چوارچێوەیەشدا رۆژی یەکشەممە حەوت زرێپۆش و پێنج ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سەرباز لە رێگەی دەروازەی رەئس عەینەوە رەوانەی سەرێ کانی کراون.

تائێستا ئامانجی زیادکردنی ھێزەکانی تورکیا لە سەرێ کانی نادیارە بەڵام ئەنقەرە ھێزەکانی بەدرێژایی شەش کیلۆمەتر لە رۆژھەڵاتی شارۆچکەکە بڵاوکردووەتەوە، گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنیش لە ھەمان ناوچەدا کۆبوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...323324325326327...642