بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانی باشوور لە سوپای ئیسرائیل جەختیکردەوە، کە ئیسرائیل لە جەنگدایە و رۆژانی سەختیان لە بەردەمدایە.
وتیشی، وەڵامەکانی ئیسرائیل بۆ ھێرشەکەی بزووتنەوەی حەماس، شێوەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت.
ئەو قسانەی ناتانیاھۆ لەکاتێکدان، یواف گالانت وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، گەمارۆیەکی توند دەخەنە سەر کەرتی غەززە و ئاو و کارەبا و نان لە کەرتی غەززە دەبڕن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، نۆ ھاووڵاتیی وڵاتەکەیان بەھۆی پێکدادانەکانی نێوان چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل کوژراون، ھاوکات بەپێی ھەواڵێکی بی بی سی، ١٠ ھاووڵاتیی بەریتانیا لە ئیسرائیل بێسەروشوێنن و مەترسی ھەیە بەھۆی گرژییەکانەوە کوژرابن، ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساش کوژرانی دووەم ھاووڵاتیی وڵاتەکەی لە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل راگەیاند.
لەلایەکی ترەوە باڵیۆزخانەی روسیا لە تەلئەبیب بڵاویکردەوە، پێنج ھاووڵاتیی روسی بەھۆی گرژییەکانەوە کوژران، جگەلە لەو وڵاتانە، ئەڵمانیا و تایلەند و نیپاڵ، کوژرانی ژمارەیەک ھاووڵاتیی وڵاتەکانیان بەھۆی شەڕ و بۆردومانەکانی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیلەوە راگەیاند و ئاماژەیان بە بێسەروشوێنبوونی ژمارەیەکی تریش کرد، کە بە وتەی بەرپرسانی ئیسرائیل، زۆربەی بیانییەکان لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە رفێنراون.
یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، سەرجەم ھاوکارییە مرۆییەکانیان بۆ فەڵەستین رادەگرن، ئەوەش بەھۆی کێشەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل، ھاوکات حکومەتی ئەڵمانیاش رایگەیاند، لە چوارچێوەی پێداچوونەوەی ھەمەلایەنە بە ھاوکارییە داراییەکانی وڵاتەکەیان، بۆ ماوەیەکی کاتی بەشێک لە ھاوکارییەکانیان بۆ ناوچە فەڵەستینییەکان رادەگرن، کە ساڵانە دەگاتە ١٣١ ملیۆن دۆلار، بەڵام ئەو ھاوکاریانە راناگرن کە پەیوەندیان بە رزگارکردنی ژیانی خەڵکەوە ھەیە و بۆ خزمەتگوزاریە سەرەتییەکانی وەک ئاو و کارەبا دابیندەکرێت.
لەلایەکی ترەوە، جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتییەکە لەبارەی دۆخی ئیسرائیل و ناوچەکە بەڕێوەدەچێت.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام-باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، ھەموو بەئامانجگرتنێکی گەلی فەڵەستین بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، بەرامبەرە بە کوشتنی یەکێک لە دیلە مەدەنییەکان، کە لەلایەن چەکدارەکانیانەوە دەستبەسەرکراون.
چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس، رۆژی شەممە لەچەند بەرەیەکەوە ھێرشیانکردە سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل و بەپێی ئاماری بەرپرسانی ئیسرائیل، ئەو چەکدارانە زیاتر لە ١٥٠ کەسیان بەدیلگرتووە، بەڵام بەرپرسانی حەماس دەڵێن، ژمارەکە لەوە زیاترە.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، ئاماری کوژراو و بریندارەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٧٠٤ کەس لە کەناری رۆژئاوا و کەرتی غەززە کوژراون، کە ١٤٣ کەسیان منداڵن و ١٠٥ کەسیان ژنن، ھەروەھا نزیکەی چوار ھەزار کەسیش بەھۆی ھێرش و مووشەکبارانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە برینداربوون.
لە بەرامبەردا بەپێی میدیا ئیسرائیلییەکان، ژمارەی کوژراوە ئیسرائیلییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە ٩٠٠ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ھەزار و ٥٠٠ کەس، کە برینی بەشێکیان سەختە، بەپێی ئاماری میدیا ئیسرائلییەکان.
ھاوکات بۆ رۆژی سێهەم لەسەر یەک، بۆردومانە مووشەکییەکانی بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل بۆ سەر یەکتر بەردەوامن، حەماس دەیان مووشەکی ئاڕاستەی عەسقەلان کرد، ئیسرائیلیش دەیان مووشەکی ئاڕاستەی کەرتی غەززە کرد.
بنیامین ناتانیاھۆ لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ھێشتا چەکداری حەماس لەناو ئیسرائیلدا ھەن، بەڵام بوونی کەشتی فڕۆکەھەڵگری ئەمریکی لە ناوچەکەدا، بۆ پشتیووانیکردنی ئیسرائیلە، وتیشی، ئەوەی ئێستا لە غەززە دەیکەن تەنھا سەرەتایە و ئەوەی لە رۆژانی داھاتوودا دەیکەن لە ھزری نەوەکانی داھاتوودا دەمێنێتەوە.
ناتانیاھۆ ھەڕەشەی لە بزووتنەوەی حەماس کرد و وتی، پێگەکانی حەماس دەکەن بە ناوچەی وێرانە و لە کۆتاییدا حەماس درک بەوە دەکات، ئەوەی کردی ھەڵەیەکی گەورە بوو.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە درێژایی شەوی رابردوو، بەردەوامبوون لە بۆردومانەکانیان بۆ سەر ژێرخانی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، لەوانەش کردنەئامانجی بارەگای ھەواڵگیری و باڵەخانەی سەربازیی سەر بە ھێزە ئاسمانییەکانی حەماس، ھەروەھا لقی (بانکی نیشتمانیی ئیسلامی) و (بانکی یەکەم)، کە لە رێگەیانەوە پارە بۆ حەماس دابیندەکرا، لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی بەرھەمھێنانی کەرەستەی جەنگیی ئاسمانی و کۆگای کەرەستە جەنگی و سەربازییەکانی حەماس.
ھەروەھا بەپێی زانیاریی میدیا عەرەبی و ئیسرائیلییەکان، ئیسرائیل لە بۆردومانەکانیدا لە کەرتی غەززە، ماڵی ژمارەیەک سەرکردەی بزووتنەوەی حەماسی کردووەتە ئامانج.
بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، لە دوێنێوە تاکو بەیانیی ئەمڕۆ، بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە ٢٥٦ کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، کە ٢٠یان منداڵن، ھەروەھا ھەزار و ٧٨٨ کەس برینداربوون، کە ١٢١ کەسیان منداڵن، ھاوکات بەپێی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، زیاتر لە لە ٢٠ ھەزار کەس لە غەززە ماڵوحاڵیان بەجێھێشتووە و ئاوارەبوون.
لە بەرامبەردا بزووتنەوەی حەماس لە چەند بەرەیەکەوە بەردەوامە لە مووشەکبارانکردنی شارەکانی ئیسرائیل بە تایبەت تەلئەبیب و عەسقەلان، کە بەپێی میدیا عەرەبییەکان، ئەم بەیانییە دەیان مووشەکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە، ھاوکات بەھۆی مەترسی بۆردومانەکان و ناسەقامگیریی رەوشی ئەمنی، دەیان گەشتی ئاسمانی لە تەلئەبیب ھەڵوەشانەوە.
ھەر بەیانیی ئەمڕۆ حزبوڵای لوبنانی چەند مووشەکێکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە، بەوھۆیەوە ئیسرائیل ھێزی ئەمنیی لە سنورەکانی لەگەڵ لوبنان و سوریا بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل، لەبارەی ژمارەی قوربانییەکان رایگەیاند، ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە ٣٠٠ کەس، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ھەزار و ٨٦٤ کەس، کە ٣٢٦ کەسیان تەندروستییان ناجێگیرە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات"ھەسەدە"لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە دژی پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا، لە باکوور و رۆژئاوای عەین عیسا و سەرێکانی بارەگاکانی تورکیای کردوەتە ئامانج.
راشیگەیاندووە، لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەکاندا، ھێزەکانیان لە باکور و رۆژئاوای شارۆچکەی عەین عیسا و باشوری سەرێکانی، ژمارەیەک سەربازی تورکیا کوژراون و ژمارەیەکی تریش برینداربوون.
دیمیتری پۆلیانسکی جێگری یەکەمی نێردەی ھەمیشەیی روسیا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، وڵاتەکەی بەرەسمی داوایەکی پێشکەشکردووە بۆئەوەی ١٣ی ئەم مانگە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ھاوکارییە سەربازییەکانی خۆرئاوا بۆ ئۆکراین ئەنجام بدات و بە دڵنیاییشەوە ئەو کۆبوونەوە دەکرێت.
وتیشی، لەئێستا بەدواوە رێگە نادەن وڵاتانی خۆرئاوا بە ئارەزووی خۆیان پلان و بەرژەوەندییەکانیان لە رێگەی بەکارھێنانی ئۆکراینەوە جێبەجێ بکەن و لە ژێر ناوی ھاوکاریکردنی ئۆکراین لە رووی سەربازییەوە، ھەواڵی ئەوە بدەن پێگە و ھەژموونی خۆیان بەسەر روسیادا زاڵ بکەن.
محەمەد ئەلدایف فەرماندەیی لیواکانی عیزەدین قەسام باڵی سەربازیی حەماس دەستپێکردنی ھێرشێکی سەربازیی دژی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە بە ناوی "گەردەلوولی ئەقسا" راگەیاند، دەڵێت، بڕیاریانداوە کە ھێڵێک بۆ پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دابنێن، لەبەرئەوە گەردەلولی ئاقسایان دەستپێکردوە، لە یەکەم ھەنگاودا نزیکەی پێنج ھەزار مووشەک و گوللـە ھاوەنیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە، توانیویانە دەست بەسەر خاڵی سنووریی کەرەم ئەبو سەلیم لە باشووری ڕۆژھەڵاتی غەززە و ناوچەکانی دەوروبەری کە لەدەستی ئیسرائیل دابوو دابگرن.
جەختی لەوەشکردوەتەوە، ھێرشەکان زۆر لەوە بەرفراوانترن کە ئیسرائیل بیری لێدەکاتەوە، داواش لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل دەکات، دژ بە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل یەک بگرن.
بەپێی ھەواڵی میدیاکانیش حەماس ٣٥ سەربازی ئیسرائیلیان دەستگیرکردووە.
ھاوکات سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوە، چوار گروپی چەکداری جیاجیا لە کەرتی غەززەوە دزەیان کردوەتە ناو خاکی ئیسرائیل و ناوچە نیشتەجێکراوەکان، تەقە لە ئۆتۆمبێلی پۆلیس دەکەن.
راشیگەیاندوە، بەھۆی کەوتنە خوارەوەی مووشەکێک لە یەکێک لە ناوچە نیشتەجێکراوەکان، ژنێکی ئیسرائیلی کوژراوە.
لای خۆشیەوە وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش دەڵێت، ئەوەی روویدا راگەیاندنی جەنگی حەماسە لەبەرامبەریان، بە دەیان فڕۆکەی جەنگیش دەستپێکی ھێرشی بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگەیاندوە.
بۆیەکەمجارە بەم ئاستە بەریەکەوتن لە نێوان ھەردوولا رووبدات و لە زەوی و ئاسمانەوە ھێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل.
دوای ئەوەی میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و شی جین بینگ سەرۆکی چین لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی لوتکەی کۆڕبەندی ھاوکاری ئابووری وڵاتانی ئاسیا-زەریای ھێمن کە بە ئاپیک ناسراوە کۆدەبنەوە، کە بڕیارە لەناوەڕاستی مانگی داھاتوو لە سان فرانسیسکۆ بەڕێوەبچێت، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ریگەیاند، تائێستا کۆبوونەوەیەکی لەو جۆرە بە تەواوی رێک نەخراوە و یەکلایی نەبووەتەوە، چونکە دڵنیا نین سەرۆکی چین بەشداری ئەو کۆڕبەندە دەکات یان نا.
وتیشی، پێشتر وتویەتی و ئێستاش ھەمان ھەڵوێستی ھەیە کە لە پێناوی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و پەکین، ئامادەیە لەگەڵ سەرۆکی چین کۆببێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمریکا وەک دووژمنێکی سەرەکی لە بەرامبەر روسیا سیاسەت دەکات و بەبێ ھیچ بیانوو و تۆمەتێک دەستیکردووە بە دەرکردنی دیبلۆماتکارانی روسیا لە وڵاتەکەی، کە ئەوەش ھەنگاوێکی سیاسی ھەڵەیە و کاردانەوەی ھاوشێوەو توندتری مۆسکۆی لێدەکەوێتەوە، بەڵام تائێستا دانیان بەخۆیاندا گرتووە، چونکە نایانەوێت کێشەکانیان لەگەڵ واشنتۆن ئاڵۆزتر بکەن.
لە بەرامبەریشدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، مانگی رابردوو روسیا دوو دیبلۆماتکاری ئەمریکی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ دەکردووە و دەرکردنی ئەو دوو دیبلۆماتکارەی روسیاش لە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە واشنتۆن، وەڵامێک بووە بۆئەو ھەنگاوەی روسیا.
ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، چوار بومەلەرزە کە بەھێزتریانیان شەش پۆینت دوو بووە باکووری رۆژئاوای ئەفغانستانی بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر ھەژاندووە.
میداکانی ئێرانیش بڵاویانکردوە، بومەلەرزەکە لە تورکمانستان و ئۆزبەکستان و لە شاری مەشھەد و خۆراسانی ئێران ھەستی پێکراوە، بەڵام تائێستا زیانەکانی بومەلەرزەکە ئاشکرا نەکراوە.
دوای ھێرشە مووشەکییەکانی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە رایگەیاند، حەماس باجێکی گەورە و قورسی ھێرشەکانی دەدات و لەئێستاشدا وڵاتەکەی کەوتووەتە جەنگێکی دژوار و ئاڵۆزەوە و وتیشی، ھێرشەکانی حەماس تەنھا ئۆپراسیۆن یان ھێرشێکی کاتی نییە، بەڵکو راگەیاندنی شەڕە لەدژی ئیسرائیل.
ھاوکات وڵاتانی فەڕەنسا، بەریتانیا و ئیتاڵیاش ھێرشەکانی حەماسیان بۆسەر ھاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل ئیدانە کردوو بە ھێرشێکی دڕندانە وەسفی دەکەن.
جۆزێپ بۆرێل رێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش رایگەیاند، پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن و زۆربەتوندیش ھێرشەکانی حەماس ئیدانە دەکەن بۆسەر ئیسرائیل.
لە هێرشەكانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لانی كەم 40 ئیسرائیلی كوژراون، زیاتر لە 500 كەسیش برینداربوون، هەروەها بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە 198 فەڵەستینی كوژراون.
بەیانی ئەمرۆِ بزوتنەوەی حەماس بەناوی گەردەلولی ئەقسا هێرشی كردە سەر ناوچەكانی ئیسرائیل و نزیكەی پێنج هەزار مووشەكیان ئاڕاستەكردن، تائێستاش هێرشەكان لانی كەم 40 كوژراو و سەدان برینداری لێكەوتوەتەوە.
"محەمەد ئەلدایف"فەرماندەیی لیواكانی عیزەدین قەسام باڵی سەربازیی حەماس دەڵێت، بڕیاریانداوە هێڵێك بۆ پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل دابنێن، لەبەرئەوە گەردەلولی ئاقسایان دەستپێكردوە، لە یەكەم هەنگاودا نزیكەی پێنج هەزار مووشەك و گوللە هاوەنیان ئاڕاستەی ئیسرائیل كردووە، توانیویانە دەست بەسەر خاڵی سنووریی كەرەم ئەبو سەلیم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی غەززە و ناوچەكانی دەوروبەری كە لەدەستی ئیسرائیل دابوو، دابگرن، بەپێی هەواڵی میدیاكانیش حەماس 35 سەربازی ئیسرائیلیان دەستگیركردووە.
میدیا عەرەبییەكانیش ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن، هەردوو رۆژنامەنوس محەمەد ساڵحی و عومەر ئەبو شاویش بە تەقەی هێزەكانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە كوژراون.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانەوە نزیكەی 540 كەس برینداربوون.
هاوكات وەزارەتی تەندروستی فەلەستین رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەزە 198 فەڵەستینی كوژراون.
مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستینیس دەڵێت، فەلەستین مافی خۆیەتی بەرگری لە وڵاتەكەی بكات.