جیهانجیهان

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، بەپێی یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لە کاتی شەڕ و ناکۆکییەکاندا لەھەر شوێنێکی جیھان بێت پێویستە ھاوڵاتیانی مەدەنی بەدوور بگیرێن و نەکرێنە قوربانی کێشە و ئاڵۆزییەکان یاخود بە مەبەست بکرێنە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلیشدا دژی ئەوەن ھاوڵاتیان بکرێنە ئامانج جا لەھەر لایەنێکیانەوە بێت.

وتیشی، گەمارۆخستنە سەر کەرتی غەززە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە بە رێگرتن لەگەیشتنی کارەبا، ئاو، خۆراک بە ھاووڵاتیانی ئەو شارە شەڕ نییە، بەڵکو کۆمەڵکوژی و لەسێدارەدانی ھاووڵاتیانی مەدەنییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماری کوژراوانی وڵاتەکەی لە شەڕو ئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بڵاوکردەوەو دەڵێت، ٢٢ ھاووڵاتیان لە ناو ئیسرائیلدا کوژراون.

ھاوکات جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئاشکرایکرد، پشتیوانی سەربازی زیاتر بۆ ئیسرائیل دەنێرن.

وتیشی، بوونی کەشتییە فڕۆکەھەڵگرەکانمان لە کەناراوەکانی ئیسرائیل پەیامێکە بۆ ھەر لایەنێک کە بیر لە ھێرش بکاتەوە.

لای خۆشیەوە نەتەوە یەکگرتووەکانیش باس لەوەدەکات لە ڕۆژی شەممەی رابردوەوە ١١ کارمەندیان لە غەززە کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە باڵیۆزی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداریدا کە کارەساتێکی گەورەی مرۆیی لە غەززە لە ئارادایە و داوا دەکەن لەلایەن وڵاتانی جیھانەوە ھاوکاری مرۆیی بۆ غەززە بنێردرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی تەندروستیی جیھانی رایگەیاند، ١٣ نەخۆشخانە لە کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومانکراون و ھەشتیان بەتەواوەتی وێران بوون، ھاوکات مەی کیلە وەزیری تەندروستیی فەڵەستین رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل بە ئەنقەست، نەخۆشخانەکانی غەززە بۆردومان دەکات و تیمە پزیشکییەکان دەکاتە ئامانج.

ھاوکات بەرگریی شارستانیی کەرتی غەززە رایگەیاند، لە ھەر ساتێکدا بێت خزمەتگوزارییەکانیان دەوەستێت و راشیگەیاند، دەیان کەس بوون بە  ژێرداروپەردوی باڵەخانە بۆردومانکراوەکانەوە، ھەربۆیە بە دروستی ئاماری قوربانییەکان نازانن، ھەروەھا کۆمپانیای کارەبای کەرتی غەززە رایگەیاند، زیاتر لە ٣٠ سەعاتە بە تەواوەتی کارەبا لە غەززە بڕاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارتی ھەرێمە دیموکراتییەکان"دەبەپە" رایگەیاند، زەکیە ئیلباسان جێگری ھاوسەرۆکی گشتی"دەبەپە" لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نۆی تشرینی یەکەم، بە بیانوی بەرەنگاربونەوەی پۆلیس دەستبەسەر کراوە و رەوانەی زیندانی ژنانی ئامەد کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیرکردنی جێگری ھاوسەرۆکی گشتی"دەبەپە"لە چوارچێوەی قڕکردنی سیاسی و کۆتاییھێنانە بە چالاکییەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا واتە لە ماوەی ٢٨١ رۆژدا سزای سێدارەی ٥٣٨ بەندکراو لە زیندانەکانی ئێران جێبەجێکراوە، بەو پێیەش رۆژانە دوو کەس لە سێدارە دراون.

ھەر بەپێی راپۆرتەکە لەو ژمارەیەش ١٣ کەسیان ژن بوون، کە سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێ کراوە،سێ بەندکراویش تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە.

لە بەشێکی تری راپۆرتەکەدا ھاتووە، ١١٨ بلووچ و ٨٣ کورد و ١٦ ھاووڵاتی ئەفغانی سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە، ھەروەھا زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدراوەکان کە ٩٠ بەنکراو بووە، لە بەندیخانەکانی پارێزگای ئەلبۆرز تۆمارکراوە، ٥٠ بەندکراو لە کرمان و ٤٦ لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و ٣٦ لە بەندیخانەکانی پارێزگای فارس تۆمار کراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا تەواوی پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل راگەیاند و وتی، لە ھەوڵدان ھاوکاری سەربازی زیاتر پێشکەشی ئیسرائیلییەکان بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر پێویست بکات راستەوخۆ بەشداری شەڕی نێوان چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل دەکەن، وتیشی، پشتیوانیکردنی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل پەیوەندی بە حزب و سیاسەتەوە نییە و پەیوەندی بە ئاسایشی جیھانەوە ھەیە.

سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، لانی کەم ١٤ ھاوڵاتی ئەمریکی بەدەستی چەکدارانی حەماس کوژراون و ژمارەیەک ھاوڵاتی ئەمریکی دیکەش بە دیل گیراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، نزیکەی ٩٠٠ ئیسرائیلی بە بۆردومانی چەکدارانی حەماس کوژراون و زیاتر لە دوو ھەزار و ٦٠٠ کەسیش برینداربوون، ھەروەھا وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینی دەڵێت، زیاتر لە ٨٣٠ فەڵەستینی بە بۆردومانی سوپای ئیسرائیل کوژراون و نزیکەی چوار ھەزار و ٢٥٠  کەسیش برینداربوون.

لای خۆیانەوە، چەکدارانی حەماس جەخت لەوەدەکەنەوە، کە بە ھەموو ئیرادەیانەوە ھێرشەکانیان بۆ ئیسرائیل چڕدەکەنەوە و تاکو کۆتایی جەنگیش، ھیچ گفتوگۆیەک لەسەر ئاڵوگۆڕپێکردنی دیلە ئیسرائیلییەکان ناکەن، کە دەستبەسەریان کردوون و ژمارەیان نزیکەی ١٥٠ دیلە.

لە بەرامبەردا، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ١٥ مووشەکیان ئاڕاستەی ناوچەکانی رۆژئاوای لوبنان کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو چەکدارانەی حەماس ھەوڵدەدەن دزە بکەنە ناوخاکی ئیسرائیلەوە، داواش لە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکانی ئیسرائیل دەکەن، رێوشوێنەکانی خۆپارێزی بگرنەبەر و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی فەڵەستین و ئیسرائیل، کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی ئەنجامدا لەبارەی دەستپێکردنی شەڕ و ھێرشەکانی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل و نوێنەری ئەمریکاش لە کۆبوونەوەکەدا زۆر ھەوڵیداوە ھەموو ئامادەبووان بە کۆی دەنگ لە دژی بزوتنەوەی حەماس بووەستنەوە و ھێرشەکانی بۆسەر ئیسرائیل ئیدانە بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

لە دوای کۆبوونەوەکەش ئەنجومەنی ئاسایش بەھۆی ناکۆکی نێوان وڵاتانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە نەیتوانیوە راگەیەندراوێکی ھاوبەش لەبارەی رەوشی ئێستای فەڵەستین و ئیسرائیل بڵاوبکاتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی ھەفتانەیدا و لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردسات نیوز لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی ئاماژەی بەوەدا، لە سەردانەکەی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و وەفدی ھەرێمی کوردستان بۆ تاران، راپۆرتێک گەیەندراوەتە دەستی لێپرسراوانی ئێران، ئێرانییەکانیش داواکارییەکانیان بۆ ھەنگاوەکانی داھاتوو خستووەتە بەردەستی لایەنی عێراقی. 

وتیشی، ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی باشی ناوە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی و لیژنەی ھاوبەشی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق کار بۆ جێبەجێکردنی ھەموو بەشەکانی رێککەوتنەکە دەکات. 

کەنعانی ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێی ئەوە لە عێراق دەکەن لەسەر بنەمای پەیوەندی باش و برایانەی نێوانیان ھەموو بەشەکانی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات. 

١٩ی ئازاری ئەمساڵ عێراق و ئێران رێککەوتنێکی ئەمنیان ئیمزاکرد، بۆ پاراستنی سنورەکان و چەکداماڵینی حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ھەرێم و گواستنەوەیان بۆ کەمپێکی مەدەنی و ١٩ی ئەیلول وەک کۆتا وادە بۆ جێبەجێکردنی دیاریکرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، لەئێستاشدا پرسی فەڵەستین بابەتی یەکەمی وڵاتانی ئیسلامییە و لەم چەند رۆژەشدا ھاودەنگییەکی باش لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی لەسەر فەڵەستین دروستبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی فەڵەستین توانای بەرگری ھەیە و مافێکی یاساییە بەرگری لە خۆی بکات لە بەرامبەر رژێمیک کە ٧٥ ساڵە لە ھەموو مافێک بێبەشی کردوون. وڵاتانی خۆرئاواش تاوانبارن و دەستیان لەو پێشێلکارییەدا ھەیە.

ناسر کەنعانی جەختیشیکردەوە، ھەر وڵاتێک ھەڕەشە لە ئێران بکات، وەڵامێکی توندی روخێنەری پێدەگات و رەوانەکردنی ھێزیش لەلایەن ئەمریکاوە ئاماژەیەکی روونە بۆئەوەی کە پشتیوانی تاوانەکانی ئیسرئیل دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی ئەی بی سی نیوز بڵاویکردەوە، ٤٢ کۆمپانیای فڕۆکەوانی لە ئەمریکا و کەنەدا گەشتەکانیان ھەڵپەساردووە و کارمەندەکانیشیان گواستووەتەوە.

زاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھاووڵاتیانی لە گەشتکردن بۆ ئیسرائیل و کەرتی خۆرئاوا بەھۆی ئاڵۆزییەکانەوە ئاگادارکردووەتەوە.

راگرتنی گەشتەکان کاریگەری لەسەر پلان و گەشتی دەیان ھەزار کەس دروست کردووە و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی گەشتەکانیان رادەگرن، زیاد بکات. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، ھێرش و بۆردومانەکانی بزوتنەوەی حەماس بۆسەر شار و گوندەکانی نزیک لە کەرتی غەززە، پێشھاتێکی مەترسیدار و ھەنگاوێکی ھەڵەیە و پێویستە ھەردوولاش بە یاسا نێودەوڵەتییەکان پابەند بن بە پاراستنی ھاووڵاتیانی مەدەنی و ھێرش و بۆردومانەکانیان بۆسەر شار و شوێنی نیشتەجێبوونی ھاووڵاتیان نەبێت و شەڕ و ململانێکان لەو شوێنانە دووربخرێنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەرجەم وڵاتانی جیھان کردووە ھەوڵ بۆ راگرتنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بدەن و رێگری بکەن لەوەی ئەو شەڕە فراوانتر ببێت و بێتە شەڕێکی ھەرێمی و ناوچەیی.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جوزیب بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، یەکێتیی ئەورووپا بە توندی ئیدانەی ھێرشەکانی حەماس دەکات بۆ سەر ئیسرائیل.

وتیشی، سبەی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئیسرائیل و ناوچەکە ئەنجام دەدرێت. ژمارەیەک لە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا شلە ئێستادا سەردانی عومان دەکەن بۆ ئەنجامدانی دانوستانێکی درێژخایەن لەگەڵ وڵاتانی ئەنجوومەنی ھاوکاری کەنداو.

ھاوکات، حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پێداچوونەوەی ھەمەلایەنەی ھاوکارییە داراییەکانی وڵاتەکەی، دوای ھێرشە کتوپڕەکەی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بۆ ماوەیەکی کاتی بەشێک لە ھاوکارییەکانی بۆ ناوچە فەلەستینییەکان رادەگرێت، کە سالڕَنە زیاتربووە لە ١٣١ ملیۆن دۆلار.

حکومەتی ئەڵمانیا جەختیکردەوە، تەنھا ئەو ھاوکاریانە راناگرن کە پەیوەندی بە رزگارکردنی ژیانی خەڵکەوە ھەیە بۆ خزمەتگوزاریە سەرەتییەکان دابیندەکرێت  وەک ئاو و کارەبا و بڕەکەی ساڵانە ٧٣ ملیۆن یۆرۆیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەھۆی بۆردومانەکانی رۆژی یەکشەممەی تورکیا لە سنووری ناوچەکانی دێرک و رمێلان، ٢٩ ئەندامی ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان گیانیانلەدەستداوە، ٢٨ ئەندامی تری ھەمان ھێزیش برینداربوون، کە برینی بەشێکیان سەختە.

لەبارەی ھەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا، خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا رایگەیاند، بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پشتیووانییەکی راستەوخۆیە بۆ تورکیا و ئەو بێدەنگییە ھانی تورکیا دەدات بۆ بەردەوامبوون لە پێشێلکارییەکانی، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر ھێرشەکان، رۆڵی تەماشاکار دەبینێت، لەکاتێکدا پێویستە ھەڵوێستی ھەبێت.

خۆبەڕێوەبەری جەخت لە بەردەوامبوون لە پاراستنی گەلی باکوور و رۆژھەڵاتی دەکاتەوە و دەشڵێت، بەھۆی گیانلەدەستدانی ئەو ئەندامانەوە سێ رۆژ ماتەمینی گشتی رادەگەیەنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاند، فڕۆکەخانەی ھامبۆرگ بە تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی ھەڵپەسارد، دوای ئەوەی لەڕێی ئیمەیڵەوە ھەڕەشەیەک سەبارەت بە ئەنجامدانی ھێرش ئاڕاستەیان کرابوو، ھەڕەشەکەش سەبارەت بە ھاتنی فڕۆکەیەک بووە لە تاران کە لەو شارە نیشتووەتەوە. 

فڕۆکەخانەکەش لەپێگەی ئینتەرنێت بڵاویکردەوە، ھیچ گەشتێک ئەنجامنەدراوە بەھۆی رێکارەکانی ھێزەکانی پۆلیسەوە. 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ ھەردوو حکومەتی فەڕەنسا و ئەڵمانیا یەکەم کۆبوونەوەیان بە ئامادەبوونی ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ئەنجامدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی شارۆچکەی عەین عیسای لەسنوری پارێزگای رەققە کرد و بەھۆی بۆردومانەکانیشەوە دوو منداڵ شەھیدبوون، کە تەمەنیان ٩ و ١٠ ساڵانن.

لەلایەکی دیکەشەوە ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژھەڵاتی سوریا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی بۆردومانەکانی شەوی یەکشەممەی تورکیا لەسنووری ناوچەکانی دێرک و رمێلان، ٢٩ ئەندامی ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان شەھیدبوون، ٢٨ ئەندامی دیکەی ھەمان ھێزیش برینداربوون کە برینی بەشێکیان سەختە.

لە یەکەمین کاردانەوەی ھێرشەکەی دێرکیش، مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، شەھیدبوونی ٢٩ ئەندامی ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان تاوانێکە لەبیرناکرێت و پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە، بەتایبەت ھێزی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان کە دامەزراوەیەکی مەدەنییە و پشتیوانی لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەردەگرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.

پەیوەست بە دوایین ئاماری بۆردومانەکانی تورکیاش، ھێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعات رابردودا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ٩٤ جار ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستانیان بۆردومانکردووە، ئەو ناوچانەشی بۆردومانکراون بریتین لە ناوچەی دانیشتوان و پڕۆژەخانی ژێرخان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...321322323324325...630