روسیا: لە ھێرشە پێچەوانەکانیان زیاتر لە ٩٠ ھەزار سەربازی ئۆکراین کوژراون و برینداربوون
کوردسات نیوز
٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی ھێرشە پێچەوانەکانیان سوپای ئۆکراین بۆسەر سوپای روسیا کە لە چواری مانگی شەشی رابردووەوە دەستیپێکردووە، تائێستا زیاتر لە ٩٠ ھەزار سەربازیان کوژراون و برینداربوون و نەیانتوانیووە ھێچ پێشڕەوییەکیش بکەن و ھیچ ناوچەیەکیشیان کۆنترۆڵنەکردووەتەوە و ٦٠٠ تانک و ھەزار و ٩٠٠ زرێپۆشی سوپای ئۆکراینیش تێکشێکندراون و زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
وتیشی، وڵاتانی خۆرئاوا لە سەرووی ھەمووشیانەوە ئەمریکا کار بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش ئۆکراین بەکاردەھێنێت.


