ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی عێراق دواین راپۆرتی خۆیان سەبارەت بە رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان ھەردوو وڵات داوەتە تاران.

وتیشی، لەئێستادا ئەوان ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو راپۆرتەی عێراق دەکەن کە بەپێی راپۆرتەکەش زۆرینەی بەندەکانی رێککەوتنەکە جێبەجێکراون، بەڵام تاران ھیواخوازە سەرجەم بەندەکانی رێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێبکرێن.

ناسر کەنعانی راشیگەیاند، تاران ھەستی بە نیازپاکی لایەنی عێراقی کردووە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکە، بۆیە دڵنیان لە داھاتوودا لەو بارەیەوە روبەروی کێشە نابنەوە.