جیهانجیهان

میدیاکانی میسر لە زاری چەند لێپرسراوێکی باڵای وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردووەتەوە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بە رەسمی داوایان لە بەرپرسانی میسر کردووە ھەوڵەکانیان بە مەبەستی نێوەندگیری بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانیان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس دەستپێبکەن بۆئەوەی بگەنە رێککەوتن لەبارەی ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و ئەگەر پێویستیش بکات ئاگربەستێکی دیکەی مرۆیی بۆ چەند رۆژێک رادەگەیەنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەسەڵاتدارانی میسر بەڵێنیان بە ئیسرائیل داوە داواکارییەکەیان جێبەجێ بکەن و ھەوڵەکانیان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێبکەن، بەڵام دڵنیاییان نەداوە دەتوانن بزوتنەوەی حەماس بە راگەیاندنی ئاگربەست رازی بکەن یاخود نا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو لێپرسراوە ئەمریکییە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە رایگەیاندووە، ھێزەکانی ئەمریکا و ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی روبەڕووی ٩٧ ھێرش بوونەتەوە لە عێراق و سوریا، ھێرشەکانیش لەڕێی مووشەکی درۆن و مووشەکی بالیستی کورت مەوداوە ئەنجامدراون، بەشێوەیەک ٤٥ ھێرش لە عێراق و ٥٢یان لە سوریا بوون.

زۆرینەی ھێرشەکانی سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامییەوە بەرپرسیارێتییان دەگیرێتە ئەستۆ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکردایەتی ناوەندی ئەمریکا _ سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە ھێرشە موشەکیەکەی سەر کەشتییە بارھەڵگرەکەی گەرووی بابولمەندەبی نێودەوڵەتی لە دەریای سوور، ھیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.
دەشڵێت بەردەوامن لە چاودێریکردنی وردی دۆخی ناوچەکە.

لەلایەکی ترەوە وتەبێژی کۆمپانیای مێرسک بۆ گواستنەوەی دەریایی دەڵێت، کەشتییەکەیان ھیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە، لەکاتێکدا حوسیەکان باسیان لەوە کردووە کەشتییەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج.

رۆژی سێشەممەی رابردووش حوسیەکان بە موشەک کەشتیەکی نەوتی نەورویژیان لە دەریای سوور کردە ئامانج کە بەرەو ئیسرائیل دەچوو.

دووبارەبونەوەی ھێرشەکان بۆ سەر کەشتیە بارھەڵگرەکان، ھەندێک لە کۆمپانیاکانی ناچار کردووە ڕێڕەوی گەشتەکانیان لە ئیسرائیلەوە بگۆڕن بۆ رەئس رجا ساڵح بەرەو ئەفریقاو ئاوەکانی دەریای ئەتڵەتیکی باکور، ئەوەش بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و زیان گەیاندن بە ئابووری ئیسرائیل.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کێربی، وتەبێژکی کۆشکی سپی رایگەیاند، لە گفتوگۆکانی جەیک سۆلیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی کە رۆژی پێنج شەمە بەڕێوەچووە، باس لە کەمکردنەوەی ھێرشەکانی ئیسرائیل کراوە بۆسەر کەرتی غەززە.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەزاری کێربییەوە بڵاویکردووەتەوە، رەنگە ھێرشەکان بۆسەر غەززە لەدوای سەردانەکەی سۆلیڤانەوە کەم ببنەوە، بەڵام ھێشتا کاتێکی دیاریکراوە بۆ ئەو مەبەستە دانەنراوە.

کێربی ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی ھیوادارە بە زووترینکات شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بوەستێت، ئەمەش دوای ئەوەھات، کە یۆاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ھۆشداریدا لەوەی ململانێکان بۆ ماوەیەکی زیاتر لە چەند مانگێک بەردەوام دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی میدیاکانی ئێران سەعات دوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکدار ھێرشیان کردووەتە سەر بارەگای پۆلیسی راسک لە ناوچەی زاھیدانی سەربە پارێزگای سیستان و بلوچستان، لە ئەنجامی ھێرشەکەشدا ١١ پۆلیس کوژراون.

جێگری پارێزگاری سیستان و بەلوچستان ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھێرشەکە تیرۆریستیی بووە، ھێزەکانی پۆلیس وەڵامی ھێرشەکەیان داوەتەوە و چەند تیرۆیست کوژراون و ژمارەیەکیش برینداربوون، لە ئێستاشدا رەوشی ناوچەکە ئاسایی بووەتەوە، لە ژێر کۆنتڕۆڵی ھێزە ئەمنییەکاندایە.

ھاوکات سوپای زوڵم راگەیەنراوێکی بڵاوکردوەتەوە و بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی گرتووەتە ئەستۆ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەیڤید کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا رایگەیاند، ھەڵسوکەوتەکانی ئەم دواییەی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بووەتە ھەڕەشەیەکی قبوڵنەکراوە بۆ سەر بەڕیتانیا و ھاوپەیمانەکانی، بەوھۆیەشەوە، بەڕیتانیا کاروانێکی نوێی سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە، کە پێکھاتووە لە سزادانی حەوت کەسایەتی ئەو وڵاتە.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لەو حەوت کەسایەتییە ئێرانییەی سزادراون،  فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانە، کە لەم دواییانەدا ھەڕەشەی تێکدانی سەقامگیری ئیسرائیلی کردووە.

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا راشیگەیاند، سزاکان پێکھاتوون لە سڕکردنی سەروەت و سامانی ئەو کەسایەتییانە لە بانکەکانی بەریتانیا و قەدەغەکردنی گەشتی ئەو کەسایەتییانە بۆ بەڕیتانیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی ڕوسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، حکومەتەکەی " کیریل بودانۆڤ" سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری سەربازی ئۆکراینی خستە ناو لیستی داواکراوەکانییەوە لە وڵاتەکەی، وتیشی بەپێی ماددەیەکی یاسای کە تایبەتە بە تاوانی جەنگ سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری سەربازی ئۆکراینی خستە نێو لیستی داواکراوەکانییەوە.

پێشوتر، ئاژانسی ھەواڵی سپۆتنیکی ڕوسی بڵاوکردبۆیەوە کە بودانۆڤ پێشتر داوای "کوشتنی ھەر ھاوڵاتیانی ڕوسیای لە ھەر شوێنێکی جیھان" کردبوو، تا ئەو کاتەی وڵاتەکەی سەرکەوتن بەدەستدەھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز لێکۆڵینەوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، خەرجیی ئابووری جەنگەکەی غەززە کاریگەری لەسەر وڵاتانی وەک لوبنان و میسر و ئوردن ھەیە، ھاوکات عەبدوڵا دەردەری یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، قەبارەی ئەو وێرانکارییەی لەم ماوە کەمەی رابردوودا لە غەززە دروستبووە، لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە ھاوشێوەی نەبووە و ٤٥٪ بۆ ٥٠٪ی کۆی خانووەکانی غەززە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا وێران بوون.

بەرەبەیانی رۆژی حەوتی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، چەکدارانی حەماس ھێرشیان کردە سەر ئیسرائیل، ئەوەش کاردانەوەیەکی توندی ئیسرائیلی لێکەوتەوە، لەوکاتەوە ئیسرائیل لە ئاسمان و زەوییەوە ھێرش دەکاتەسەر غەززە و بەھۆیەوە زیاتر لە ١٨ ھەزار و ٥٠٠ کەس لە غەززە کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە دەنگی ٢١٢ ئەندام لە کۆی ٢٢١ ئەندام دەنگیدا بە کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی رەسمی بۆ لێپێچینەوە لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، دیموکراتەکانیش دەڵێن، تۆمەتەکانی کۆمارییەکان لە دژی بایدن لاوازن و تەنھا کات بەسربردنە.

دیموکراتەکان راشیانگەیاند، سەرکەوتنی ئەم لێکۆڵینەوەیە نزیکە لە سفرەوە، بەڵام کۆمارییەکان بەو کارەیان ھەوڵدەدەن بایدن سەرقاڵ بکەن لەبەر ڕۆشنایی کاندیدبوونی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات، ئیسرائیل رایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە شەڕی غەززە تا سەرکەوتن بەسەر حەماسدا، ئەوەش سەرەڕای زیادبوونی فشارە نێودەوڵەتییەکانە، لەنێویاندا واشنتۆنی ھاوپەیمانی ئیسرائیل. 

ئەمە لەکاتێکدایە، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی زۆرینەی دەنگ بڕیارێکی پەسەند کرد کە داوای "دەستبەجێ ئاگربەستی مرۆیی" لە کەرتی غەززەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٤٥  رۆژنامەنووس لە جیھان لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانیان کوژراون. راشیگەیاند، سەرەڕای زیادبوونی شەڕ و ئاڵۆزی و ململانێکان لە ئەمساڵدا، ژمارەکە تا ڕادەیەک کەمترە لە ساڵی رابردوو کە تیایدا ٦١ ڕۆژنامەنووس کوژران.

روونییشکردەوە، یەک لەسەر سێی ئەوانەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا کوژراون، پەیوەندییان بە ململانێی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە ھەیە و ١٣ ڕۆژنامەنووسیان لە کەرتی غەززە کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەچێتە ئیسرائیل و لەگەڵ بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیران و ئسحاق ھرتسوگ سەرۆکی ئیسرائیل و ژمارەیەک لێپرسراوی دیکە کۆدەبێتەوە. 

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی نوسینگەی ناتانیاھۆوە بڵاویکردەوە، یواف گالانت وەزیری بەرگری و بینی گانتس وەزیری ئەنجومەنی جەنگ لەو لێپرسراوانەن کە لەگەڵ سۆلیڤان کۆدەبنەوە. 

بڕیارە لە ھەفتەی داھاتووش، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بکات، کە وڵاتانی بەحرەین و ئیمارات و ئیسرائیل دەگرێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رەسمی ھەواڵی جەزائیر بڵاویکردەوە، جەزائیر زیاتر لە ٤٠٠ منداڵی برینداربووی غەززە بۆچارەسەر دەباتە نەخۆشخانە مەدەنی و سەربازییەکانی پایتەختی وڵاتەکەی.
ئەوەشی خستەڕوو، منداڵە بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەر لە جەزائیر، دەبرێنەوە بۆ کەرتی غەززە.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە بڵاویکردووە، ژمارەی بریندارانی کەرتی غەززە بەھۆی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە گەیشتووەتە نزیکەی ٤٩ ھەزار و ٥٠٠ بریندار و تائێستا تەنھا رێژەی ١%ی ئەو بریندارانە بۆ چارەسەر براونەتە دەرەوەی غەززە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٩٣ وڵات پێکھاتووە و ١٥٣ وڵاتیان دەنگیاندا بە راگرتنی شەڕ لە غەززە، بڕیارنامەکە فشارەکان لەسەر ئیسرائیل و واشنتۆن زیاد دەکات، بەڵام نابێتە بڕیاری یەکلاکەرەوە و دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئەوەی بڕیاری رەسمی لەبارە بدات. 

ھاوکات جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، حکومەتی ئیسرائیل ڕێگەچارەی دوو دەوڵەتی لەگەڵ فەلەستینییەکان ڕەتدەکاتەوە، ھەروەھا داوای لە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردووە حکومەتەکە و سیاسەتەکەی بگۆڕێت، ئەوەش ناتەبایی تەواوەتی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا پیشاندەدات. 

عیزەت رشق، بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، حەماس پێشوازی لە بڕیارنامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە. داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات فشاری زیاتر بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ پابەندبوون بەو بڕیارنامەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پات رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئۆستن لە سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل ئامانجەکانی پنتاگۆن لە جەنگ و پاراستنی ھێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە تاتوێ دەکات، ھەروەھا مافی ئیسرائیل لە بەرگریکردن لە خۆی و ئازادکردنی زیندانییەکان لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە دەخاتەڕوو. 

لەو کاتەوەی جەنگی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس دەستیپێکردووە، ئیدارەی ئەمریکا ھەفتانە لێپرسراوێکی باڵای دەنێرێتە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەمەش  دووەمین سەردانی ئۆستنە بۆ ئیسرائیل، لەو کاتەوەی جەنگ دەستیپێکردووە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیزەتوڵا زەرغامی، وەزیری کلتور و گەشتوگوزاری ئێران رایگەیاند، حکومەتی ئێران بریاریداوە دەرگا بە رووی جیھاندا بکاتەوە و ئاسانکاری بۆ ھاووڵاتییان بکات، بەڵام حکومەت تاک لایەنە بڕیاریداوە بەوەی راگرتنی پێدانی ڤیزا بە ھاووڵاتیانی ٣٢ وڵات ھەڵبوەشێنێتەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو بڕیارە ھاووڵاتییانی چەندین وڵات لەسەر ئاستی جیھان دەگرێتەوە لەوانەش بەحرەین، سعودیە، ئیماڕات و روسیا و قەتەر و کوێت ھەروەھا چەندین وڵاتی دیکەی وەک بەرازیل و پیرۆ و کوبا و مەکسیک و ڤەنزوێلاش دەگرێتەوە.

وتیشی، ھەڵوەشاندنەوەی پێدانی ڤیزا بۆ ھاوڵاتیانی ئەو ٣٢ وڵاتەی جیھان پەیامێکە بۆ راکێشانی گەشتیار بۆ ئێران. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...292293294295296...630