سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ھەشت سەربازیان لە کەرتی غەززە کوژراون، لەنێویاندا فەرماندەی فەوجی ١٣ی لیوای جۆلانی بووە. ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە، کۆی ژمارەی کوژراوانی سەربازی ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بۆ ٤٤٢ سەرباز بەرزبووەتەوە.
رۆژی سێ شەممەش، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ١٣ سەربازی خۆیان بە ھەڵە لە لایەن سوپاکەی خۆیانەوە کوژراون کە وەک سەربازی فەلەستینی ناسێنرابوون.
لە کۆتا رۆژی کۆنفرانسەکەدا، وڵاتانی جیھان رێککەوتنێکی مێژووییان کرد سەبارەت بە کەشوھەوا، کە ھەنگاو بە ھەنگاو بەکارھێنانی سوتەمەنی بەردین کەمدەکەنەوە، کە ئەو سوتەمەنییانە بەرپرسن لە گەرمبوونی جیھان. ھەروەھا رێککەوتن کرا توانای وزەی نوێبووەوە سێ ھێندە زیاد بکرێت و ئەو تەکنەلۆژیایانەش کە دەردانی کاربۆن دەگەیەننە سفر پەرەی پێبدرێت.
کۆمیسیاری ئەوروپاش بۆ کەشوھەوا رایگەیاند، یەکەمین جارە لە ماوەی ٣٠ ساڵدا نزیک دەبنەوە لەسەرەتای کۆتایھێنان بە سوتەمەنی بەردین، ئەوەش ھەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی گەمبوونی گۆی زەوی لە ١.٥ پلەی سیلیزی بھێڵدرێتەوە.
رێککەوتنەکە باس لە دەستبەرداربوون لە نەوت و غاز و خەڵوز ناکات، کە بەرپرسن لە گەرمبوونی گۆی زەوی. ھەریەک لە سعودیە و کوەیت و عێراقیش رێگەیان نەدا رێککەوتنەکە ھیچ پەیوەندی بە نەوت و غازەوە ھەبێت.
حاجیانی ئێرانی لە دوای ھەشت ساڵ، بۆ یەکەمجار لە ١٩ی ئەم مانگەوە گەشتەکانی خۆیان بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە بۆ عەرەبستانی سعودیە دەستپێدەکەنەوە، ئەمەش لە نوێترین ھەنگاوی بەرەو ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی ڕکابەری بەرھەمھێنەری نەوت.
ئاژانسی ھەواڵی فارس رایگەیاندووە، گەشتە ئاسمانییەکان لە ١٠ فڕۆکەخانەی ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن بۆ شاری مەککە.
چین لە مانگی ٣ی ئەمساڵدا نێوەندگیری ڕێککەوتنێکی کرد کە تیایدا ئێران و سعودیە پەیوەندی دیپلۆماسییان دەستپێکردەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ پەیوەنییەکانی ھەردوولا پچڕان بەھۆی لەسێدارەدانی ھاوڵاتیەکی ئایینی موسڵمانی شیعە مەزھەب لەلایەن ڕیاز و دواتر ھێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران.
لە ساڵی ٢٠١٦وە ھاوڵاتیانی ئێرانی تەنیا فەریزەی حەجیان ئەنجامداوە، بەڵام ئێستا دەتوانن گەشتی عومرەش ئەنجام بدەن لە ھەر کاتێکی ساڵدا بێت.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆردومانەکە لە وەڵامی ئەو ھێرشانە بووە کە رۆژی ڕابردوو گرووپی چەکداری حزبوڵا کردوویەتە سەر سوپای ئیسرائیل و لە بۆردومانەکەشدا ژێرخانی سەربازی ئەو گروپە چەکدارە کراوەتە ئامانج.
لەسەرەتای ھەڵگیرسانی شەڕی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، گروپی چەکداری حزبوڵا بە مەبەستی پشتیوانی بۆ گروپی چەکداری حەماس و گەلی فەڵەستین، رۆژانە بە مووشەک و درۆن بۆردومانی سوپای ئیسرائیل دەکات.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل بە ئاوی دەریا دەستیکردووە بە ژێرئاوخستنی تونێلەکانی گروپی چەکداری حەماس لە ژێر کەرتی غەززە، کە چەندین ژووری ئۆپراسیۆن و کۆگای چەکی تیادایە.
ئەوەشی خستەڕوو، ژێرئاوخستنی تونێلەکانی ژێر کەرتی غەززە، تەنھا سەرەتایەکە بۆ ئەو پلانەی سوپای ئیسرائیل دایڕشتووە بۆ لەناوبردنی تونێلەکانی حەماس لە ژێر کەرتی غەززە.
بەپێی رۆژنامەکە، واشنتۆن نیگەرانە لەم پیلانەی ئیسرائیل، چونکە دەبێتە مەترسی لەبەردەم دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ کەرتی غەززە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەژێر رۆشنایی پەرەسەندنی پەیوەندییە بازرگانی و سیاسی و سەربازییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ، ھەردوو وڵات دەستیانکردووە بە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی گەورە لەنێوان ئێران و روسیا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و روسیا رۆژی ١١ی ئەم مانگە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە تایبەت بەو رێککەوتنە گەورەیە و ھەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی ئامادەکارییەکانیان بۆ رێککەوتنە گەورە خێراتربکەن، بەوپێیەش ئامادەکارییەکان لە قۆناغەکانی کۆتاییدان.
ئاژانسی رۆیتەرز راشیگەیاندووە، تائێستا ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە ئاشکرانەکراوە، بەڵام بە وتەی دەسەڵاتدارانی ئێران و ڕوسیا، پێدەچێت تایبەت بێت بە پەیوەندییە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی نێوان ھەردوو وڵات
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، ئیسرائیل بەھۆی بۆردومانە ھەڕەمەکییەکانیەوە لە کەرتی غەززە، دەستیکردووە بە لەدەستدانی پشتیوانییەکانی وڵاتانی ھاوپەیمانی، بۆیە پێویستە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سیاسەتی حکومەتەکەی بگۆڕێت سەبارەت بە شەڕی کەرتی غەززە.
ھاوکات، بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل و ئەمریکا ئامانجی ھاوبەشیان لەناوبردنی گروپی چەکداری حەماسە لە کەرتی غەززە، بەڵام ھەردوو وڵات ناکۆکن لەسەر قۆناغی دوای شەڕ لە کەرتی غەززە، ئیسرائیل بە ھیچ شێوەیەک رێگەنادات دەسەڵاتدارانی فەڵەستین بە سەرۆکایەتی مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین بگەڕێنەوە کەرتی غەززە و حکومڕانی ناوچەکە بکەن.
جەختی لەوەشکردەوە، بەھیچ شێوەیەک رێگەنادەن ئەو کەسانە بگەڕێنەوە کەرتی غەززە، کە تیرۆر فێری منداڵەکانیان دەکەن.
وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیل ١٨ ھەزار و ٤١٢ کەس کوژراون و زیاتر لە ٥٠ ھەزار ھاووڵاتیش برینداربوون.
ھەوکات بنامین ناتانیاھۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و دەرەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی ئاشکرایکرد، کە دوای کۆتاییھاتنی جەنگ، ئاسایشی کەرتی غەززە لە ژێر دەسەڵاتی ھێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلدا دەمێنێتەوە و بەھیچ شێوەیەک دەسەڵاتی کەرتەکە رادەستی دەسەڵاتی فەڵەستین ناکرێت.
لەلایەکی دیکەشەوە فیلیپ لازارینی، لێپرسراوی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارە فەڵەستینییەکان رایگەیاند، دۆخی دانیشتووانی غەززە "دۆزەخێکە لەسەر زەوی"، بەھۆی ئەوەی لە رووی مرۆییەوە پێویستییان بە ھەموو شتێک ھەیە.
رۆژی سێشەممە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە خەڵاتی ساخارۆفا پێشکەش بە ژینا ئەمینی و بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کرا، حکومەتی ئێرانیش جگە لە پارێزەرەکەی، رێگریکرد خانەوادەکەی ژینا بڕۆنە دەرەوەی وڵات بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتەکە.
د. ساڵح نیکبەخت، پارێزەری خانەوادەی ژینا ئەمینی لە وتارێکدا لە رێوڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتەکە جگە لە باسکردن لە چۆنیەتی گیان لەدەستدانی ژینا، شیعرێکی دایکی ژینا ئەمینی بە زمانی کوردیی لەناو پەرلەمانی ئەوروپادا خوێندەوە.
ئەمڕۆ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە خەڵاتی ساخارۆفا پێشکەش بە ژینا ئەمینی و بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەکرێت، حکومەتی ئێرانیش بێجگە لە پارێزەرەکەی رێگریکردووە خانەوادەکەی بڕۆنە دەرەوەی وڵات بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتەکە.
ھاوکات ١١٨ ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی ئێرانیان کردووە، رێگریکردن لە خانەوادەی ژینا ئەمینی ئیدانە دەکەن، ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە ئێران ھەمان رێگری بەرامبەر براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، نەرگس محەمەدی کردبوو.
ژینا ئەمینی لە رۆژی ١٦ی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢ بەھۆی زەبر و لێدانەوە لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێران، دوای چەند رۆژێک لە بێھۆشبوونی لە نەخۆشخانەیەکی تاران گیانی لەدەستدا.
ئاژانسی نۆڤۆستی روسی لە زاری سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کرد، رۆژی چوارشەممە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر گۆشەگیرکردنی جۆ بایدن سەرۆکی وڵاتەکە دەدرێت و لە ئەگەری پەسەندکردنی ئەو بابەتە، دەرفەت بە کۆنگرێس دەدرێت لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە بکات کە رووبەڕووی بایدن بوونەتەوە.
دیموکراتەکان کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کەمینەن، ھەوڵی رێگریکردن لە ھەوڵی کۆمارییەکان بۆ گۆشەگیرکردنی بایدن دەدەن.
جۆ بایدنی تەمەن ٨١ ساڵ، ٤٦ەمین سەرۆکی ئەمریکایە، بەھۆی تەمەنییەوە بەردەوام لەلایەن کۆمارییەکانەوە رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە، ھەروەھا کۆمارییەکان خێزانەکەی بایدن بە تایبەت کوڕەکەی بە بوونی پەیوەندیی لەگەڵ کۆمپانیای بیانی تۆمەتبار دەکەن.
وتەبێژی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بڕیارە رۆژی سێ شەممە لەسەر داواکاری رێکخراوی ھاریکاری کەنداو و کۆمەڵەی عەرەبی، کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بەرەوشی ئێستای کەرتی غەززە بەڕێوەبچێت و تەوەری سەرەکیش گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر چۆنێتی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی گونجاو بۆ راگرتنی شەڕ.
وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی تر گفتوگۆ لەسەر پرۆژەبڕیارەکەی ئیمارات دەکرێت کە داوای راگرتنی یەکجاری شەڕی کردبوو لە غەززە، بەڵام بەھۆی ڤیتۆکەی ئەمریکاوە ئەنجومەنی ئاسایش شکستی ھێنا لە پەسەندکردنی.
ئەوەش لەکاتێکدا ئەگەر کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەر بڕیارێک لەبارەی غەززە بدات، پێویستە بڕیارەکە جارێکی تر بخرێتەوە بەردەستی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ پەسەندکردنی، چونکە بڕیارەکانی ئەو کۆمەڵەیە بۆ جێبەجێکردن نین.
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە چوار سەربازی تری سوپاکەیان لە شەڕەکانی زەمینی لە ناو کەرتی غەززەدا کوژراون و سەربازێکی دیکەش بەسەختی برینداربووە، بەوەش ژمارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلیانەی لە ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکەی ناو غەززەدا کوژراون، کە لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی یەکەمیدا دەستیپێکرد، گەیشتووەتە زیاتر لە ١٠٢ سەرباز.
ھاوکات، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی لەسەرەتای شەڕی غەززەوە ٤٦٠ سەربازی تێپەراندووە و زیاتر لە ١٥٠٠ سەربازیشیان برینداربوون.
دادگای باڵای ھندستان بڕیارێکی حکومەتەکەی ناریندرا مودی پەسەندکرد، بە ھەڵوەشانەوەی مافی خۆبەڕێوەبەری ئەو ویلایەتە، دادگاکە داواشیکرد لە ساڵی داھاتوودا ھەڵبژاردن لەو ویلایەتە بکرێت.
پێشبینی دەکرێت ئەو بڕیارە لێکەوتەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێبکەوێتەوە، بە تایبەت کە کشمیر ھەرێمێکی کێشەلەسەری نێوان ھندستان و پاکستانە و دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای ھندستان و نێوان ھند و پاکستان و چین، واتە دەکەوێتە نێوان دوو وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١١، ژمارەی دانیشتووانی ئەو ھەرێمە کە بە "جامۆ و کشمیر" ناسراوە، ١٢.٥ ملیۆن کەسە و تاکە ناوچەی ھندستانە کە زۆرینەی موسڵمانن.
بە پێی میدیاکانی بەریتانیا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بە ناراستەوخۆ بە ئیسرائیلییەکانی راگەیاندووە کە دەبێت تا ساڵی نوێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە کەرتی غەززە تەواو بکات و رایبگرێت.
پێشتر میدیاکانی ئەمریکا لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ڕایانگەیاندبوو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، حکومەتی ئیسرائیلی ئاگادارکردۆتەوە، کە دەبێت لەماوەی چەند ھەفتەیەکدا شەڕی کەرتی غەززە کۆتایی بێبھێنرێت نەک چەند مانگێک، بەڵام ڕۆژنامەکە روونی کردەوە کە بەرپرسانی ئیسرائیل ھیچ گەرەنتییەکیان نەداوە بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕەکە لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا.
ھاوکات، بلینکن رایگەیاندووە ئەگەر حەماس خۆی رادەست بکات شەڕ لە غەززە کۆتایی دێت.
لەسەر بانگھێشتی رەسمی نیکۆس خریستۆدۆلیدس سەرۆکی قوبرس، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و لەکۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لێکرا.
دواتر سەرۆک کۆماری عێراق تاجە گوڵینەی لەسەر پەیکەری یەکەمین سەرۆک کۆماری قوبرس ئەلقۆس ماکاریۆسی سێیەم دانا.
لەو سەردانەدا، بڕیارە سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ ھاوتا قوبرسییەکەی کۆببێتەوە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و قوبرس و رێگاکانی پەرەپێدانیان تاوتوێ بکەن، بە ئامانجی بەدیھێنانی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو وڵات.