بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشکرایەسەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە دێرەزوور
کوردسات نیوز
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەماوەی یەک سەعاتدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دووجار ھێرشکراوەتەسەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە پارێزگای دێرەزوور.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سیستمی بەرگری بنکە سەربازییەکە بەرپەرچی ھێرشەکانی داوەتەوە و زیانی گیانی نەبووە.
لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ٨٤ ھێرش کراوەتەسەر بنکەی سەربازی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و ١٩ ھێرشیان بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆنیکۆ ئەنجامدراوە.