جیهانجیهان

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان، کە لەلایەن ئەنجوومەنی ھەڵبژاردنەوە راگەیەنراوە، کانددیەکانی سەر بە پارتی بزووتنەوەی ئینساف بە سەرۆکایەتی عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، کە ئێستا لە زینداندایە ٩٨ کورسیان بەدەستھێناوە.

ھەر بەپێی ئەنجامەکان، ھەروەھا و پارتی موسلیم لیگ-نەواز بە سەرۆکایەتی نەواز شەریف سەرۆکی پارتی یەکێتیی موسڵمانانی پاکستان، ٧١ کورسی و پارتی گەل بە سەرۆکایەتی بلاول بوتۆ زەرداری ٥٣ کورسی بەدەست ھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵەی ژنی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیا راگەیەنراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی ھەردوو رۆژنامەنووس "کیبریە ئەڤرێن و سەلامات توران" لە ناحیەی سیزیرێی شرناخ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ناتوانرێت ھیچ فشارێک بخرێتە سەر رۆژنامەنووسانی رۆژنامەوانی ئازاد.

کۆمەڵەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھێرش و گوشارەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا زیاتر دەبێت، بە تایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە لە ٣١ی ئاداری داھاتوو بەڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ سیستمی وزە رایگەیاند، بەپێی راپرسییەکیان بۆ زیرەکترین شارەکانی جیھان کە لە ١٨٣ شاری ٩٢ وڵات ئەنجامدراوە لەسەر بنەمای تایبەت بە گەشە و زیندوێتی ئابووری و چۆنێتی ژیانی دانیشتووانەکانیان، شاری لەندەن بە پلەی یەکەمی جیھان ھاتووە و لەسەری ئاستی وڵاتانی عەرەبیش ھەرچەندە شاری ئەبو زەبی ئیمارات بە پلەی یەکەم دیاری کراوە، بەڵام لەسەر ئاستی جیھان لە پلەی ١١٦ھەمدایە، شاری دەوحەش لە قەتەر لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی دوەوەمدایە و لەسەر ئاستی جیھانیش لە پلەی ١٢٠مدایە.

بەپێی ئەو راپرسییەی پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ سیستمی وزە، لەناو ئەو ١٨٣ زیرەکترین شارەی وڵاتانی جیھان، بەغدادی پایتەختی عێراقی تێدا نییە، لەکاتێکدا چەندین شاری تری عەرەبی وەک ریازی پایتەختی سعودیە و کوەیت و مەنامە و عەمان و قاھیرە بە پلەی جیاواز لە ناو ریزبەندییەکەدا دیاریکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی رایگەیاند، بەھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل زۆربەی نەخۆشخانە سەرەکییەکانی کەرتی غەززە بە تەواوی وێران بوون یان زیانی زۆریان بەرکەوتووە و توانای ئەوەیان نەماوە نەخۆش لەخۆبگرن و تیمەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیھانیش بەھۆی چڕی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە ناتووانن بگەنە بەھەموو ناوچەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش و بریندارەکان.

وتیشی، نەمانی دەرمان و پێداویستییە پزیکشییەکانیش ھێندەی تر رەوشتی تەندروستی لەکەرتی غەززە سەخترکردووە و گەیشتووەتە ئاستێکی ھێندە مەترسیدار کە پێویستی بەوەیە بە زووترین کات شەڕ رابگیرێت و بەپێچەوانەوەشەوە کارەساتی زۆر خراپ و چاوەڕوان نەکراو روودەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوانزەیەمین خولی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان رۆژی پێنج شەممە بەڕێوەچوو، لە دوای کۆتایھاتنی پڕۆسەکە نەواز شەریف، سەرۆکی وەزیرانی پێشوو و سەرۆکی پارتی یەکێتیی موسڵمانانی پاکستان رایگەیاند زۆرینەی دەنگەکانیان بە دەستھێناوە، ھاوکات  عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان لە زیندانەوە سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردن راگەیاند.

تا ئێستا ئەنجامی رەسمی دەنگدان رانەگەیەنراوە، بەڵام نەواز شەریف دەڵێت ٥٩ کورسی لەکۆی ٢٦٦ کورسی لە پەرلەمانی فیدراڵی بەدەستھێناوە، ھاوکات عیمران خانیش دەڵێت، ٤٩ کورسی پەرلەمانیان بە دەستھێناوە.

عیمران خان لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە ئامادەکراوە بانگەشەکانی نەواز شەریفی رەتکردەوە و داوای لەلایەنگرانی کرد ئاھەنگ بگێڕن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەی گەورە لە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا بیستراوە و دوای بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ھێرشی سوپای ئیسرائیل بووە بۆسەر ھەردوو ناوچەی دیماس و مەشروع کە دوو ناوچەی نیشتەجێبوونن لە دیمەشقی پایتەخت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ھێرشەکەوە سێ کەس کوژراون کە سوری نین و دیار نییە ئێرانین یان سەر بە حزبوڵای لوبنانن، ھەروەھا زیانێکی ماددی زۆریش بە ھەردوو گەڕەکەکە گەیشتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات"ھەسەدە" راگەیەندراوێکی سەبارەت بە بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند،  وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی پڕوپاگەندەی ئەوە دەکات، کە گوایە سێ شەڕڤانی ھەسەدە لە ھێرشێکدا لە رۆژ ٨ی شوبات لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی فورات گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەوە تەنیا پڕِوپاگەندەیە و دوورە لە راستییەوە.

ھاوکات میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، رۆژی ھەینی تورکیا ناوچەکانی دەوروبەری منبج  و شیراوای لە سنوری عەفرین بۆردومانکردووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی کۆمپانیای میتا رایگەیاند، ھەژماری خامنەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستگرام داخستووە، چونکە چەندین جار سیاسەتی کۆمپانیاکەی پێشێلکردووە.   

خامنەیی کە ٣٥ ساڵە حکومی ئێران دەکات، "لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام پێنج ملیۆن فۆلۆوەرزی ھەبووە". 

ئەگەرچی فەیسبوک و ئینستگرام لە ئێران قەدەغەکراون، بەڵام خەڵکی ئەو وڵاتە لەڕێی "ڤی پی ئێن"ەوە بەکاریدەھێنن.

داخستنی ھەژماری خامنەییش، ھاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێران لەسەر جەنگی غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەئیستادا ھەموو ھەوڵێکی ئەمریکا بۆ ئەوەیە زۆرترین ھاوکاری مرۆیی بگەیەنرێتە زیانلێکەوتووان و لێقەومانی کەرتی غەززە، کە بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە ئاوارەبوون و ژیانیان لەوپەڕی خراپیدایە لەگەڵ گەیشتنە رێککەوتن بە مەبەستی ئازادکردنی سەرجەم دیل و بارمەتەکان، جەختیشیکردەوە، بۆ بەدیھێنانی ئەو دوو مەبەستە ھەموو جۆرە فشارێک دەکات و ھەوڵەکانیش چڕدەکاتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەو رەخنانەی کە زۆر بەتوندی لە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سوپای ئەو وڵاتەکەی گرتووە و پێی ڕاگەیاندوون ئەوەیە، کە شێوازی ھێرش و وەڵامدانەوەیان بۆ سەر کەرتی غەززە لە بەرامبەر ھێرشەکانی حەماس، سنوورەکانی تێپەڕاندووە و نابێت بەو شێوەیە مامەڵە بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنوسێکی ئەمریکی رایگەیاند، روسیا بە فەرماندەیی ئەمریکای وتووە، ئەگەر دەیانەوێت جەنگ و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان رابگیرێت، دەبێت ھەناردەی چەک بۆ ئۆکراین رابگرن، بەو شێوەیە ھەموو شتێک لەماوەی چەند ھەفتەیەکدا کۆتایی دێت، دواتریش دەتوانرێت لەسەر چەند مەرجێک رێککەوتن بکرێت. 

پوتن جەختیشیکردەوە لەوەی، روسیا چەندین جار پێشنیازی دانوستانی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا کردووە، بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئۆکراین بەڕێگەی ئاشتییانە بدۆزرێتەوە، بەڵام کەس گوێی لێنەگرتوون.
پوتن وتیشی، وڵاتانی رۆژئاوا درکیان بەوەکردووە کە روسیا شکست ناھێنێت و ئەوە ئاسان نییە، بۆیە پێویستە بیربکەنەوە کە بۆ قۆناغی داھاتوو چی بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رەسمی کۆریای باکوور بڵاویکردووەتەوە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، لەئێستادا یەکێک لە گەورەترین دوژمنەکانی وڵاتەکەی، کۆریای باشوورە و ئەگەر ھەر جوڵەیەک لە دژی کۆریای باکوور بکات، بەبێ بیرکردنەوە و دوو دڵی بە یەکجاری لەناوی دەبەن و ئەگەر ھێرشبکرێتە سەر کۆریای باکووریش، بڕیار و وڵامیان بەشێوەیەک دەبێت کە مێژوو دەگۆڕێت.

سەرۆکی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەشکردووە، مەرج نییە ئاشتی و سەقامیگری تەنھا لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە بەدیبھێنرێت، چونکە ھەندێکجار ناچار پێویستە لە رێگەی شەڕەوە ئاشتی و ئارامی بەدەستبھێنرێت.

پێشتریش ئەنجومەنی باڵای گەل لە کۆریای باکوور بە کۆی دەنگ  بڕیاریدا سەرجەم رێککەوتنەکان لە بواری ئابوری لەگەڵ کۆریای باشور ھەڵبوەشێندرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەنعانی رایگەیاند، ئەو ھێرشەی ئەمریکا لە بەغداد ئەنجامیدا و کوژرانی لێکەوتەوە، لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانێتی بۆ تاوانەکانی ئیسرائیل دژی گەلی فەڵەستین. 

وتیشی، ئەو ھێرشە نموونەیەکی باڵایە بۆ ئەوەی ئەمریکا دەوڵەتێکی تیرۆریستییە و سەروەری و یەکڕیزی خاکی عێراق پێشێل دەکات و پێچەوانەی یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە. 

کەنعانی پێشیوایە، بەردەوامی سەرکێشی ئەمریکا ھەڕەشە لە ئاشتی و ئەمنییەتی ھەرێمی و نێودەوڵەتی دەکات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد تورک رایگەیاند، گەلی کورد ساڵانێکە بۆ ئاشتی و ئازادی تێدەکۆشێت و ئێستا جارێکی دیکە لە مەیداندایە بۆ دادپەروەری و یاسا و تێکۆشان. 

ئاماژەی بەوەشدا، سیستمی دەوڵەتی داگیرکەر نەک تەنھا باکوری کوردستان، بەڵکو رۆژئاواش دەکاتە ئامانج. ھەروەھا زیندانیان بۆ ئازادی ئۆجالان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە، بۆیە پشتیوانیانن و لەگەڵیان دەبن، چونکە تێکۆشانی ئەوان بۆ بەھای مرۆیی و پێکەوەژیانی گەلانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم عەبدی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی "زووم"ەوە بەشداری کردبوو ھۆشداریدا لە زیادبوونی پەلامار و چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش لە سوریا، چونکە ئاڵۆزییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەقۆزنەوە و خۆیان رێکدەخەنەوە.

وتیشی، ھێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر ھێزەکانی ھەسەدە مەترسیدارە و ئەمریکاشیان لەو مەترسییە ئاگادارکردووەتەوە. 

سەبارەت بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکاش لە ناوچەکە رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و کۆشکی سپی و پنتاگۆن دڵنیاییان داونەتێ کە نوێنەرایەتییان لە ناوچەکە دەمێنێتەوە، بەڵام رەنگە سەربازانی ئەمریکا بۆ ھەمیشە لە رۆژئاوای کوردستان نەمێننەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤیدانت پاتێل جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەئێستادا تەنھا دەروازەی گرنگ کە تایبەتە بە گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی کەرتی غەززە، تەنھا دەروازەی رەفەحە لەسەر سنوری میسر کە ئێستا بە وتەی بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە ھەموو ئامادەکارییەکی کردووە بە مەبەستی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی لە شارۆچکەی رەفەح.

وتیشی، ئەمریکا لەو بارەیەوە ھۆشداری داوەتە ئیسرائیل لە ھێرشکردنە سەر شارۆچکەی رەفەح کە دەبێتە ھۆی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی، چونکە تەنھا دەروازەیە کە لە رێگەیەوە وڵاتانی جیھان ھاوکارییە مرۆییەکانیان دەگەیەننە کەرتی غەززە، بۆیە پێویستە ئیسرائیل زۆر بە وردی بیر لە بابەتێکی لەو جۆرە بکاتەوە و ژیرانە بڕیار بدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆڕتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لەگەڵ بەردەوامی سەرقاڵبوونی جیھان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بۆردومانەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان چڕتر دەبێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا، بەھۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە، ملیۆنان ھاووڵاتی لە رۆژئاوای کوردستان بێبەشبوون لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی تەندروستی و کارەبا، سەرەتاکانی ئەمساڵیش تورکیا بۆردومانەکانی چڕترکردووەتەوە بۆ سەر ئەو رێگا ستراتیژییانەی لەرێگەیانەوە خزمەتگوزاری دەگەیەننە ناوچەکە.

رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ، بۆردومانەکانی تورکیای لە رۆژئاوای کوردستان بە تاوانی جەنگ ناوبردووە و ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە تورکیا دەستبەجێ دەست لە بۆردومانکردنی رۆژئاوا ھەڵبگرێت و پابەندی یاساو ڕێسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...242243244245246...607