جیهانجیهان

لە دوایین وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەنتۆنی بلینکن لە قاھیرە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، نزیکبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل، باشترین رێگایە بۆ گۆشەگیرکردنی ئێران.

وتیشی، ئاسایشی ئیسرائیل و یەکگرتنی لە ناوچەکە، پەیوەستە بە کردنەوەی رێگایەک بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین ئەوەش ھەنگاوێکە بۆ گۆشەگیرکردن و پەراوێزخستنی ئێران.

بلینکن کە لە سەردانە چەند رۆژییەکەیدا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ٩ وڵاتی بەسەرکردەوە، لە ھەموو وێستگەکانی گەشتەکەیدا، داوای کرد ھەنگاو بنرێت بۆ رێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان و رێگریکردن لە تەشەنە سەندنی جەنگی غەززە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر سکاڵایەکی کۆماری ئەفریقای باشوور لە دادگای دادی نێودەوڵەتی_ لاھای، دانیشتنی دادگا بە ئامادەبوونی لایەنەکان دژ بە ئیسرائیل دەستیپێکرد.

فرانسیسکا ئەلبانیس ھەواڵدەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فەڵەستین، ستایشی ئەفریقای باشووری کرد کە لە دادگای لاھای دۆسیەی کۆمەڵکوژی دژ بە ئیسرائیل کردووەتەوە، ھاوکات رەخنەی لە وڵاتانی رۆژئاوایی گرت بەوەی پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن.

ئەلبانیس وێنەیەکی ھۆڵی دادگاکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە: "تەماشاکردنی خەباتی ژنان و پیاوانی ئەفریقی بۆ رزگارکردنی مرۆڤایەتیی و سیستمی یاسای نێودەوڵەتیی دژ بەو ھێرشە بێ بەزەییانەی لەلایەن زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە پشتیوانی دەکرێن، وەک یەکێک لەو دیمەنانە دەمێنێتەوە کە سەردەمی ئێستامان دەناسێنێت، ھەرچییەک ببێت، ئەم رووداوە دەچێتە مێژووەوە.

پارێزەرانی خۆبەخشی دۆسیەکەش رایانگەیاند، ئەمە یەکەم کۆمەڵکوژیە لە مێژوودا کە قوربانییەکان راستەوخۆ پەخش کران بۆ ئەوەی جیھان بتوانێت شتێکیان بۆ بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی ئۆپراسیۆنی بازرگانی دەریایی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئاگادارکراونەتەوە لەوەی چەند کەسێکی رێگە پێنەدراو بە جل و بەرگی رەش و دەمامکەوە دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتھەڵگردا گرتووە لە کەناراوەکانی کەنداوی عومان و لە ئێستاشدا ناتوانن پەیوەندی بە کەشتیەکەوە بکەن. ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەو کەشتیە ١٤٥ ھەزار تۆن نەوتی ھەڵگرتووە.

میدیاکانی ئێرانیش رایانگەیاندووە ، ھێزی دەریایی سوپای ئێران دەستیان بەسەر کەشتیەکی نەوت ھەڵگردا گرتووە لە کەنداوی عومان، چونکە ئەو کەشتیە نەوتی ئێرانی ھەڵگرتووە و پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە و ناوەکەی گۆڕدراوە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چین بینھوا وتەبێژی نوسینگەی کاروباری تایوان لە پەکین رایگەیاند، لای تشینگ تی کە کاندیدە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تایوان و چانسی بردنەوەی زۆرە، مەترسییەکی گەورە دروست دەکات لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان دوورگەی تایوان و چین. ھیواشی خواست ھاووڵاتیانی تایوان درک بەو مەترسییە بکەن و باشترین ھەڵبژێرن. 

لای تشینگ تی لە ئێستادا جێگری سەرۆکی تایوانە و بەپێی راپرسییەکان زۆرینەی ھاووڵاتیانی تایوان پشتیوانی دەکەن و ئەگەری بردنەوەی زۆرە.

لای خۆشیەوە، "جوزف وو" وەزیری دەرەوەی تایوان داوای لە چین کردووە دەستوەردان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی نەکات و سەرقاڵ بێت بە رێکخستنی ھەڵبژاردنی خۆیانەوە. 

چین دوورگەی تایوان بە بەشێکی جیانەکراوە لە خاکەکەی دەزانێت و بەڵێنیشیداوە بە گەڕانەوەی، ئەگەر بە بەکارھێنانی ھێزیش بێت. 

ئەمریکاش تا ئێستا دانی بە سەربەخۆیی تایوان نەناوە، بەڵام ھاوکاری سەربازی گەورەی پێشکەش دەکات و رەتیدەکاتەوە رەوشی ئەو دوورگەیە بە بەکارھێنانی ھێز بگۆڕێت.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی بەھاناوەچون و خستنەسەرکاری پەنابەرە فەلەستینییەکان "ئۆنروا" ئاشکرایکرد، ئاماری ئاوارەکانی کەرتی غەززە لەسەرەتای دەستپێکردنی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار کەس، بەو شێوەیەش رێژەی لە سەدا ٨٥ ی دانیشتوانی کەرتەکە ئاوارەبوون.

ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە نزیکەی یەک ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار ئاوارە لە ١٥٥ دامەزراوەی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکاندا دەژین . 

 ئاژانسی بەھاناوەچون و خستنەسەرکاری پەنابەرە فەلەستینییەکان "ئۆنروا" ئاشکراشیکردوە، تا ئێستا ١٤٦ کارمەندی نەتەوەیەکگرتوەکان لە غەززە کوژراون .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، لۆید ئۆستن توشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، نەخۆشییەکەی ئۆستن زوو دیاریکراوە و لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی رابردوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە، لە ئێستاشدا بەھۆی کاریگەرییە لاوەکیەکانی چارەسەرەکانەوە لە بەشی چاودێری چڕ چاودێری دەکرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بوەوە و داوای دورخستنەوەی کرا، ئەوەش بەھۆی ئەوەی نەخۆشکەوتنی و مانەوەی لە نەخۆشخانە ئاشکرانەکردووە، بەڵام دواتر کۆشکی سپی رایگەیاند ، ئۆستن لە نەخۆشخانەوە بەردەوامە لە راپەڕاندنی کارەکانی و لەم کاتەدا ھیچ پلانێک بۆ دورخستنەوەی لە پۆستەکەی نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە سبەی پێنجشەممە ھەریەک لە تولای ھاتیمئۆغوڵار و تونجەر باکرھان، ھاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری - جەھەپە کۆببنەوە.

چاوەڕێ دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەدا چۆنیەتی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکوری کوردستان تاوتوێ بکرێت و مەرجەکانی ھاوکاری و پێکەوەکاردن ئاشکرا بکرێن.

جەھەپە کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە، لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی  ٢٠١٩دا بەپشتیوانی کورد و لایەنەکانی تری ئۆپۆزسیۆن،  دوای ٢٠ ساڵ لە بەڕێوەبردنیان لەلایەن ئاکپارتییەوە، توانی ھەر سێ گەورە شارەوانی ئەنقەرە و ئیستانبوڵ و ئیزمیر بەدەستبھێنێت، جەھەپە بۆ بردنەوەی گەورە شارەوانییەکانی تورکیاش لەم ھەڵبژاردنەدا چاوی لە دەنگی کورد و دەم پارتییە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کیم جۆنگ ئون وتوشێتی، ئەگەر سیئۆل ھێزە چەکدارەکانی دژی پیۆنگ یانگ بەکاربھێنێت یاخود ھەڕەشە لەسەر سەروەری و ئاسایشی وڵاتەکەیان دروست بکات، ئەوا دوو دڵ نابن لە بەکارھێنانی تەواوی توانا سەربازییەکان و ھێزەکانیان، بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھەڕەشەیەک. 

رۆژی پێنجی ئەم مانگەش، کۆریای باکور مەشق و راھێنانی سەربازی بە تۆپھاوێژ لە نزیک دوو دوورگەی سەر بە کۆریای باشور ئەنجامدا، دواتریش ھێزە چەکدارەکانی کۆریای باشور مەشق و راھێنانی ھاوشێوەیان لە نزیک ھێڵی جیاکەرەوەی ھەردوو کۆریا کرد. 

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووشدا، کۆریای باکور پابەندبوونی بە رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ کۆریای باشور راگرت، کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ئیمزاکراوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری چین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، لە کۆبونەوەکانی نێوان ھەردوو وەزارەتی بەرگری چین و ئەمریکا کە رۆژانی ٨ و ٩ی ئەم مانگە بەرێوەچوون ، چین جەختیکردۆتەوە لەوەی کە ھیچ سازشێک سەبارەت بە دۆسێی تایوان ناکات و دەبێت ئەمریکا رێز لە بنەماکانی چینی یەکگرتوو بگرێت و ناردنی چەک بۆ تایوان رابگرێت ، داواشی کردوە ئەمریکا دژایەتی "سەربەخۆیی تایوان" بکات .

 لە چەند رۆژی رابردووشدا، چین سزای بەسەر پێنج کۆمپانیای سەربازی ئەمریکادا سەپاند و ھۆکارەکەشی گەراندەوە بۆ ئەوەی کە بنەماکانی چینی یەکگرتوویان  پێشێلکردوە و بە بیانوی جیاواز چەکیان بە تایوان فرۆشتووە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو سەردانەی بلینکن دوای ھۆشدارییەکی لێپرسراوانی ئیسرائیل دێت کە مەدەنییەکانی کەرتی غەززە بەھۆی جەنگەوە باجی قورس دەدەن. 

ھاوکات سەردانەکەی لە چوارچێوەی گەشتێکیدایە بۆ خاکی ئیسرائیل و فەڵەستین، کە ئەوە چوارەمین جارە بلینکن سەردانی ئەو ناوچەیە بکات، لەو کاتەوەی جەنگی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووە. 

بلینکن راشیگەیاندبوو، روبەڕوبوونەوەی دوژمن کە لە ناو خەڵکی مەدەنی و خوێندنگە و نەخۆشخانە و شوێنە گشتییەکان خۆیان حەشارداوە زۆر قورسە، بەڵام ئەو باجەی مەدەنییەکان لە کەرتی غەززە دەیدەن بە تایبەت منداڵان، زۆر قورسە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران راگەیاند، یەکێک لە تیرۆریستەکان خەڵکی تاجیکستان بووە و ئەوی تریشیان بە ئەگەری زۆرەوە خەڵکی ھەمان وڵاتە.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ژمارەیەک لەو کەسانەی پەیوەندییان بەو پەلامارە تیرۆریستیەوە ھەبووە دەستگیرکراون و دەزگا ئەمنییەکان دەستیان بەسەر ئەو کەلوپەلانەدا گرتووە کە بە تیرۆریستەکان بون.

پێشتریش داواکاری گشتی پارێزگای کرمان رایگەیاندبوو ، ٣٢ کەسیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە پەلامارەکە دەستگیرکردووە و لەئیستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێـت .

سەرەتای ئەم مانگە لەنزیک مەزاری قاسم سولەیمانی لە شاری کرمان دوو قەینەوەی بەھێز روویاندا و بەھۆیەوە زیاتر لە ٩٥ کەس کوژران و زیاتر لە ٢١٠ کەسیش برینداربوون .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە رایگەیاندووە، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا بەھۆی ھێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ١٤٧ کەس کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵن و ٢٤٣ کەسی تریش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سەرەتای ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە تائێستا ٢٣ ھەزار و ٣٥٧ کەس کوژران و ٥٩ ھەزار و ٤١٠ کەسیش برینداربوون کە زۆربەی کوژراو و بریندارەکانیش ژن و منداڵن و لە کەناری خۆرئاواش زیاتر لە ٣٥٠ کەس کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی میسری بڵاویکردەوە، لەو نێوەندگیرییەدا کە قاھیرە بە رەسمی لە نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووەتەوە، بەردەوامی دەدرێت بەو دانوستانانەی لە پێناو راگرتنی جەنگ ئەنجامدەدران. 

سەرچاوەکە دەشڵێت، حەماس داوای کردووە گرەنتی زیاتریان بدرێتێ، بە شێوەیەک دوای ئازادکردنی بارمتەکان، ئیسرائیل جەنگ دەستپێنەکاتەوە. 

سەرچاوەکە ئەوەشی وتووە، وەفدێکی باڵای ئیسرائیل لە ئێوارەی دووشەممەوە گەیشتووەتە قاھیرە، بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان کە لە غەززەن. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یاساکە بە دەنگی زۆرینەی ٢٨٠ پەرلەمانتارانی وڵاتەکە پەسەندکرا و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکە دەکرێت و دوای ئیمزاکردنی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ووڵاتەکەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

لە یاساکەدا ھاتووە، بەخێوکردنی سەگ و سەربڕینی بەمەبەستی خواردنی و بازرگانی پێکردن و دابەشکردنی قەدەغەیە و لەساڵی ٢٠٢٧ەوە جێبەجێدەکرێت و ئەو کەسەی سەگ سەردەبڕێت رووبەڕووی سزای زیندانی دوو بۆ ساڵ دەبێتەوە و غەرامەکەشی زیاتر لە ٢٢ ھەزار دۆلارە. 

ھەوڵەکان بۆ قەدەغەکردنی خواردنی گۆشتی سەگ ڕووبەڕووی بەرھەڵستییەکی توندبوونەتەوە لەلایەن جوتیاران و کرێکارانی پیشەسازی گۆشتی سەگەوە و دژی بڕیارەکە وەستاونەتەوە، بەڵام چالاکوانان و ئاژەڵدۆستان پشتیوانی لە بڕیارەکە دەکەن.

خواردنی گۆشتی سەگ لە نێو گەنجان و دانیشتووانی شارەکانی کۆریای باشوور بە بەراورد بە خەڵکی گوندەکان زۆر کەمە و توێژینەوەکان دەریان خستووە کە زۆربەی خەڵکی ئەو وڵاتە چیتر حەز بە خواردنی گۆشتی سەگ ناکەن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە وزارییەکانی، گابرێل ئاتالی وەزیری پێشووی پەروەردەی فەڕەنسا وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی فەڕەنسا دەستنیشانکرد و ڕایسپارد بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فەڕەنسا.

گابرێل ئاتال، ساڵی ١٩٨٩ لە شاری کلاماری فەڕەنسا لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایکبووە و باوکی بە ڕەچەڵەک خەڵکی تونسە و لە شوێنکەوتووانی ئایینی جولەکەیە، ئاتال لە ساڵی ٢٠١٦ەوە چووەتە ڕیزەکانی حزبی "بۆ پێشەوە" کە لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، سەرەتاش وەک نێردەی حکومەتی فەڕەنسا بۆ کاروباری گەنجان لە حکومەتدا دەستبەکاربووە و دواتر بووەتە وتەبێژی حکومەتی فەڕەنسا و پاشان وەزیری دارایی و ساڵی ڕابردووش کرایە وەزیری پەروەردە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی بڕیارەکان، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن پێکدەھێندرێت و پێنج ئەندامی کانتۆنی جەزیرە و سێ ئەندامی دێرەزور و رەقە و مەنبەج و دوو ئەندامی فوڕات و عەفرین و کۆبانێ لە خۆ دەگرێت، دواتریش ھەڵبژاردنی شارەوانیەکان بەڕێوەدوچێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەیەک پێکھێنراوە بۆ دارشتنەوە سێ یاسا و لەوانەش یاسای کۆمیسیۆنی باڵا و یاسای ھەڵبژاردن و یاسای دابەشکردنی یەکە کارگێڕییەکان. 

ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان دەشڵێت، دادگای پاراستنی پەیمانی کۆمەڵایەتی لەلایەن دادوەران و یاسانان پێکدەھێندرێت بە لەبەرچاوگرتنی ئاین و نوێنەرایەتی کانتۆنەکان و ھەروەھا ژنیش لە لیژنەکان بەشدارییان پێدەکرێت. 

باسی لەوەشکردووە، ھەروەھا دامەزراوەی چاودێری دارایی و ژمێریاریی دروستدەکرێت کە لە ١٤ ئەندام پێکدێت لەگەڵ لیژنەی ئامادەکاری دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەنجومەنی کانتۆنەکان. 

٧ی ئەم مانگە ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی لە رۆژئاوای کوردستان حەوت بڕیاری دەرکرد بۆ جێبەجێکردنی ماددەکانی  پەیمانی کۆمەڵایەتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...240241242243244...590