جیهان

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، لە دیداری کەرتی گواستنەوەی ئیستانبوڵ رایگەیاند، لە ئێستادا تەنیا بەدوای بەدەستھێنانی پرۆژەوەن بۆ وڵاتەکەیان، ھاوکاریی دارایی بازرگان و جووتیاران دەکەن، بەوشێوەیەش خەڵکەکە ئاسوودە دەکەن.

سەبارەت بە خولی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماریش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە ٢٨ی ئایاردا بە ژمارەیەکی پێوانەیی دەنگ و رێژەدا لەو بڕوایەدان کە دووبارە بۆ پێنج ساڵی تر ئەرکی سەرۆکایەتی کۆماریان پێدەسپێرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیو بینجیوی وتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو، وانگ وینتاو وەزیری بازرگانی چین سەردانی واشنتۆن دەکات و لەگەڵ وەزیری بازرگانی ئەمریکا و لێپرسراوانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. 

ئەو سەردانەی وەزیری بازرگانی چین لەکاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی پەکین و واشنتۆن ئاڵۆزە و بابەتی بازرگانی بووەتە خاڵی ناکۆکی نێوانیان. 

وتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن وتیشی، بەھۆی رێکارە تاک لایەنەکانی ئەمریکاوە، پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئەمریکا و چین زیانی بەرکەوتووە.

جەختیشی کردەوە لەوەی، چین وەک ھەمیشە دەیەوێت کراوە و ھەماھەنگ بێت لەبەردەم ھاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یاسین ئەکرەم جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لە خولی دووەمی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، سێ ھەزار و ٤٦١ سندوق لە دەرەوەی وڵات دادەنرێن، کە ٤٠٢یان لە فەڕەنسا دەبێت.

وتیشی، ھەموو ھاوکارییەکی پێویست لەرێگەی نوێنەرایەتییە بیانییەکانیانەوە پێشکەش دەکەن، بۆ ئەوەی ھاووڵاتیانی تورکیا کە لەدەرەوەی وڵات دەژین، ئەرکە دیموکراسییەکانیان بەجێبھێنن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندید بۆ ھەڵبژاردنەکەش ئەمڕۆ لە تویتێکدا ھانی ھاووڵاتیانی دەرەوەی تورکیای دا دەنگبدەن و ستایشی بەشداریکردنیشی کردن، لە خولی یەکەمدا. 

دەنگدان بۆ خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە دەرەوەی وڵات، لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کلچدار ئۆغلۆ، لە ٢٠ی ئەم مانگە تاکو ٢٤ی مانگ بەردەوام دەبێت، لە دەروازە سنورییەکانیش تا ٢٨ی مانگ، واتە رۆژی ھەڵبژاردنەکە لەناوخۆی تورکیا، بەردەوام دەبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی رێکخستنی پارتی چەپی سەوز یەسەپە لە ئیستەنبوڵ تانەی لە ٢٣٦ سندوقی دەنگدان لە ھەڵبژاردنەکانی ئیستەنبوڵ داوە و ئەوەشی بۆ روونبووەتەوە کە ئەنجامە ئیمزاکراوەکانی بنکەکانی دەنگدان لەگەڵ ئامارەکانی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکاندا یەکناگرنەوە.

پارتی چەپی سەوز دەشڵێت، بەشێوەیەکی گشتی سێ ھەزار و ٥٧٠ دەنگی پارتی چەپی سەوز، بەپێی ئەو ئیمزایانەی لەبەردەستیاندایە، تۆمارنەکراون زیاتر لە ھەزاران دەنگیش بە ناوی ئاکپارتی و مەھەپەوە تۆمارکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سزای لەسێدارەی جەمشید کەریمی  خەڵکی شاری دێوڵان و دانیشتووی شاری سنە لە بەندیخانەی ناوەندیی شارەکە جێبەجێکراوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر ئەمڕۆ مستەفا ساڵحی کە خەڵکی گوندی دزڵی سەربە شارۆچکەی سەوڵاوایە بەر لە سێ ساڵ بەتۆمەتی کوشتنی برای ھاوژینەکەی دەستگیرکرا و لەلایەن دادگاوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا لە بەندینخانەی ناوەندی سنە سزای لەسێدارەدانەکەی جێبەجێکراوە.

لە ماوەی ھەفتەیەکدا ئەمە چوارەمین بەندکراوی کوردە کە لە بەندیخانەکانی ئێران و ھەفتەیەکدا لەسێدارە درابن.

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ٢٤٠ کەس لە ئێران لەسێدارەدراون کە ٥٣ کەس لەوانە کوردبوون و ٥٠ کەسیش بەلوچ بوون و ھەروەھا پێنج کەسیان خاوەن رەگەزنامەی بیانی بوون. لەو ژمارەیە نۆ کەس بەندکراوی سیاسی بوون و پێنج ژنیشیان لەنێودابوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی تاسی روسی لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە ئەنقەرە بڵاویکردەوە، بەمنزیکانە ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا تاوتوێی درێژکردنەوەی رێککەوتنی گەنم دەکەن.

بەندەرەکانی ئۆکراین لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لەلایەن روسیاوە دەستیانبەسەردا گیراوە، بەڵام بەپێی رێککەوتنی روسیا و ئۆکراین و تورکیا بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان رێگا بە ھەناردەکردنی گەنمی ئۆکراین بۆ بازاڕەکانی جیھان دەدرێت.

روسیا ھۆشداری داوە لە ١٨ی ئایار لە رێککەوتنەکە دەکشێتەوە ئەگەر داواکارییەکانی بۆ لابردنی رێگرییەکانی بەردەم ھەناردەی گەنم و پەینی روسیی لانەبرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئینجە لە راگەیەندراوێکدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان ھەڵمەتێکیان بۆ ناوزڕاندنی بەڕێوەبردووە، کە گەورەترین ھەڵمەتی ناوزڕاندن بووە لە مێژووی سیاسەتی تورکیادا، وتیشی کاریان کردووە لەسەر بێدەنگکردنی و دوورخستنەوەی لە گۆڕەپانەکە. 

ئینجە کە سێ رۆژ بەر لە وادەی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا کشایەوە، وتیشی، گەلی تورکیا دەنگدانی بە ئۆپۆزسیۆن رەتکردەوە، بەھۆی ئەوەی ھاوپەیمانی رانەگەیەندراویان لەگەڵ چەند لایەنێک ھەیە. 
راشیگەیاند، ھۆکاری کشانەوەی لە کێبڕکێکە بۆ ئەوە بووە کە بەرپرسیارێتی پاشەکشە و زیانەکانی وڵاتی نەخرێتە ئەستۆ. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەتەوەیەکگرتوەکان راپۆرتێکی سەبارەت بە رەوشی ئابوری جیھان بڵاوکردووەتەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی جەنگەوە ئابوری ئۆکراین زۆرینەی توانا پیشەسازییەکان و ژێرخانی وزەی لەدەستداوەو لە ساڵی ٢٠٢٢ بەرێژەی ٢٩.١% تووشی پاشەکشە بووە و سەرەڕای کۆمەک و ھاوکارییە دەرەکییەکان و قەرزی سندوقی نێودەوڵەتی دراو و  پیشتیوانییە راستەوخۆکان لە بودجەی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا، لە ساڵی ٢٠٢٣شدا دووچاری داکشان دەبێت .

بە پێی راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان، تێچووی خەمڵێنراو بۆ بوژاندنەوەو ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراین بە ٤١١ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە رێورەسمێکدا میھردارد بەزرپاش وەزیری رێگاوبان و شارسازیی ئێران،  ڤیتالیی ساڤەلیەس وەزیری گواستنەوەی روسیا گرێبەستێکیان بۆ راکێشانی ھێڵی شەمەندەفەر لە شاری رەشت و ئاسترایان ئیمزاکرد کە بە یەکێک لە تۆڕە گرنگەکانی گواستنەوەی رێڕەوی باکور و باشور دادەنرێت.

ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران لەمیانی بەشداریکردنی لە رێورەسمەکەدا رایگەیاند، پرۆژەکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠ ساڵ لەمەوبەر، بەڵام لەبەر چەند ھۆکارێک دواخراو کردنەوەی ئەو رێگایە خزمەتێکی زۆر بە ناوچەکە دەگەیەنێت لە رووی بازرگانی و گواستنەوە.

ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیاش بە ڤیدیۆکۆنفرانس بەشداریکردوو رایگەیاند، بە کردنەوەی رێگاکە قەبارەی ئاڵوگۆڕ زۆر زیاد دەکات، توانای بازرگانیی ھەردوو دەوڵەت بەھێزتر دەبێت و بازرگانیی دەرەکی لەنێوان روسیا و ئێران زۆر فراوانتر و فرەجۆرتر دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راشیگەیاند، سودان پێویستی بە سێ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ ھاوکاریکردنی ئەو ھاووڵاتییانەی لە ناوەوەی وڵاتەکەیان یاخود لە دەرەوەی وڵات کە ئاوارەبوون.

ھەڵسەنگاندنەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتێکدایە کە زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستپێکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان تێدەپەڕێت، جەنگەکە لە نێوان عەبدولفەتاح بورھان فەرماندەی سوپای فەریقی یەک و محەمەد حەمدان دقلو فەرماندەی ھێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا روویداوە و بەھۆیەوە ٦٧٦ کەس کوژراون و زیاتر لە ٩٣٦ ھەزار کەس ئاوارەبوون .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دادگای تاوانەکانی پیرانشار، سزای ١٤ ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردن و پێبژاردن و لێدانی ١٢٠ قامچی بەسەر حەوت ھاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشاردا سەپاندووە.

بەپێی راپۆرتەکەی ھەنگاو، لە ماوەی رابردوودا چوار ھاووڵاتی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن لقی ١٠٢_ی دادگای تاوانەکانی دووی پیرانشار بە تۆمەتی ھەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامی گشتی، ھەرکامیان سزای سێ مانگ بەندکردن و لێدانی ٤٠ قامچی بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام ئەو بڕیارە بە پێبژاردنی پارە سزاکەیان کەمکرایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دەستگیرکردنی ئەو دوو رۆژنامەنووسە بەبێ بانگھێشتکردن و وتە لێوەرگرتنیان ھەر دوای خولی یەکەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و ھەڵبژاردنی ٢٨ھەمین خولی پەرلەمانی تورکیا، وەک کارێکی بەمەبەست لێکدەدەنەوە.

 لەلایەکی ترەوە، وەزارەتی دەرەوی تورکیا باڵیۆزی ئەڵمانیای لە ئەنقەرە بانگێشتکرد و داوای روونکردنەوەی لێکرد.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ھیچ بیانووییەک نەبووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو دوو رۆژنامەنووسە تورکەی لە نووسینگەی فرانکفۆرتی رۆژنامەی سەباح کاریانکردووە، ئامانجی دەستگیرکردنەکە بێزارکردنی رۆژنامەکە بووە.

بەپێی ھەواڵی میدیاکانی ئەڵمانیا، ئەو رۆژنامەنووسانەی دەستگیرکراون تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری کەسی مەترسیداریان رووبەروو کراوەتەوە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە میانەی وتارێکیدا بۆ ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدان راگەیاند، بە پشتیوانی روسەکان و دۆستانیان لە ئۆکراین سەرکەوتووبوون لە درێژکردنەوەی وادەی ھەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە.

ئەردۆغان راشیگەیاندووە، بە ئومێدەوە چاوەرێی ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکراینن تا کێشەکانی ئەو وڵاتانەو و ناوچەکە چارەسەر بکرێن.

درێژکردنەوەی ماوەی رێککەوتننامەی ھەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین، لە کاتێکدایە کە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداریی دابوو بەرامبەر بە ئەگەری درێژنەکردنەوەی رێککەوتنەکە و بە کارەسات بۆ جیھان وەسفی کردبوو.

لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لەلایەن روسیاوە بەندەرەکانی ئۆکراین دەستیانبەسەردا گیراوە، بەڵام بەپێی رێککەوتنی روسیا و ئۆکراین و تورکیا بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان رێگا بە ھەناردەکردنی گەنمی ئۆکراین بۆ بازاڕەکانی جیھان دەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ لە زاری سەرچاوە حکومیەکانەوە بڵاویانکردەوە، چەند چەکدارێکی نەناسراو ھێرشیان کردووەتەسەر گوندەکانی فونگازی و کوبواتی سەربە ھەرێمی پلاتێوا لە نێجیریا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی ئەو ھێرشەدا ٣٠ کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

لەلایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەیەک دەڵێن، ھێرشکراوەتەسەر کاروانێکی ئەمریکی لە نێجیریا، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکە لە ناوەندی سەرەکیی ھەدەپە بەڕێوەچوو و تێیدا وتەبێژانی پارتی چەپی سەوز، چیغدەم کڵچگون ئوچار و ئیبراھیم ئاکن و ھاوسەرۆکانی ھەدەپە، پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار ئامادەبوون و پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی تاوتوێ کران.

مەھمەت روشتو تریاکی  نوێنەری ھەدەپە لە دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا، پێش کۆبوونەوەکە رایگەیاند، ئەندامانی پارتەکە ئەنجامەکانی دەنگدانیان ھەڵسەنگاندووە و تانەکانیان پێشکەش دەکەن، لە ئەنجامی ئەو تانانەی تا ئێستا پێشکەشیانکردوون، بەشێکی گرنگی زانیارییەکان رێکخراونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، بەپێی ھەموو زانیاری و پێشبینییەکانیان خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کە ٢٨ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، زۆر بە ئاسانی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان یەکلادەبێتەوە و بەھەموو شێوەیەکیش پارێزگاری لە دەنگەکانیان دەکەن و گەلی تورکیاش تائێستا متمانەی بە ئەردۆغانەو بە سەرۆکێکی باشی دەزانن بۆ وڵاتەکەیان.

وتیشی، جیاوازی نێوان ئەردۆغان و کەمال کڵچدارئۆغڵوی رکابەری زۆر زۆرە و زیاتر لە دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دەنگە و ئەستەمە بەرەی ئۆپۆزسیۆن بتوانێت ئەو جیاوازییە زۆر کەمبکاتەوە و لە ئەردۆغان نزیک ببێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...241242243244245...515