حکومەتی فەڵەستین: مزگەوتی ئەقسا ھێڵی سورە و رێگە بە دەستکاریکردنی نادەین
٢٧ی ئابی ٢٠٢٤
٢٧ی ئابی ٢٠٢٤
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە کە بە مەبەستی بەرژەوەندی گشتی، بڕیاریداوە پێنج نمرەی بڕیار بە قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ببەخشێت کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجامداوە.
ئەم بڕیارە هەموو قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەگرێتەوە کە لە تاقیکردنەوەی خولی دووەمدا بەشداریان کردووە.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی راگەیاندووە، سێ راوچییان دەستگیر کردووە کە بە تەزووی کارەبا ماسییان راو کردووە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، ئەگەرچی راوکردنی ماسی بەپێی رێنماییەکان ئاسایی بووەتەوە، بەڵام چاودێریکردنی دەریاچە و رووبارەکان بەردەوامە و رێگری لەو کەسانە دەکرێت کە بە بەکارهێنانی ماددە قەدەغەکراوەکانی وەک ژەهر، تەزووی کارەبا و تەقەمەنی راوی ماسی دەکەن .
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو چوارچێوەیەدا سێ سەرپێچیکار دەستگیرکراون کە بە بەکارهێنانی تەزووی کارەبا لەسەر چەمی باسەڕە راوی ماسی یان دەکرد، هاوکات لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەست گیراوە بەسەر یەک ئۆتۆمبێل و یەک چەکی جۆری کڵاشینکۆف و دوو چەکی جۆری دەمانچە و یەک مۆلیدەی و تۆڕێکی راوکردن.
ئەوەش هاتووە، هەر سێ سەرپێچیکارەکە رادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی چەمچەماڵ کران و رێکاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتە بەر.
ئەوەش لەکاتێکدایە، راوکردنی ماسی لەرێگای کارەبا و تەقەمەنی و ژەهرەوە قەدەغەیە، بەهۆکاری ئەوەی دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ژینگە و بە خودی راوچییەکان خۆشیان.
رۆژی 26ی مانگی رابردوو، لە گوندی گوڵی متکان لە سنوری سازانی پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی بەکارهێنانی TNT لەکاتی راوەماسیدا، سێ گەنج گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو رەشەبا بەهێزەی لە شەوی رابردووەوە سنوری پارێزگاکەی گرتووەتەوە، گرفت بۆ 25 فیدەری کارەبا دروست بووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی رەشەباوە چەندین گەڕەک لە ناوەوە و دەرەوەی شاری سلێمانی بێکارەبا بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بەهێزی رەشەباکەوە زیان بە تۆڕەکانی کارەبا کەوتووە، کە بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەناو شار 19 فیدەر و لە دەرەوەی شاریش شەش فیدەر گرفتیان بۆ دروست بووە.
ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا تیمی هۆبەكانی چاكسازیی كارەبا سەرقاڵی چارەسەری كێشەكانن.