جیهان

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی لوتکەی گرووپی ٢٠ کە لە شاری نیودەلەھی پایتەختی ھندستان بەڕێوەچوو، لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەتەوە و گفتوگۆیەکی وردیان لەسەر پرسی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف١٦ لەلایەن ئەمریکاوە بە تورکیا کردووە و چەند ساڵێکیشە ھەردوو وڵات لەسەر ئەو بابەتە لە گفتوگۆدان و تائێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

وتیشی، لە ئەنجامی گفتوگۆکەی لەگەڵ بایدن لەوە تێگەیشتووە کە ئەمریکا، پێدانی فڕۆکەی ئێف١٦ی بە تورکیا بەستووەتەوە بە رەزامەندی ئەنقەرە لەسەر بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ، کە ئەوەش دوو پرسی زۆر دوور و جیاوازن لە یەکتر و تورکیا بە ھیچ شێوەیەک قبوڵی ناکات.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماکسیم رێشێتنیکۆف، وەزیری گەشەپێدانی ئابوری رووسیا لە کۆڕبەندی ئابووری ڕۆژھەڵات ڕایگەیاند، ڕوسیا پێشنیازی ھەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ڤیزەی گەشتیاری بۆ کوەیت، عومان، بەحرەین، سعودیە، و مالیزیا کردووە.

وتیشی گەشتیاری ناوخۆیی بووە بە ئاڵنگارییەکی نوێ و پەرە بە پرسی گواستنەوەی ناوخۆیی دەدەن لە جێگەی دابینکردنی ڤیزا بۆ ھاوڵاتیانی بیانی. 

رووسیا و چین لە مانگی ئابدا رێککەوتنێکیان ئیمزاکرد، کە رێگە بە ھاوڵاتیانی ھەردوو وڵات دەدات بەبێ ڤیزا سەردانی یەکتر بکەن. رووسیا لە گەڵ ھندستانیشدا کار دەکات بۆ ئەوەی لەساڵی ٢٠٢٤دا ھاوڵاتیانیان بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتانی یەکتری بکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی مەغریب بڵاویانکردووەتەوە، جگە لە تیمە فریاگوزارییەکانی وڵاتەکەیان، چەندین وڵاتی تریش تیمی تایبەت بە گەڕانیان بە دوای بێسەروشوێنبووان رەوانەی مەغریب کردووە و لەھەموو ئەو شوێنانەشی بومەلەرزەکە زیانی پێگەیاندووە، زیاتر لە ٤٨ سەعاتە تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان بە دوای چارەنووسی ئەو کەسانەی تائێستا بێسەروشوێنن و کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی خانوو و باڵەخانە روخاوەکانەوە.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریبیش بڵاویکردووەتەوە، بەپێی دواین ئامار و زیانیارییەکان، بەھۆی بومەلەرزەکەی چەند رۆژی رابردوو، تائێستا ٢ ھەزار و ١٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢ ھەزار و ٤٢١ی تریش برینداربوون و تائێستاش ئامارێکی ورد و تەواوی بێسەروشوێنبووان لە بەردەستدا نییە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی عێراق، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویانکردەوە، رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی شاری نیویۆرکی ئەمریکا دەکات و بەشداری لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات.

چاوەڕواندەکرێت فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، یاوەریی سودانی بکات و سەردانەکەش دوو رۆژ بخایەنێت، ھەروەھا بڕیارە سودانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، چاوی بە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت.

ئەگەر سودانی و بایدن لە نیویۆرک کۆببنەوە، دەبێتە یەکەمین کۆبوونەوەیان لە دوای دەستبەکاربوونی محەمەد شیاع سودانی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یۆرگن شتوک سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتی کە بە ئینتەرپول ناسراوە رایگەیاندووە، بەردەوامی شەڕ و ھێرشەکانی روسیا و ئۆکراین بۆ سەر یەکتر، کێشەیەکی گەورەیە بۆ ھەموو جیھان و پێویستە ھەموو وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە جیھانییەکان بە ھەر رێگەیەک بێت ھەوڵ بدەن کۆتایی بەو شەڕە بھێنن.

وتیشی، یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی بەردەوامی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین رەوانەکردنی چەک و پێداویستی سەربازییە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاواوە بۆ ئۆکراین، ئەوەش ھەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە بۆ ھەموو جیھان و شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتەش درێژ دەکاتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیمانگای نیشتمانی جیۆفیزیای مەغریب رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ بەدووری ٣٢٠ کلیۆمەتر لە ریباتی پایتەخت بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە بە پێوەری رێختەر روویداوەو چەقی بومەلەرزەکەش ھەرێمی حەوز بووە و لە شاری مەراکیش و چەند شارێکی دەوروبەری زیانی گیانی و ماددی گەورەی لێکەوتووەتەوەو ترس و دڵەراوکێیەکی زۆری لە نێو دانیشتوانی وڵاتەکەدا بڵاوکردەوەو لە سەرشەقامەکان رۆژیان کردەوە.

پەیمانگای نیشتمانی جیۆفیزیای مەغریب ئاماژەی بەوەشکرد، بومەلەرزەکە بەھێزترینە لە ماوەی سەد ساڵی رابردووی وڵاتەکەدا و دوای بومەلەرزە سەرەکییەکەش ژمارەیەک پاشلەرزەی تر روویانداوە کە بەھێزترینیان ٦ پلەبووە، پێشبینیشی کرد، لە رۆژانی داھاتوودا پاشلەرزەکان بەردەوامیان ھەبێت.

رەشید خەلفی ئەمینداری وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند، بەھۆی بومەلەرزەکەوە ٦٣٢ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٣٢٩ کەسی تریش برینداربوون، داواشی لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد ئارامبگرن و ھەموو توانا و کەرەستەیەک خراوەتە بەردەست بۆ بەھاناوەچوونی لێقەوماوان.

لەلایەکی ترەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مەغریب ھۆشداریدا لە دروستبوونی شەپۆلەکانی تسونامی لە کەناراوەکان ، نەتەوەیەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا و سەرۆک وەزیرانی ھندستان ھاوخەمی خۆیان بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکە راگەیاندو ئامادەیی ھەموو ھاوکارییەکیان بۆ لێقەوماوان دەربڕی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەراوێزی لوتکەی گروپی جی بیست لە ھندستان لەگەڵ لۆلا داسیلڤا ھاوتا بەرازیلیەکەی کۆبوەوەو لە دیدارەکەدا ھەردوو سەرۆک ھەنگاوەکانی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان تاوتوێکرد.

ھاوکات ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی کێشە ھەرێمی و جیھانییەکانی جێی بایەخی ھەردوو وڵات ئاڵوگۆڕکرد. 

ئەردۆغان ھیوای سەرکەوتنی بۆ بەرازیل خواست کە لە ساڵی داھاتوودا سەرۆکایەتی گروپی جی بیست دەکات، وتیشی، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ھەردوو وڵات لە ساڵی رابردوودا ٥.٦ ملیار دۆلار بووەو بە ھەوڵی ھاوبەش دەتوانن بیگەیەننە ١٠ ملیار دۆلار.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆبیاس بیلستروم وەزیری دەرەوەی سوید لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەھەموو شێوەیەک ئامادەیە ببێتە ئەندامی رێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) و بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەکارییەکی کردووە و سەرجەم رێکارە یاساییەکانی تایبەت بەو رێکخراوە تەواوکردووە و تەنھا چاوەڕوانی پەسەندکردن و رەزامەندی تورکیایە.

وتیشی، لە مانگی تەمووزی رابردووی ئەمساڵ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رێککەوتوون لە کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمانی تورکیا کە بڕیارە لە مانگی داھاتوودا بەڕێوەبچێت، بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ پەسەند بکرێت.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی دەوڵەت کە باڵاترین دادگایە لە فەڕەنسا تایبەت بە بڕیاردان لەو سکاڵایانەی لە دژی حکومەت تۆمار دەکرێن، سکاڵای کۆمەڵەیەکی ئیسلامی رەتکردەوە کە دژی بڕیاری حکومەت بۆ قەدەغەکردنی عەبا لە ناوەندەکانی خوێندندا تۆماری کردبوو.

ئەنجومەنی دەوڵەت دووپاتیکردوەتەوە، ئەو بڕیارەی حکومەت لە کۆتایی مانگی ئاب دەریکردووە بۆ قەدەغەکردنی عەبا لە ناوەندەکانی خوێندن نابێتە مایەی جیاری لە دژی موسوڵمانان و بڕیارە پشتبەستووە بە پرەنسیپی عەلمانییەتی دەوڵەت

قەدەغەکردنی پۆشینی عەبا کە مۆرکێکی ئاینی ھەیە لە ناوەندەکانی خوێندنی فەڕەنسا مشتومڕێکی زۆری دروستکردووە، بە پێی یاسایەک کەلە ساڵی ٢٠٠٤ دەرچووە  بوونی دروشمە ئاینییەکان لە قوتابخانەکاندا قەدەغەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە رێورەسمی ئاشکراکردنی ژێردەریاییە نوێکە ئاماژەی بە پلانی ستراتیژی و تاکتیکی ئامانجدار کرد، بۆ بەھێزکردنی بەردەوامی پرۆسەی نوێکردنەوەی ھێزەکان و بەرەوپێشچوون بۆ پڕچەککردنی ئەتۆمی دەریایی لە داھاتوودا.

ژێردەریاییەکە ناوی( ھیرۆ کیم ئون ئۆک)ی لێنراوە و بەوتەی کیم جونگ ئون، پڕچەککردنی ھێزی دەریایی بە چەکی ئەتۆمی بووتە ئەرکێکی بەپەلە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدن لە بنکەی ئاسمانی ئەندرۆ لە نزیک واشنتۆن بەرەو ھندستان بەڕێککەوت و بەر لە لوتکەی گروپی بیست لەگەڵ نایندرا مودی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، دوای لوتکەکەش دەچێتە ڤێتنام.

لە لوتکەی ئەمساڵدا ھەریەکە لە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا و شی جین بینگ سەرۆکی چین ئامادەنابن و پیدرۆ شانچێز سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیاش بەھۆی توشبوونی بە کۆرۆنا بەشداریکردنی لە لوتکەکەدا ھەڵوەشاندەوە،  سەرەڕای ئەو دابەشبوونە، بایدن ھەوڵدەدات لە لوتکەکەدا بیسەلمێنێت ھێشتا گروپی بیست پێکھاتەیەکی سەرەکییە بۆ ھەماھەنگی ئابوری جیھانی و دەرفەتێکی گونجاوە پەیامێک ئاراستەی پەکین و ھاوپەیمانە ھەڵکشاوەکانی بکات لە برێکس بکات.

ھەروەھا جیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، لە لوتکەی بیست بایدن تاوتوێی زنجیرەیەک ھەوڵی ھاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جیھان دەکات، لەوانەش گۆڕانکارییەکانی کەشوھەواو کەمکردنەوەی لێکەوتە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی جەنگی روسیا لە ئۆکراین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، پێویستە ھەموو ھەوڵێک بدەن بۆ لابردنی ئەو بەربەستانەی کە ھەن و بوونەتە ھۆی ئەوەی بازرگانیکردن لە جیھاندا سنوردار بکرێت.
جەختی لەوەشکردەوە، کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی رێکخراوەکەیان لەم کاتەی ئێستادا کارکردنەوەی رێککەوتنی دانەوێڵەی ئۆکراینە.

گۆتێرێس ئاماژەی بەوەشدا، بۆ کاراکردنەوەی گرێبەستی دانەوێڵە، پێویستە سیستمێکی گەرەنتی ھاوبەش لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکاندا ھەبێت.

لە رۆژی ١٨ی تەمموزی ڕابردوو روسیا کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی دانەوێڵە ڕاگەیاند و چەند مەرجێکی دانا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی دانەوێڵە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دوای ١١ رۆژ لە شەڕ و روبەڕوبوونەوە لە دێرەزور، جارێکی دیکە ئارامییەکی سنودار بۆ ئەو ناوچەیە گەڕاوەتەوە و ھەسەدەش ھەڵمەتێکی کێوماڵکردنی لە دەوروبەری شارۆچکەی زیبان دەستپێکردووە کە دوایین پێگەی ئیبراھیم ھەفڵ سەرکردەی گروپە چەکدارە لەیاسا دەرچووەکان بوو.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەنگۆی جیابوونەوەی فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی شەدادی لە ھەسەدە، دووبارە روبەڕبوونەوە لەنێوان ھەسەدە و گروپە چەکدارییەکان لە زیبان و ناردنی ھێزێکی زۆری ھەسەدە بۆ دەوروبەری حەسەکە دوورن لەراستییەوە و بەشێکن لەو شەڕی راگەیاندنەی دژی ھەسەدە بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی روانگەی سوری لە ١١ رۆژی شەڕ و روبەڕوبوونەوەکان لە دێرەزور، ٩٠ کەس کوژراون و لانیکەم ١٠٤ کەسی دیکەش برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزی روسیا لە ئەمریکا لە راگەیەنداوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمریکا سوورە لەسەر شکستپێھێنانی روسیا لە ھەموو روویەکەوە، نەک تەنھا لە جەنگی ئۆکراین بەڵکو لە داھاتووشدا.

باڵیۆزی روسیا وتیشی، ئەمریکا بە مەبەست ئۆکراین بە چەکی کۆمەڵکوژ چەکدار دەکات، سەرەڕای ئەوەی دەزانێت کاریگەری ئەو چەکانە بۆ سەر نەوەکانی داھاتوو دەمێنیتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژی رابردوو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رەوانەکردنی کاروانێکی دیکەی ھاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراین راگەیاند، بە بەھای یەک ملیار دۆلار، کە چەک و تەقەمەنی لەخۆگرتووە، لەنێویشیاندا بۆمبی یۆرانیۆمی پیتێندراو کە بۆ ھێرشکردنە سەر تانک و زرێپۆش بەکاردێت و ئەمەش یەکەمجارە ئەمریکا بەو جۆرە چەکە ئۆکراین چەکدار بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماڵپەڕی ھێلینک شیپینگ کە تایبەت بە ھەواڵی گواستنەوەی دەریایی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رازینەبوونی عێراق بە لێخۆشبوون لەو سزایەی دادگای پاریس بەسەر تورکیادا سەپاندویەتی بەرامبەر بە ھەناردەی نەوتی ھەرێم، ھۆکاری دواکەوتنی سەردانەکەی ئەردۆغان بووە بۆ بەغداد لە مانگی ئابدا.

بەرپرسێکی تورکیاش بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندووە، سەرۆککۆماری تورکیا پێداگرە لەسەر سەردانەکەی بۆ بەغداد و ئیمزاکردنی رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەڵام لایەنی عێراقی لەو دۆسییەیەدا بەخاوی ھەنگاو دەنێت ئەوەش ھۆکاری دواخستنی سەردانەکەی ئەردۆغان بووە بۆ مانگی تشرینی یەکەم.

لەلایەکی تریشەوە بەرپرسێکی عێراق ئەوەی خستوەتەڕوو، لەئێستادا بەغداد و ئەنقەرە لەچەند دۆسیەیەکی ئاڵۆزی نەوتیدا گفتوگۆ دەکەن، دووبارە ھەناردەی نەوتیش ئاڵۆزترین پرسی گفتوگۆکانە، بەوھۆیەش بەدوور دەزانرێت لەم مانگەدا ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ماھینۆ ئۆزدمیر غۆکتاش وەزیری خێزان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی تورکیا لەگەڵ ئۆلیڤەر ڤارھێلی لێپرسراوی بەشی فراوانکردنی یەکێتی ئەوروپا پرۆژەیەکیان بۆ پشتیوانی لە تێکەڵکردنی ھاووڵاتییانی بیانی بە کۆمەڵگەی ھەردوو وڵات ئیمزاکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، رێککەوتنەکە رۆڵی دەبێت لە باشترکردنی ژیانی پەنابەران لە تورکیا و وڵاتانی ناو یەکێتی ئەوروپا.

لای خۆیەوە، وەزیری خێزان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی تورکیا رایگەیاند، پرۆژەکە لە چوارچێوەی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا ئیمزاکراوە، لەگەڵئەوەشدا، دۆسییەی پەنابەران لە ئێستادا بووەتە دۆسییەکی ھەستیار لە تەواوی جیھان و پەیوەندی راستەوخۆی بە دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی وڵاتانەوە ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...234235236237238...535