جیهان

لەکاردانەوەی زنجیرە کودەتاکەی چەند مانگی رابردووی کیشوەری ئەفریقا گۆتێرێس بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، حکومڕانی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان رووبەڕووی ئاستەنگی قوڵ بوەتەوە، بەڵام حکومەتی سەربازی کێشەکان زیاتر دەکات و ناتوانێت چارەسەریان بکات.

گۆتێرێس داواشی لە وڵاتان کرد سیستمی دیموکراسی متمانە پێکراو و دەوڵەتی یاسا بونیادبنێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی فەرەنسا ئاشکرایانکرد، گابریل ئاتال وەزیری پەروەردەی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، تەنیا پێشوازی لەو خوێندکارانە دەکرێت کە بەرپرسیارێتی بریارەکانی حکومەت لە ئەستۆ دەگرن. باسلەوەشکراوە، عەلمانیەتی فەرەنسی یەکێکە لە بەھا سەرەکییەکان کە لە خوێندنگەکانی فەرەنسادا پەیڕەو دەکرێت و رێگە بە باڵا پۆشی خوێندکارە کچەکان نادرێت.

لە کاردانەوەیەکیشدا ژان لوک مێلینشۆن سیاسەتمەداری ناسراوی چەپی فەرەنسی بە توندی رەخنەی لە بڕیارەکە گرت و داوای لە بەرپرسان کرد، خۆیان لە وروژاندنی ململانێی ئایینی بەدوور بگرن.

ھاوکات ئەو بڕیارەی وەزیری پەروەردەی فەڕەنسا، پارتە چەپەکانی فەرەنسای دابەشکردوە بەسەر دوو بەرەدا و بەرەیەکیان زۆر بە توندی دژی بریارەکەن و بە پێشێلکردنی ئازادییەکانی وێنای دەکەن و بەرەکەی دیکەش پشتیوانی لێدەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی بودجەی کۆشکی سپی لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە، روونە لە مانگی داھاتوودا درێژکردنەوەی کورتخایەن پێویست دەبێت.

کارین ژان پیێر، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، پێویستە بودجەی ئەو پرۆگرامانە دابین بکەن کە بۆ ئەمریکییەکان گرنگن و پێداویستی بەپەلەیان بۆ دابین بکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، بەبێ دەنگدانی خێرا بەرنامەکانی ھاوکاری خۆراک رادەگیرێن.

لە ئێستادا کۆنگرێسی ئەمریکا دابەش بووە، بەو پێیەی دیموکراتەکان کۆنترۆڵی ئەنجومەنی پیران دەکەن، لەکاتێکدا ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن کۆماریەکانەوە کۆنترۆڵکراوە.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەھدی ریاحی جێگری وەزیری بەرگری ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی وتووە، تۆڕەکە بە رێنمایی راستەوخۆی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل و ھەندێک کەسی دزەکردوو پلانیان ھەبووە دزە بکەنە نێو ھێڵی بەرھەمھێنانی مووشەکی پێشکەوتووی وەزارەتی بەرگری و لە رێگەی چاندنی بۆمب لە نێو مووشەکە بەرھەمھاتووەکان بەنیازبوون مووشەکەکان بە ھێڵەکانی پیشەسازی بەرھەمھێنانی مووشەک و کارمەندەکانیدا بتەقێننەوە.

دووپاتیشیکردەوە، کردەوە ھەواڵگرییەکە ئاڵۆزترین کردەوە بووە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا و بە دەستگیرکردنی ئەندامانی تۆڕەکە و پوچەڵکردنەوەی ھەوڵەکەیان گورزێکی گەورە بەر ئیسرائیل کەوت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی فرانس پرێسی فەڕەنسی، بڵاویکردەوە، بێن واڵاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا، بە رەسمی دەستە لەکار کێشانەوەی پێشکەشی ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی کردووە و رایگەیاندووە، لە گۆڕانکارییە وەزارییەکانی کابینەی حکومەتی بەریتانیادا، پۆستەکەی بەجێدەھێڵێت.

ھەرچەندە حکومەتی بەریتانیا بە رەسمی ھیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەو بابەتە نەداوە، بەڵام میدیاکانی بەریتانیا، چەند ناوێکیان وەک جێگرەوەی واڵاس بڵاوکردووەتەوە، لەوانەش جەیمس ھیپی وەزیری ھێزە چەکدارەکان و جۆن گلێن سکرتێری یەکەمی وەزیری گەنجینە و گرانت شاپس وەزیری وزەی بەریتانیا.

بێن واڵاس ساڵی ١٩٧٠ لە دایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٩وە بووەتە وەزیری بەرگریی بەریتانیا، پێشتریش لە ماوەی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٩، وەزیری دەوڵەت بووە بۆ کاروباری ئاسایش.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نیکبەخت رۆژی ٢٩ی ئەم مانگە لە دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە تاران لەسەر تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی دادگایی کرا، سەبارەت بە دادگاییەکەی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، یەکەم رۆژی دادگایکردنەکە بەشێوەیەکی ناتەواو کۆتاییھاتووە و دادوەر بەھیچ شێوەیەک رێگەی بەرگریکردنی بە پارێزەرەکەی نەداوە لەبەرئەوەی گومانی لەسەر دۆسیەکە ھەبووەو داوای کردووە شارەزایەکی وەزارەتی ئیتڵاعات قسەی لەسەر کات و دواتر بڕیاری لەسەر دەدرێت.

وتیشی، ئەو سکاڵایەی لەسەریەتی پەیوەندیدارە بە زنجیرەیەک چاوپێکەوتن لەگەڵ میدیاکان و نۆ لەو چاوپێکەوتنانەی لە چوارساڵی رابردوودا ئەنجامی داون لە دۆسیەکەدا لە دژی خراونەتەڕوو.
ساڵح نیکبەخت جەختیشیکردەوە، تۆمەتەکان بێبنەمان و پەیوەندی ھەیە بە وەرگرتنی دۆسیەی بنەماڵەی ژینا ئەمینی.

ھاوکات  رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاندووە، پێدەچێت تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی ساڵح نیکبەخت پەیوەندی بەوەوە ھەبێت کە تائێستا رەتیکردوەتەوە لێکۆڵینەوەکانی کۆمیسیۆنی پزیشکی دادی ئێران سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی قبوڵ بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سوریا لە دیدارێکدا لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و رەوشی ناوچەکە و ھەوڵەکانی پەیوەست بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سوریا تاوتوێکرد و سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دیمەشق و ئەنقەرەش، دووپاتیکردەوە، کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی وڵاتەکەی تاکە رێگەیە بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.

لای خۆشییەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە لە پێویستی رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا، سوربوونی وڵاتەکەشی بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنانە دووپاتکردەوە کە لە میانی سەردانەکەی ئیبراھیم رەئیسی بۆ دیموشق ئیمزاکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گەورە ئەفسەرانی سوپای گابون لە ڕێی تەلەفزیۆنەوە رایانگەیاند، دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست و کودەتایان بەسەر حکومەتدا کردووە. راشیانگەیاند، سەرجەم ھێزە ئەمنییەکان و ھێزی بەرگری پێکدەھێنن و ئەو ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەش کە کراوە ئەنجامەکەی ھەڵوەشاوەتەوە و پڕۆسەیەکی بێمتمانە بووە. 

ھەروەھا سوپای گابون داخستنی سنورەکان و ھەڵوەشانەوەی دامەزراوەکانی حکومەتیشیان لە وڵاتەکە راگەیاند. 

ئەو کودەتایە دوای ئەوەھات کە ناوەندی ھەڵبژاردنەکان لە گابون رایگەیاند، "عەلی بونگو" ٦٤.٢٧%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە و بۆ ویلایەتی سێیەم بە سەرۆکی وڵاتەکە ھەڵبژێردراوەتەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە لە دەسەڵاتدایە. 

ئەو کودەتا سەربازییەش ھاوکاتە لەگەڵ ئەو کودەتایەی لە نەیجەر ئەنجامدرا، لە ماوەی دوو ساڵ و نیویشدا ٧ کودەتای سەربازی بەسەر دەسەڵات لە کیشوەری ئەفریقا ئەنجامدراوە.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئۆپەڕاسیۆنەکە لە پارێزگای دێرەزور بەپشتیوانی ئاسمانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەشدا ١٣ تۆمەتباری تیرۆر و ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا کە لەژێر ناوی بەھێزکردنی ئاسایش ئەنجامدرا، پێنج ئەندامی داعش و ھەشت کەسی دیکە بە تۆمەتی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون، ھاوکات سێ کەسیش کوژراون دوای ئەوەی رووبەڕووی ھێزەکانیان بوونەتەوە.

ھەسەدە دەڵێت، ئۆپەڕاسیۆنەکە لەکاتێکدا ئەنجامدراوە کە ماوەیەکە دێرەزور روبەڕوی ھێرشی بەردەوامی تیرۆرستان دەبێتەوە، ھەروەھا ئۆپەڕاسیۆنەکە درێژکراوەی ئەو ھەڵمەتە ئەمنییانەیە کە لەماوەی رابردودا لە رەققە و حەسەکە ئەنجامدراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەنعانی لە کۆنفرانسی ھەفتانەیدا رایگەیاند، ئێران و عێراق رێککەوتوون تا ١٩ی ئەیلولی داھاتوو بۆ چەککردنی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی وڵاتەکەی، ھەروەھا دەرکردنیان لە بارەگا سەربازییەکانیان و گواستنەوەیان بۆ ئەو کەمپانەی کە عێراق دیاری دەکات. 

وتیشی، حکومەتی عێراق لێپرسراوانی ھەرێمی کوردستانی لەو رێککەوتنە ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێت جێبەجێبکرێت، جەختیشیکردەوە لەوەی ئەو وادەیەی دیاریکراوە بۆ ئەو مەبەستە بەھیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە.

"کەنعانی" باسی لەوەشکرد، پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغداد دۆستانەیە و لەسەر بنەمای دراوسێیەتییە، بەڵام بوونی پارتی ئۆپۆزسیۆن لە ھەرێمی کوردستان خاڵێکی خراپە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان.
ئەو لێدوانەی کەنعانی لەدوای ئەوە دێت، کە رۆژی ١١ی تەمموزی رابردوو محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی ھێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، تا مانگی ئەیلول مۆڵەتیانداوە بە بەغداد بۆ چەککردنیان، ئەگەرنا ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ سەر ئەو حزبانە دەستپێدەکەنەوە.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تانیا چاتکین دادوەری فیدراڵی،چواری ئازاری ٢٠٢٤ی وەک وادەی دەستپێکردنی دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ دیارییکرد، بەمەش دەبێتە یەکێک لە گەورەترین دادگاییکردنی تاوانکاری لە مێژووی ئەمریکا کە لە ھەمان وەرزی لوتکەی ھەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا دەکرێت.

جاک سمیس داواکاری گشتی تایبەت داوای کردبوو کە لە دووی کانوونی دوەمی ٢٠٢٤ دەستپێکردنی دادگاییکردنی چل و پێنجەمین سەرۆکی ئەمریکا بە تۆمەتی پیلانگێڕی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٠ دیاری بکرێت.

لە بەرامبەردا دادوەر چاتکین جەختی لەوە کردەوە کە "وادەی دادگاییکردنەکە بەپێی ئەرکە پیشەییەکانی تۆمەتبار دیاری ناکرێت".

لای خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دیاریکردنی وادەی دادگاییکردنی لە چواری ئازاری ٢٠٢٤ دەستوەردانە لە کاروباری ھەڵبژاردن.

چاوەڕواندەکرێت بڕیارەکە کاریگەری یەکلاکەرەوەی ھەبێت لەسەر ھەوڵەکانی ترەمپ، بۆ بەدەستھێنانەوەی کورسی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە وتەیەکدا لەبەردەم باڵیۆزانی وڵاتەکەی دووپاتیکردوە کە ئاستەنگ و رێگرییەکان زیادیانکردووە و ھەرەشەکان بۆسەر خۆرئاوا و ئەوروپا بەتایبەتی بۆ دوو ھێند زیادیان کردووە.

لەبارەی رەوشی نەیجەریشەوە ماکرۆن رایگەیاند، دیپلۆماتکارانی وڵاتەکەی رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بوونەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باڵیۆزەکەیان لە نەیجەر لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە.

لە دوای کودەتاکەی نەیجەر و دەستبەسەرکردنی محەمەد بازوم سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە ھەزاران کەس لە لایەنگرانی کودەتاچییەکان رژانەسەر شەقامەکان و داوای دەرکردنی باڵیۆزی فەرەنسایان کرد، بەڵام فەرەنسا رەتیکردەوە و دووپاتی کردەوە، کە پشتیوانی لە وڵاتانی کۆمەڵەی ئابووری ئەفریقا دەکات و ھەموو رێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ گەرانەوەی سیستمی دەستووری لە نەیجەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 سەرچاوەیەک لە حکومەتی تورکیا رایگەیاند، ئەمرۆ سێشەممە عومەر بۆلات وەزیری بازرگانی تورکیا بەسەرۆکایەتی وەفدێکی بازرگانان و وەبەرھێنەرانی تورکیا سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆ دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کار بۆ بەھێزکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات دەکرێت، لە ١٣ ملیار دۆلارەوە بۆ نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیا ناوخۆییەکانی ئوسترالیا بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەکاتی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازیدا، ھێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی کە ٢٠ سەربازی ھێزی دەریای تێدابووە لە نزیگ دوورگەی "تیوی" لە کەناراوەکانی باکووری ئوسترالیا تێکشکاوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی ھێلیکۆپتەرەکە رزگارکراون و گەڕان و پشکنینیش بەدوای بێسەروشوێنانی دیکەشدا بەردەوامە.

تا ئێستاش ھیچ کام لە سوپای ئەمریکا و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە ھۆکاری تێکشکانی ھێلیکۆپتەرەکەیان ئاشکرا نەکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، وەزارەتەکەی زمانەکانی  ئینگلیزی، ئەڵمانی، عەرەبی، فەرەنسی و ڕووسی بۆ سیستمی ئەلیکترۆنی دەرمان زیادکردووە و لەئێستادا ھاوڵاتیان دەتوانن بەو زمانانە زانیارییەکانی تایبەت بە دەرمان ببینن.

لە یەکەم کاردانەوەشدا پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) رەخنەی لە وەزیری تەندروستی تورکیا گرت کە زیادکردنەکە زمانی کوردی نەگرتووەتەوە، لەکاتێکدا  وەزیری تەندروستیی خۆی کوردە و بەشێکی زۆری دەنگدەرانی پارتەکەشی کوردن.

ھاوکات بەشێک لە ھاوڵاتیانی باکوری کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان رەخنەیان لەو کارەی وەزیری تەندروستی گرتووەو بەگرنگیانزانیوە ھاوشێوەی زمانەکانی دیکە زمانی کوردیش زیادبکرایە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داود مەنزور، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری پلاندانان و بودجە لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو یەدەگی پارەیەی وڵاتەکەی کە لە عێراق، کۆریای باشور و تورکیا بووە و لەلایەن ئەمریکاوە بلۆککرابوو، بەشێکی بەرچاوی سزای لەسەر لابراوە.

باسی لەوەشکردوە، ئەو پارەیە بەشێکە لە یەدەگی بانکی ناوەندی ئێران و پەیوەست نییە بەکاروباری حکومەتەوە، ئازادکردنی پارەکەی ئێرانیش لە سێ ھەفتەی رابردودا لە عێراق، حەوت بەرامبەری ئەو بڕە بووە کە ساڵی رابردو ئازادکراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...236237238239240...535