پزیشکیان لەبارەی سەردانەکەی بۆ عیراق و ھەرێم پەیامێکی بە کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
ئێران لە رێگەی تۆڕێکی نهێنیی کۆمپانیای سەربازییەوە، کەرەستەی سەربازیی و پارچەی موشەک و تەقەمەنی گواستوەتەوە و توانیویەتی خۆی لە گەمارۆکانی ئەمریکا دەرباز بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، ئێران تۆڕێکی نهێنی لە کۆمپانیا سەربازییەکان لەسەر ئاستی جیهان دروستکردووە، و توانیویەتی لەو رێگەیەوە لە سەرەتای ساڵی 2025ـوە لایکەم بە بەهای دوو ملیار دۆلار کەرەستەی سەربازی هاوردەکردوە.
رۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم هەنگاوەی تاران بۆ تێپەڕاندنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا و سزاکانی رۆژئاوا بووە، بڕیارەکان و گەیاندنی ئەم کەرەستەیانەش لە رێگەی وشکانی، دەریایی و ئاسمانییەوە بەردەوام بوون.
رۆیتەرز دەڵێت؛ ئەم تۆڕە کە پێکهاتوون لە زیاتر لە پێنج هەزار کۆمپانیا و بە ناوی نهێنی کە بە پیتەکانی (MOD) -ئاماژە بۆ وەزارەتی بەرگریی، دەستپێدەکەن شاردراوەتەوە.
بەڵگەنامەی بارکردن و داتاکانی کەشتیوانی کە مێژووەکەیان بۆ ساڵی 2016 دەگەڕێتەوە، دەریانخستووە کە بەشێک لەم کۆمپانیایانە بە شێوەیەکی راستەوخۆ بە سوپای پاسداران بەستراونەتەوە کە لەلایەن نوخبەی دەسەڵاتداری ئێرانەوە کۆنتڕۆڵکراون.
رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردوە، ئاشکرابونی ئەمزانیاریانە، رەنگە وەڵامی یەکێک لە گەورەترین تەمومژەکانی جەنگەکە بدەنەوە؛ کە چۆن سوپای پاسداران دەتوانێت کۆگاکانی ووشەک و درۆنەکانی پڕبکاتەوە لە کاتێکدا زۆریان لە جەنگدا تێکشکێندراون.
وەزارەتی نەوتی عیراق جەخت دەكاتەوە لەوەی بری پێویست نەوتی سپی و غازی ماڵان لەبەردەستدایە بۆ وەرزی زستان داواش دەكات هاوڵاتیان.
سەلیم رووكابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوت لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراق دڵنیایی دایە هاووڵاتیان و رایگەیاند، وەزارەتەكەیان بڕی پێویست ی لە نەوتی سپی و غازی ماڵانیان هەیە كە بەشی پڕكردنەوەی تەواوی پێداویستییە ناوخۆییەكان دەكات لە وەرزی زستاندا.
وتیشی، پێویست بە دوو دڵی ناكات و ئەو برە نەو وغازە لەبەردەستدایە كە هەیە بە تەواووەتی بەشی پێداویستیی ناوخۆیی هاووڵاتیان دەكات لە وەرزی زستاندا.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردودا سێ کەشتی سەرپێچیکار، لە گەروی هورمز بەر مینی دەریای کەوتون و تێکشکاون.
سوپای پاسدارنی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ لە 24 سەعاتی رابردودا سێ کەشتی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار، لە کاتی تپەڕبون بە گەروەکەدا بە بێ مۆڵەت بەر مینی دەریای کەوتون و ئاگریان گرتووە.
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو کەشتیانە سیستمی راداریان کوژاندوەتەوە و بێ گوێدانە هۆشیارییەکانییان هەوڵیانداوە گەروەکە تێپەڕێنن.
سوپای پاسداران داوا لە خاوەن کەشتیی و بازرگانەکانیش دەکات، بڕوا بە قسەکانی سێنتکۆم نەکەن، چونکە تێپەڕبون بە گەروەکەدا ئاڵۆزە و ئاسان نییە، بێ وەرگرتنی مۆڵەتی ئەوان باجی قورسی دەبێت.