بەھۆی بارانبارین و لافاو لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
تەندروستی راپەرین بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی تەرزە بارینی چەند سەعاتی ئێوارەی ئەمڕۆ 35 حاڵەتی برینداربوون لە نەخۆشخانەی گشتی رانییە تۆمار کراون، ئاماژەی بەوەشکردوە بریندارەکان بەربوونەوەو شکانی قاچ و دەست و برینداربونی جەستەیی بوون.
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی باران بارین و تەرزە، سنوری راپەرینی گرتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راگەیاندنەکە زۆربەی بریندارەکان بەهۆی ئاڵۆزبوونی رەوشی هاتووچۆ و خلیسکان لەسەر رێگاوبانەکان بووە لە کاتی راکردن و خۆپاراستنی هاووڵاتیان لە زیانەکانی تەرزە بەهێزەکە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، نەخۆشخانەکە هیوای چاکبوونەوەی خێرا و تەندروستییەکی باشی بۆ سەرجەم بریندارەکان و هاووڵاتیانی سنوورەکە دەخوازێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە، لەمیانی دیدارێکدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و عیراق خرایەبەر باس و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە ئەو رێککەوتنەی ئێستا کاری لەسەر دەکەن لەگەڵ ئێران، زۆر باشتر و بەهێزتر دەبێت لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 کە لە سەردەمی باراک ئۆباما ئیمزا کرابوو.
سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی لە رێکەوتنەکەی باراک ئۆباما گرتوە و دەڵێت؛ ئەو رێککەوتنە رێگەیەکی مسۆگەر بوو بۆ دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، بەڵام جەختی کردەوە کە لە رێککەوتنە نوێیەکەدا، ئەگەر ئەنجامبدرێت رێگە بەوە نادرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر ئەو کۆتایی بە رێککەوتنە کۆنەکە نەهێنایە، ئەوا چەکی ئەتۆمی دژی ئیسرائیل، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاش بەکاردەهێنرا.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد، گەیشتن بەم رێککەوتنە دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە بۆ جیهان و ئاشتی و ئاسایش بۆ ئیسرائیل و ئەوروپا و ئەمریکاش دەستەبەر دەکات، هاوکات جەختیشی کردەوە کە بۆ ئیمزاکردنی ئەم رێککەوتنە لەژێر هیچ جۆرە فشارێکدا نییە.