جیهان

رۆژی شەممە ٣٨ەمین کۆنگرەی پارتی گەلی کۆماری-جەھەپە دەستپێکرد و ھەریەکە لە کەمال کڵچدارئۆغڵو و ئۆزگور ئۆزێل رکابەرییان دەکرد بۆ بوون بە سەرۆکی جەھەپە، کە بە ٨١٢ دەنگی ئەندامانی کۆنگرە لە کۆی ھەزار و ٣٦٦ دەنگ ، ئۆزگور ئۆزێل بە سەرۆکی نوێی جەھەپە ھەڵبژێردرا.

ئۆزگور ئۆزێل تەمەنی ٤٩ ساڵە، لە ساڵی ٢٠١٥وە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی جەھەپەیە لە پەرلەمانی تورکیا و لە ساڵی ٢٠١١شەوە ئەندامی پەرلەمان بووە.

کەمال کڵچدارئۆغڵوی تەمەن ٧٤ ساڵ، ١٣ ساڵ سەرۆکی جەھەپە بوو، مانگی ئایاری ئەمساڵ لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بەرامبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان دووچاری شکست ھات، ئەوەش دووچاری رەخنەی گەورەی کردەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوەکرد، بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکەی غەززە، تەنھا سەرکۆنەکردنی ئیسرائیل بەس نییە و پێویستە وڵاتان پەیوەندییەکانیان لەگەڵیدا بپچڕێنن و چیتر نەوت و وزەی پێ نەفرۆشن.

وتیشی، ئیسرائیل تاوانبارە بە کوشتنی ١٠ ھەزار فەڵەستینیی کە چوار ھەزارییان منداڵن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیلھام ئەحمەد، سەرۆکی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات-مەسەدە، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، فراوانبوونی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین لە کەرتی غەززە، رەنگدانەوەی لەسەر تەواوی ناوچەکە دەبێت بە سوریاشەوە، ھەروەھا رەنگدانەوەی لەسەر نەخشەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.

ھاوکات ئیلھام ئەحمەد، باسی لە دوایین پێشھاتەکانی رەوشی سوریا و رۆژئاوای کوردستان کرد و وتی، تورکیا ھەمیشە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە رۆژئاوای کوردستان دەکات، ھەروەھا ئەنقەرە ھەوڵدەدات رایگشتی عەرەبی لە دژی خۆبەڕێوەبەری لە رۆژئاوای کوردستان بجوڵێنێت و ھەوڵدەدات چارەسەرە سیاسییەکانی نێوان خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ لایەنەکانی تری سوریا تێکبدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەگاتە بەغداد و چاوی بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەکەوێت و رەوشی غەززە تاوتوێ دەکەن.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد، رەنگە بلینکن لە سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، چەند پەیامێکی دوولایەنەی شەڕی فەڵەستین و ئیسرائیلی پێبێت.

سەردانەکەی بۆ بەغداد، لەکاتێکدایە بلینکن چەند رۆژێکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وەزیرانی دەرەوەی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە کۆبووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، واشنتۆن ئامانجی ئەوەیە شەڕو پێکدادانەکانی غەززە کۆتاییان پێبێت و ئاشتییەکی ھەمیشەیی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بێتەکایەوە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە عەممان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سعودییە، میسر، ئوردن، ئیمارات و قەتەر کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکەش بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێت شەڕی غەززە فراوان ببێت و شوێنی دیکەش بگرێتەوە و ئامانجیان ئەوەیە ئەو شەڕە کۆتایی پێبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پارتی گەلی کۆماریی تورکیا جەھەپە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بە دروشمی کۆنگرەی دیموکراسی و یەکگرتوویی، ٣٨ ھەمین کۆنگرەی ئاسایی بەبەشداری ھەزار و ٣٦٨ ئەندام سازبکات، کۆنگرەکەش دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەپێی میدیاکانی تورکیا ھەریەک لە کەمال کڵچدارئۆغڵو و ئۆزگور ئۆزەل کێبڕکێی بۆ بوون بە سەرۆکی پارتەکە دەکەن.

پارتی گەلی کۆماریی تورکیا جەھەپە لە ساڵی ١٩٢٣ لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزراوە، تا ئێستا ٣٧ کۆنگرەی ئاسایی و ١٩ کۆنگرەی نائاسایی سازکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی بۆردومانکردنی کاروانێکی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لە بەردەم نەخۆشخانەیەکی غەززە کە ژمارەیەک بریندار و نەخۆشیان تێدا بووە و بەھۆیەوە نزیکەی ٨٠ کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە رایگەیاند، ئەو رووداوە پێشھاتێکی مەترسیدارە و وەک خودی خۆشی ھەست بە مەترسییەکی زۆر دەکات.

وتیشی، بەھەر رێگەیەک بێت پێویستە ھەمووان ھەوڵ بدەن شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بووەستێنن، بۆئەوەی لەوە زیاتر خەڵکی مەدەنی نەبێتە قوربانی.

لای خۆیەوە، تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی دەڵێت، تووشی سەرسوڕمان بوون کاتێک زانیارییەکانیان پێگەیشت لەبارەی بۆردومانکردنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لەلایەن ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە، بۆیە جارێکی تر داوا دەکەنەوە شەڕ رابگیرێت و نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی و نەخۆشخانەکان نەکرێنە ئامانج.

لەبەرامبەردا ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئەو ئۆتۆمبێلە فریاکەوتنانەی بۆردومانکراون بریندار و نەخۆش یان خەڵی مەدەنییان تێدا نەبووە، بەڵکو لەلایەن شانەیەکی تیرۆریستی سەر بە حەماسەوە بەکارھێنراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن، بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی ئوردن و سعودیە و قەتەر و ئیمارات و میسر و نوێنەری رێکخراوی رزگارکردنی فەڵەستین، لەشاری عەممانی پایتەختی ئوردن لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبنەوە و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیشیان رەوشی کەرتی غەززە و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلە بۆسەر خەڵکی مەدەنی کە بووەتە ھۆی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی لە غەززە.

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی راگرتنی بە پەلەی شەڕ و ئاڵۆزییەکان و گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکانە بۆ خەڵکی مەدەنی لێقەوماو و زیانلێکەوتووی کەرتی غەززە و داواش لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکەن بە ھەر رێگەیەک بێت ھەوڵ بدرێت بۆ کۆتایی ھێنان بەشەڕ.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە لە حەوتی ئۆکتۆبەر، حزبوڵای لوبنانی پشتیوانی بۆ بزووتنەوەی حەماس راگەیاندووە و بەرپرسیارێتی چەند ھێرشێکیشی گرتووەتە ئەستۆ کە لە باشوری لوبنانەوە کراوەتە سەر ئیسرائیل. 

بڕیاریشە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ یەکەمینجار حەسەن نەسروڵا وتارێک پێشکەش بکات کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ لەڕێی تەلەفزیۆنەوە دەگوازرێتەوە، وتارەکەشی بە بۆنەی رێوڕەسمێکە بۆ رێزلێنان لەو ئەندامانەی حزبوڵا کەبەھۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە کوژراون. 

لەگەڵ راگەیاندنی ئەو وتارەی حەسەن نەسروڵا، سنورەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان پشێوی زیاتریان بەخۆوە بینیوە و حزبوڵا بۆردوومانکردنی ١٩ پێگەی ئیسرائیلی لە یەک کاتدا راگەیاندووە.  

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ بلینکن جارێکی دیکە سەردانی ئیسرائیل دەکات و پێشبینی دەکرێت پشتیوانی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە دووپاتبکاتەوە، ھەروەھا فشار لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ گواستنەوەی سەرجەم ئەو ئەمریکییانەی لە غەززە گیریان خواردووە، رێکارەکانیش بۆ کەمکردنەوەی زیانگەیاندن بە مەدەنییەکان و گەیاندنی ھاوکاری زیاتر بۆیان لە غەززە دەخاتەڕوو. 

لێپرسراوێکی کۆشکی سپیش وتویەتی، بلینکن ھانی حکومەتی ئیسرائیل دەدات بۆ رێککەوتن لەسەر چەند ئاگربەستێک، بۆ رێگەدان بە گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان و ئازادکردنی بارمتەکان بەشێوەیەکی سەلامەت.  

دوای سەردانەکەشی بۆ ئیسرائیل، بلینکن دەچێتە ئوردن و لەوێش چەندین دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام دەدات و دواتر دەچێتە کیشوەری ئاسیا. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤۆڵکەر تورک کۆمیسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، لەمساڵدا زیاتر لە ٤٦ رۆژنامەنووس لە جیھان لە کاتی کارکردن و روماڵکردنی رووداوەکاندا کوژراون، ھەروەھا ٥٣١ رۆژنامەنووس زیندانی کراون. 

وتیشی، ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەنووسان دووچاری توندوتیژی و ھێرش بوونەتەوە، ھێرشکردنە سەر رۆژنامەنووسانیش قبوڵکراو نییە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی فریاگوزارییە خێراکانی روسیا رایگەیاندووە، لەسەر داوای ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی وڵاتەکەیان، لە رێگەی دوو فڕۆکەوە بڕی زیاتر لە ٢٨ تۆن ھاوکاریی مرۆییان رەوانەی میسر کردووە بۆئەوەی رادەستی نوێنەرانی مانگی سوری میسری بکرێت و دواتر بگەیەنرێتە کەرتی غەززە و بەسەر خەڵکی زیانلێکەتوو و لێقەواماواندا دابەش بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرینەی ھاوکارییەکان لە پێداویستی پزیشکی پێکھاتوون، چونکە زۆربەی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە وێران بوون و ناتوانن خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا لەزاری سەرچاوەکانی ھەواڵگری وڵاتەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، ھەواڵگری ئەمریکا زانیاری و بەڵگەی لە بەردەستدایە کە ئێران پلانێکی تایبەتی ئامادەکردووە بۆئەوەی لەرێگەی گرووپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانیەوە بەرەکانی شەڕ لە دژی ئیسرائیل فراوانتر بکات بۆئەوەی سوپای ئەو وڵاتە ھەموو سەرنجێکی تەنھا لەسەر کەرتی غەززە نەبێت و لەو رێگەیەشەوە دەتوانێت ھاوکاری زیاتری حەماس بکات لە بەرەنگاربوونەوەی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەرچەندە ئێران سەرجەم ئەو بەڵگە و زانیارییانەی رەتکردووەتەوە، بەڵام بەنھێنی پلانەکەی داڕشتووە و ھۆکاری رەتکردنەوەکەشی ئەوەیە کە دەترسێت بەھۆی پلانەکانییەوە بۆ ھاوکاری حەماس، ئیسرائیل گورزی کوشندەی لێبوەشێنێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەگەرچی ھیچ زانیارییەک سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام سەرچاوەکان رایانگەیاندووە بلینکن جەختی کردووەتە لەوەی ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری بکات، بەو مەرجەی رێز لە یاساکانی جەنگ بگرێت. ھەروەھا ھەوڵدەدات بۆ رزگارکردنی زیاتر لە ٢٤٠ بارمتە کە لەلای بزووتنەوەی حەماسن و ژمارەیان لە بەرزبوونەوەدایە، گرنگیش دەدات بۆ گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە.  

ئەوە دووەمین سەردانی بلینکنە بۆ ئیسرائیل لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا و بڕیارە دواتر بچێتە ئوردن و دواتر دەچێتە کیشوەری ئاسیا.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی رایگەیاند، ھیچ پلان و نیەتێکیان نییە بۆ بڵاوکردنەوەی ھێزی سەربازی ئەمریکی، یاخود ھێزی ئاشتی پارێز لە غەززە، نە لە ئێستا و نە لە داھاتووشدا. 

وتیشی، ئەمریکا پێیوایە بزووتنەوەی حەماس بەشدارنابێت لە حکومەتی داھاتووی کەرتی غەززە، کاتێک ئەو جەنگە لەگەڵ ئیسرائیل کۆتایی دێت، لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیشیان رەوشی غەززە دوای کۆتایھاتنی جەنگ تاوتوێ دەکەن. 

جۆن کیربی ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا ئێستا بە کاتێکی گونجاو نازانێت بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی گشتی، بەڵام گرنگە شەڕ رابگیرێت بۆ گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی غەززە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاماری کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٩ ھەزار و ٦٢ کوژراو کە لەنێوانیاندا سێ ھەزار و ٧٦٠ منداڵ و دوو ھەزار و ٣٢٦ ژن ھەیە و و ٣٢ ھەزار کەسیش بریندار بوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، زیاتر لە دوو ھەزار راپۆڕتیان لەسەر حاڵەتی بێسەروشوێنبوونی دانیشتووی غەززە پێگەیشتووە، کە لەئاکامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل چارەنووسیان نادیارە.

لای خۆیەوە، رێکخراوی مرۆیی پزیشکانی بێسنوور رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی دەروازەی رەفەح بۆ گەیاندنی بریندارانی غەززە بە میسڕ کراوەتەوە، بەڵام بەھۆی گەمارۆ و بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە نەتواندراوە بە رێژەی پێویست بریندارانی غەززە بگەیەندرێنە میسڕ بۆ چارەسەر و ھێشتا ٢٠ ھەزار بریندار لە کەرتی غەززدا ھەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...214215216217218...535