ئیسرائیل لە هێرشێكی ئاسمانیدا باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی لە بەیروت بۆردومانكرد و تێیدا ١١ كەس كوژران و دەیانی دیكەش برینداربوون، ئاژانسە جیهانییەكانیش دەڵێن، پێدەچێت یەكێك لە كوژراوەكان تەڵاڵ حەمیە سەركردەیەكی دیاری حزبوڵا بێت.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل لە هێرشێكی ئاسمانیدا باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی هەشت نهۆمی، لە ناوچەی بستەی بەیروتی بە پێنج موشەك كردووەتە ئامانج، كە دوو سەركردەی دیاری حزبوڵای تێدابووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە بۆردومانەكەدا ١١ كەس كوژراون و دەیانی دیكەش برینداربوون، پێدەچێت یەكێك لە كوژراوەكانیش "تەڵاڵ حەمیە" سەركردەی دیاری حزبوڵا بێت.

دوو رۆژ لەمەومەریش ئیسرائیل لە هێرشێكی ئاسمانیدا ژمارەیەك باڵەخانەی نیشتەجێبوونی لە سوریا كردە ئامانج و تێیدا ٣٦  كوژران و ٥٠ دیكەش برینداربوون، پنتاگۆنیش رایگەیاند، لەو هێرشەدا عەلی موسا دەقدوق سەركردەی دیاری حزبوڵا كوژراوە.