ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەكات، لێپرسراوێكی وڵاتەكەش دەڵێت، دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بۆ ئێران پێویستە.

بێهروز كەمالوەندی، وتەبێژی ناوەندیی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند، بڕیاردراوە بۆ بەرزكردنی پیتاندنی یۆرانیوم بۆ سەروی لە ٦٠٪، بەڵام تا ئێستا پیتاندنەكە ئەو رێژەیەی تێنەپەڕاندووە.

هاوكات ئەحمەد ئەردستانی، ئەندامی دەستەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمیی بۆ ئێران بووەتە پێویستی و وڵاتانی رۆژئاواش تەنها بۆ ماوەیەك كێشە بۆ تاران دروست دەكەن.

لەلایەكی دیكەوە بەهۆی بڕیاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆم دژی ئێران و كاردانەوەی لێپرسراوانی وڵاتەكە بەهای یەك دۆلار لە بازاڕەكانی وڵاتەكە گەیشتە زیاتر لە ٧٠ هەزار تمەن كە بەرزترین ئاستی بەهای دۆلارە لە مێژووی ئێراندا.