رۆژنامەیەكی بەریتانی رایدەگەیەنێت، روسیا سەدان كەسی لە یەمەنەوە بە قاچاخ بردووەتە وڵاتەكەی بۆئەوەی لە شەڕی ئۆكراین بەشداری بكەن.

فاینەنشاڵ تایمزی بەریتانی لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، سوپای روسیا توانیویەتی سەدان گەنجی یەمەنی بباتە روسیا بۆئەوەی لە بەرەكانی جەنگ لە دژی ئۆكراین شەڕ بكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، وەرگرتن و كۆكردنەوەی ئەو یەمەنیانە لەلایەن كۆمپانیایەكەوە ئەنجامدراوە كە كەسایەتییەكی دیاری حوسییەكان دامەزرێنەریەتی، بەڵێنیش بەو كەسانە دراوە رەگەزنامەی روسی و كاریان پێبدرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتریش راپۆرتە هەواڵییەكان باسیان لەوە دەكرد، نزیكەی ١٠ هەزار سەربازی كۆریای باكوور بۆ شەڕكردن لە دژی ئۆكراین گەیشتوونەتە روسیا.