شیروان زرار وتەبێژی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەو دیبەیتەدا ھەموو خاڵەکانی تایبەت بە یاسای کۆمیسیۆن و ئەنجومەنی کۆمیسیاران دیاری دەکرێت، بۆ ئەوەی لایەنەکان ڕێککەوتنی لەسەر بکەن.


وتیشی، لە مانگی ١٢ی ٢٠١٩ ماوەی یاسایی کۆمیسیۆن تەواو بووە، پێش ئەو وادەیەش داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە، کار لەسەر دانانی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی داھاتوو بکات.