کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە زیندانیانی سیاسی ناوخۆ سوپاسی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد دەکات
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
لە دیدارێکدا، سکرتێری کۆمەڵەکە دەستخۆشی و پێزانینی خۆیانی پێشکەش بە شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کرد لە پای ھاوکاری و پشتیوانییەکانی بۆ کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە زیندانیانی سیاسی ناوخۆی ھەرێم، وتیشی: ئومێدمان بە ھەوڵ و پشتیوانییەکانتە و دەخوازین لە پشتگیرییەکانت بەردەوام بیت.
ئەمڕۆ بە پێویستمان زانی وەک پێزانین و وەفایەک سوپاس و پێزانینی خۆمانت پێشکەش بکەین بۆ ئەو خزمەت و ئاوڕدانەوەیەت بۆ کۆمەڵەکەمان و لە بیری ناکەین.
لە بەرامبەردا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، سوپاسگوزاری خۆی نیشاندا بۆ ھەڵوێستەکەیان و وتی: خزمەت کردنی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و زیندانیان و تێکۆشەران ئەرکی سەرشانمانە و وەک ھەمیشە درێغی ناکەین، بۆ کۆمەڵەکەشتان لە پشتیوانیتان بەردەوام دەبم.