د. رەھێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە دوای راگەیاندنی حاڵەتەکانی ئۆمیکرۆن شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و لە ئێستادا ھەرێم لەناو شەپۆلی ئۆمیکرۆندایە. وتیشی، رۆژانە ژمارەی توشبوون بە ئۆمیکرۆن لە ھەڵکشاندایە و لە ئێستاشدا لەبەرئەوەی ئۆمیکرۆن رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە بۆیە زۆرینەی ئەو حاڵەتانەی تۆمار دەکرێن بە ئۆمیکرۆن ھەژمار دەکرێن.
بریکاری وەزارەتی تەندروستیی لەبارەی وەرگرتنی ڤاکسینیشەوە وتی، تا ئێستادا ٢٠٪ی دانیشتوان یەکەم ژەمی ڤاکسین و نزیکەی ١٥٪یش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە و بەشێک لە ھاوڵاتیانتیش ژەمی سێیەمیان وەرگرتووە