قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ھەولێر، لەگەڵ چۆی کوانژین، کونسوڵی گشتی کۆریای باشور لەھەرێمی کوردستان کۆبووەوە، کە مەبەستی ماڵئاواییکردن بەھۆی تەواوبوونی ئەرکەکەیەوە سەردانی کردبوو.

قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لەکونسوڵی کۆریای باشور کرد کە لەماوەی رابردوودا رۆڵی بەرچاوی بینیوە لە لێکنزیککردنەوە و برەوپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێم و کۆریای باشور بەتایبەتی لەبوارەکانی کلتوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختیانکردەوە پێویستە ھەردوولا زیاتر ھاوکار و ھەماھەنگ بن لەبواری حکومەتی ئەلیکترۆنی-دا.