کۆمپانیای شکار تایبەت بە پاککردنەوەی کۆمەڵگەی خاڵخاڵان لە کەرکوک بەھۆی پێنەدانی مووچەکانیان بڕیاریدا مانگرتن ڕابگەیەنێت، بەڵام دوای ئەوەی "ئازاد عاسی" سەرۆکی شارەوانی خاڵخاڵان ئامادەیی دەربڕی بۆ پێدانی مووچەی مانگێکی کارمەندان لەسەر ئەستۆی شارەوانی تا کێشەکانیان بۆ چارەسەر دەکرێت، کۆمپانیای پاککەرەوە بەو پێشنیازە ڕازی بووە و بڕیاریدا مانگرتن بشکێنێت و بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

سەرۆکی شارەوانی خاڵخاڵان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆیان کردووە، شارەوانی خاڵخاڵانیش ئامادەیی دەربڕیوە لە سەر ئەرکی خۆی مووچەی مانگێک بۆ کارمەندانی پاککەرەوە دابین بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەھۆی دواکەوتنی موچەکانیان کارمەندانی کۆمپانیای شکار لە کەرکوک تایبەت بە پاکردنەوەی سنوری خاڵخاڵان بڕیاریدا بوو ڕۆژی شەممە مانگرتن ڕابگەیەنن.