لەبارەی حەجی بازرگانی روونکردنەوە دەدرێت
کوردسات نیوز
١٣ی شوباتی ٢٠٢٢
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، چەند رۆژێکە لە لایەن ھەندێ سایت و پەیجەوە، بانگەوازی ئەوە دەکرێت کە حەجی بازرگانی بۆ ھاووڵاتیان دابین دەکرێت.
راشیگەیاندووە، ئاگاداری ھاووڵاتیان دەکەنەوە تا ئێستا ھیچ بڕیارێکی فەرمی لە لایەن عەرەبستانی سعوودیە بەدەستمان نەگەیشتووە سەبارەت بە ھەبوونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ و ھەر زانیارییەکیش ھەبێت ئەوا بە شێوەیەکی فەرمی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاو دەکەنەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان داوا لە ھاووڵاتیان دەکات خۆیان بە دووربگرن لەو بانگەوازە بێ بنامایانە و سامانی خۆیان بە ھەردەر نەدەن.
دەشڵێت، ھەربۆیە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بە مافی خۆی دەزانێت کە رێکاری کارگێری و یاسایی لە دژی ھەر کەسێک بگرێتە بەر کە بیانەوێ بەناوی ئایین و پرۆسەی حەجەوە فێڵ لە ھاووڵاتیان بکەن.



