پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندی "قومری"یان لە سنوری بەرواری باڵا بۆردوومان کردووە، دوا بەدوای بۆدومانەکەش گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان سوپای تورکیا و ھێزەکانی "پەکەکە" لە ناوچەکە دروستبووە.

توپخانەکانی تورکیاش گوندەکانی سنوری قەزای باتیفا سەر بە ئیدارەی زاخۆیان تۆپبارانکرد، بەھۆیەوە زیان بە دانیشتوانی گوندی "بانک" لە سنوری باتیفا گەیشتووە و تۆپبارانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لە سنورەکە دروستکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەیەکە سوپای تورکیا بە بەردەوامی گوندەکانی سنوری زاخۆ بۆردومان دەکات، ئەوەش زیانی زۆری ماددی بە گوندنشینان گەیاندووە.