ترافیگۆرا داوای ٢٧٣ ملیۆن دۆلار لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات
شۆرش
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس، نوێنەرانی کۆمپانیای ترافیگۆرا بەنیازبوون کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بکەن و دانوستان لەسەر ئەوە بابەتە بکەن، بەڵام کۆبوونەوەکە لە دوایین ساتەکاندا لەلایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بەبێ ھیچ روونکردنەوەیەک ھەڵوەشاوەتەوە.
گروپی کۆمپانیاکانی ترافیگۆرا یەکێکە لەو کۆمپانیا گەورانەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥ چەندین ملیار دۆلاری لەپێناو کرینی نەوتی ھەرێم داوەتە حکومەتی ھەرێم، تا ھەفتەی رابردووش حکومەتی ھەرێم ٢٧٣ ملیۆن دۆلار قەرزاری کۆمپانیاکە بووە، دوای ھەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەی داڤۆسیش، ترافیگۆرا ویستوویەتی ھۆشداری بداتە حکومەتی ھەرێم بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە.