لە سێمێڵ باندێکی بازرگانی ماددەی ھۆشبەر تەقە لە ھێزێکی ئەمنی دەکات
هادی
٢٩ی ئابی ٢٠٢٣
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە نزیکی فاملی مۆڵی قەزای سێمێڵ دوو ئۆتۆمبێلی باندێکی بازرگانی ماددەی ھۆشبەر تەقەیان لە ھێزێکی ئەمنی کردووە.
وتیشی، یەکێک لە بازرگانەکانی باندەکە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە و دەستبەسەر ٤٥ کیلۆ ماددەی ھۆشبەریشدا گیراوە.



