ئەنجومەنی وەزیران داوای دادگاییکردنی بکوژانی خۆپیشاندەرەکانی کەرکوک دەکات
کوردسات نیوز
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەھیدانی ڕووداوەکانی کەرکووک دەربڕی و بە توندی سەرکۆنەی ئەو توندوتیژیەی کرد کە بەرامبەر ھاووڵاتییانی سیڤلی کەرکووک کرا.
ئەنجومەنی وەزیران داواش لە حکومەتی فیدڕاڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، کە ئەوانەی چەکیان بەکارھێناوە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران و بوونە ھۆی شەھیدکردنی ھاووڵاتییانی سیڤیل، بە زووترین کات ڕێکاریی یاسایی وقەزاییان لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر و بدرێن بە دادگا تا بە سزای خۆیان بگەن.



