بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەنتەر و نەخۆشخانە تایبەتمەندەکانی بواری شێرپەنجە لە ھەرێمی کوردستان، سوود لە پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەکان وەردەگرن و ئەنجومەنی باڵای بەرەنـگاربوونەوەی شێرپەنجە لە عێراق و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ھەرێمی کوردستان دەخەنە ناو بەرنامەی پاڵپشتییەکانیان.
راشیگەیاند، وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندیداوە لەسەرئەوەی، نوێنەری سەنتەرە تایبمەتمەندەکانی تەندروستیی ھەرێم لە ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە ھەبێت و بخرێنە ناو پڕۆگرامی پاڵپشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و لە داھاتوویەکی نزیکیشدا رێکخەری سەنتەرە تایبمەتمەندەکانی بواری شێرپەنجە لە ھەرێم، بۆ ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە زیاد دەکرێت.
وتیشی، ئەو ھەنگاوە سوودی دەبێت بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرە شێرپەنجەییەکانی ھەرێمی کوردستان و پاڵپشتیکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە وەرگرتنی چارەسەرەکان و دابینکردنی ئامێری پێویست.
د.ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت ھەموارکردنەوەی ھەردوو ماددەی ١٣ و ١٤ لە پڕۆژە یاسای بوودجەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، دوای لابردنی دەستەواژەیەکی ناو ماددەی ١٢ لە پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق کە دژ بە بەرژەوەندییەکانی ھەرێم بوو، لە ھەوڵێکدا ١٠ ئەندامی لیژنەی دارایی یاداشتێکیان پێشکەش بە سەرۆکی لیژنەی دارایی کردوە بۆ ھەموارکردنەوەی ھەردوو ماددەی ١٣ و ١٤ لە لە پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق.
جەختی لەوەشکردوەتەوە، دیسانەوە دەیانەوێت ناردنی شایستەی دارایی مانگانەی ھەرێم ببەستنەوە بە ھەناردەکردن و فرۆشتنی بە لایەنی کەم ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە کێڵگەکانی ھەرێمەوە، لە کاتێکدا بە گوێرەی ڕێکەوتنامەی نەوتی نێوان ھەردوو حکومەت فرۆشتنی نەوت لە لایەن سۆمۆ جێبەجێ دەکرێت نەک ھەرێم، ئەو ئەندام پەرلەمانانەش دەڵێن، لە کاتی ھەبوونی ھەر ناکۆکیەک لە نێوان ھەردوو حکومەت ئەوا دەگەڕێنەوە بۆ کارکردن بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی.
لە کۆبوونەوەکەدا، رێواز فەیەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، زیاد جەبار، رزگار حاجی حەمە لە یەکێتی و ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، زانا مەلا خالید و رێبوار یەڵدا لە پارتی بەشداری دەکەن.
کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی یەکێتی و پارتیدایە سەبارەت بە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و لە پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
پێشتر یەکێتی و پارتی لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کۆبوونەتەوە، بەڵام نەگەیشتوون بە رێککەوتنی کۆتایی.
رۆژی ١٦ی ئەم مانگەش، مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و جەختیانکردەوە لەسەر پەلەکردن لە ھەنگاوە یاسایی و سیاسییەکان، بۆ فەراھەمەکردنی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا لەمساڵدا.
غەریب ئەحمەد ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەبارەت بە کەمبونەوەی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق و گرفتی جوتیاران راپۆرتیان ئامادە کردوە بۆ حکومەت بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر لەگەڵ تورکیا ھەماھەنگی تەواو بکات بۆ چارسەرەرکردنی قەیرانی ئاو ،چونکە بەشێکی زۆر ئاوی عێراق لە تورکیاوە دێت.
وتیشی، لە ئێستادا ئەو کۆبوونەوانەی لەگەڵ تورکیا کراون بۆ ئەمساڵ باشبووە، بەڵام بۆ داھاتوو پێویستە عێراق رێوشوێنی تر بگرێتەبەر و قەیرانی ئاو چارەسەر بکات، چونکە ئەو بابەتە بووە بە پرسێکی مەترسیدار و تورکیاش ئاوی کردووە بە چەکێک و لە پرسە سیاسییەکاندا بەرامبەر عێراق بەکاری دەھێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لەناوچە شاخاوویەکان بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕیت، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری زیاد دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک لەزۆربەی ناوچەکانی ھەرێم، ھەروەھا مەودای بینین لە نێوان شەش بۆ ھەشت کیلۆمەتر دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، رۆژی شەممە ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، دابارین بەشێوەی تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم دەبێت و لە ناوچە شاخاوویەکان کاریگەیەکەی زیاتر دەبێت.
ھاوکات پلەکانی گەرما دابەزینی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت و خێرای باش مامناوەند دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، وەزارەتی ناوخۆ ئاسانکاری کردووە تا کارمەندانی کەرتی گشتی"مەدەنی و سەربازی"کە موچەکانیان لە ملیۆنێک دینار کەمترە بتوانن بە شێوەی یاسایی لە دوای دەوامی رەمسی شوفێری تاکسی بکەن و ببنە خاوەن لۆگۆی تاکسی.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، دەرفەت دراوە، ھەموو تاکسییەک لە شار وشارۆچکەکانی ھەرێم تا ١٥ی تەمموزی داھاتوو ئەوانەی لۆگۆیان نەکردووە یان لێیان کردۆتەوە لۆگۆ بکەن، بە پێچەوانەوە لە دوای ئەو بەروارە دەسەڵات دەدرێتە ئەفسەری پۆلیسی ھاتوچۆ لە کاتی بینینی تاکسی بێ لۆگۆ ڕاستەوخۆ سزای دارایی بۆ بنووسێت بە بڕی ٤٠ ھەزار دینار و بە سیستم بۆی ڕەوانە بکرێت.
ھەر شوفێرێکی تاکسیش لە ماوەی مانگێک بڕی ئەو سزایەی دەکەوێتە سەری یەکلانەکاتەوە، سزاکەی دەبێتە دوو بەرامبەر.
تۆمەتبارەکان لە ڕۆژانی ١٤-١٦ ی ٢٠٢٣/٥ دەستگیرکراون و لەدایکبوی ساڵەکانی ١٩٨٠، ١٩٩٦ و ٢٠٠١ـن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، تۆمەتباران پێشینەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان هەبووە، لە ئێستادا بە ماددەی ( ٣٠ ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ کە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ھەڵبژاردن ئەنجام درا، سبەی یەکێتی لەبارەی دەرئەنجامی گفتوگۆکان و ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن، کۆدەبێتەوە.
ھاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە شاری ھەولێر کۆدەبنەوە و دوایین ھەنگاوەکانی تایبەت بە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆش لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی یەکێتی و پارتی سەبارەت بە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن، مەکتەبی ھەڵبژاردنی ھەردوو حزب بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان، لە باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.
رۆژی ٣٠ی نیسانی ئەمساڵ یەکەم دادگاییکردنی بکوژی ھەر دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو، بەڵام لەسەر داوای پارێزەری تۆمەتبارەکە، دادوەر بریاریدا بە دواخستنی دادگایکردنەکە بۆ ئەمڕۆ.
پێشتریش برزۆ سەعید پارێزەری دۆسیەی کوژرانی دوو مامۆستاکە رایگەیاندبوو، بەگوێرەی دوایین راپۆرتی پزیشکی، تۆمەتباری رووداوەکە ھیچ کێشەیەکی دەروونی نییە و لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دانی بەوەداناوە کە پێشوەخت ئامادەکاری بۆ کوشتنی دوو مامۆستاکە کردووە.
رۆژی ٢٨ی حوزیرانی ساڵی رابردوو کەسێک بەچەک دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدینی کوشت و پاسەوانێکی زانکۆکەشی بریندار کرد، لەسەر ئەو رووداوەش تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە و باوکی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
سەردەشت رەفیق بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەئێستادا کێشەکانی کۆمپانیا پاککەرەوەکان چارەسەرکراوە و لەمڕۆوە دەستیان بە کارەکانیان کردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ھەموو ڕێکارە یاساییەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کۆمپانیا پاککەرەوەکان کردووە و وەزارەتی داراییش چەکی بانکیان بۆ خەرجکردوون، ھەربۆیە ئەمڕۆش دەستیان بە کارەکانیان کردووەتەوە و بایکۆتیان شکاندووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، توانای بەرھەمھێنانی ئەو وێستگەیە، ٢٥ مێگاوات کارەبایە و ژمارەیەکی زۆر پەنەڵ لەخۆدەگرێت و دەکەوێتە گوندی منارەی دەوروبەری ھەولێر، وێستگەکە ژینگەدۆستە و ئەو کارەبایەی بەرھەمیدەھێنێت بە تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبەسترێتەوە.
تێچووی پڕۆژەکە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە و روبەرەکەی ٥٩٠ دۆنم زەوییە و لەماوەی ساڵێکدا کارەکانی تەواودەکرێت.
لە ھەرێمی کوردستان، دوو وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا بەخۆر ھەیە، کە توانای بەرھەمھێنانی سێ مێگاوات کارەبایان ھەیە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە حکومەت بڕیاریداوە وێستەگەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا بە گوژمەی ٢٣٥ ملیار دینار و توانای بەرھەمھێنانی ١٠٠ مێگاوات کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروستبکات.
لەئێستادا ٢٠٪بۆ ٣٠٪ی بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان لە وزەی خۆرە و حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەیەوێت رێژەکەی بەرزتر بکاتەوە.
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی بۆردی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی یەکێتی و پارتی سەبارەت بە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن، سبەینێ لە ھەولێر دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و مەکتەبی ھەڵبژاردنی پارتی کۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی ئومێدی وایە کۆبوونەوەکان بە دەرئەنجامی ئەرێنی کۆتاییان پێبێت و ھەرێمی کوردستان بەرەو ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دیموکراتی ھەنگاو بنرێت.
ھاوکات، لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆبوونەوەکە لە پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و ھەریەک لە رێواز فایەق و زیاد جەبار و رزگار حاجی حەمە لە یەکێتی و ھەریەک لە ھێمن ھەورامی و زانا مەلا خالید و رێبوار یەڵدا لە پارتی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.
ئەو کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە پێشتر یەکێتی و پارتی لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کۆبوونەتەوە، بەڵام نەگەیشتوون بە رێککەوتنی کۆتایی.
رۆژی ١٦ـی ئەم مانگەش، مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و جەختیانکردەوە لەسەر پەلەکردن لە ھەنگاوە یاسایی و سیاسییەکان بۆ فەراھەمەکردنی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا لەمساڵدا.
د. نەرمین مەعروف بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی سێ رۆژە لە لیژنەی دارایی دەنگدان لەسەر بڕگەو ماددەکانی پرۆژە یاسای بودجە دەستیپێکردووە، بەشێکی زۆری دەنگی لەسەردراوە بەڵام کۆتایی نەھاتووە و خشتەکان ماوە دەنگی لەسەر بدرێت.
وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت سەرەتا یاخود ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو پرۆژە یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران بخرێتە دەنگدانەوە.
دوای خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای بودجە، لیژنەی دارایی میوانداریکردنی وەزارەت و دەستە و پارێزگارەکانی دەستپێکردووە، تاکو ئێستا ٤٦ کۆبوونەوەی بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی خەرجییەکان و کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنانی بودجە ئەنجامداوە.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، رووداوەكە لە گەڕەكی راپەڕینی سلێمانی روویداوە، كە پیاوێك بەهۆی كێشەی خێزانییەوە تەقەی لە كچ و زاواكەی كردووە برینداری كردوون.
تاوەكو ئێستا تەقەكەرەكە دەستگیرنەكراوە.
راشیگەیاند، یەک وەبەرھێنەر ئامادەیی پیشاندوە پرۆژەکە جێبەجێبکات و رێنماییەکانی دەستەی وەبەرھێنانیان ئاراستەکردووە تاکو بزانن ئامادەیە بە پێی ئەو رێنماییانە یەکەکەکان دروست بکات، ھاوکات داوایان لە شارەوانی کردووە شوێن و رووبەری ئەو زەوییەیان بۆ دیاری بکات تاکو وەبەرھێنەر پلان و نەخشە سازی خۆی لەسەر بکات.
لەکۆی٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون کە بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت ٨ ھەزار٦٠٠ یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین دیاریکراوە کە ٥ ھەزارو٢٠٠ یەکەکەیان بۆ سلێمانییە.