ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئەوەشی خستەڕو، دوای پەسەندکردنی ماددەکانی پەیوەست بە پشکی ھەرێم لە یاسای بودجە، بودجەی تەرخانکراوی ھەرێم ساڵانە بە ١٨ ترلیۆن و ٣١٠ ملیار دینار دیاری‌کرا، لەو بڕەش نۆ ترلیۆن و ٣٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تەرخانکراوە.
ئەوەشی خستەڕو، ساڵانە دوو ترلیۆن و ٨٧٣ ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لە ھەرێم تەرخانکراوە و ٢٧٦ ملیار و ٥٥٠ ملیۆن دیناریش وەک پشکی ھەرێم لە خەرجیی پەرەپێدانی پارێزگاکان جێگیر کرا.
پەیوەست بە داھاتی ناوخۆش سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دەڵێت، داھاتی دەروازە سنورییەکانی ھەرێم بۆ ساڵێک بە ترلیۆنێک و ٥٦٠ ملیار دینار خەمڵێندراوە، لەو بڕەش ٧٨٠ ملیار دینار لە داھاتی دەروازە سنوورییەکان بۆ ھەرێم دەمێنێتەوە، ھەروەھا ٢٢٨ ملیار و ٣٠٤ ملیۆن دینار لە بودجەی وەزارەتی بەرگری بۆ مووچەی پێشمەرگە رەچاوکراوە.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەمڕۆوە تا رۆژی سێشەکە بە نزیکەی رەوشی کەشوھەوا ھاوشێوەی یەکترە و لەو چوار رۆژەدا پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و ئاسمانیش نیمەھەورە و لە ناوچەکانی باشووری و ناوەڕاستی عێراقیش ئەگەری بارانبارینێکی پچڕپچڕھەیە.
راشیگەیاندووە، لە ھەرێمی کوردستان رەوشی کەشوھەوا ھاوشێوەی شارەکانی تری عێراق دەبێت و گەرما چەند پلەیەک کەم دەبێتەوە و ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لە ھەندێک ناوچەش ئەگەری بارانبارین ھەیە بەتایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەکان.
ئاسۆ شێخ تەھا بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بکوژی سەمەد عارف، ئەو هاووڵاتییەی کە شەوی ٧/٨ی ئەم مانگە لەماڵەکەی خۆیدا کوژرا دەستگیرکرا.
ئاماژەی بۆئەوەشکرد، ھێزەکانیان بەردەوام لە لێکۆڵینەوەدابوون تاکو بکوژی ئەو ھاووڵاتییە دەستگیربکەن و بە سزای خۆی بگەیەنن.
سەمەد عارفی تەمەن ٤١ ساڵ باوکی سێ منداڵ بوو،لە نێو ماڵەکەی خۆی لە سەرچنار بە سێ فیشەک کوژرا.
ئەلینا رۆمانۆسکی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی لە وەڵامی پەیامنێری کوردسات نیوزدا وتی، ئەمریکا رۆڵی گرنگی خۆی ھەبووە لە ھێورکردنەوە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی، ھانی لایەنە کوردی و عێراقیەکانیشیدا کە ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن و روبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببنەوە.
ھیواشی خواست ھەڵبژاردنێکی پاک و دیموکراسی لە ھەرێم بکرێت و گرنگیشی دەرخست سەبارەت بە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بە جۆرێک کە بەرژەوەندی خەڵکی تێدا رەچاو بکرێت.
باڵیۆزەکەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا، واشنتۆن نیگەرانی خۆی نەشاردووەتەوە لەبارەی پێشێلکارییە ئەمنییەکان بۆ سەر خاکی ھەرێم و عێراق.
وتیشی، ئەمریکا بەلایەوە گرنگە مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەوانی لە ھەرێم پاشەکشە نەکات و زیندانی کردنی رۆژنامەنووسان لەسەر ئازادی رادەربڕین جێی نیگەرانیانە.
ھەروەھا پشتیوانی و ھەماھەنگی بۆ چاکسازی و یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە دەربڕی.
ئەم رێزلێنانەی فراکسیۆنی سەوز لە شاڵاو کۆسرەت رەسول، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی٦ی ٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی سەوزو ئەندامانی فراکسیۆنەکە بەڕێوەچووو تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستە کرد لەبەرامبەر پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامی بۆ فراکسیۆن.
لای خۆیەوە شاڵاو کۆسرەت رەسول سوپاسی فراکسیۆنی سەوزی کرد کە لەماوەی رابردوودا لە پەرلەمانی کوردستان توانیویانە رۆڵی باش بگێڕن و نوێنەری راستەقینەی خەڵکی کوردستان بوونە.
"سیروان ئیبراهیم" ئامۆزای كوژراوەكە بە كوردسات نیوزی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو، ئامۆزاكەی بە ناوی"سەمەد عارف" كە تەمەنی 41 ساڵە لە ماڵەكەی خۆیدا بە سێ فیشەك كوژراوە و فیشەكەكان بەر دەست و سەر و سنگی كەوتووە.
وتیشی، لە كاتی رووداوەكەدا هاوسەر و سێ منداڵەكەی لە ماڵەوە بوون و پۆلیس هەر چواریانی دەستبەسەر كردووە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە، بەڵام گومانیان لە كەس نییە و سكاڵایان لەسەر كەس تۆمارنەكردووە.
كوژراوەكە باوكی سێ منداڵە و كاری فرۆشتنی ئاژەڵی دەكرد، دوای رووداوەكەش تەرمەكەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین راگەیاند، دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک بەسەر کوشتنی گەنجێکی دانیشتووی قەڵادزێ، دوو ھاوڕێی خۆی بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجە لەلایەن ئاسایشی قەزای ماوەت دەستگیرکران و دواتر ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین کرانەوە.
ئاشکراشیکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا، پاشان بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عیراقی ھەردووکیان راگیراون، لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە گەڕەکی قەتەوی شاری ھەولێر خێزانێک کە پێھاتوون لە پیاو، ژن و کچێک کە بە چەقۆ کوژراون، ھێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
وتیشی، کەسێک بە مەبەستی پاککردنەوەی تانکی ماڵەکەیان رۆیشتوەتە ئەو ماڵە، بینیویەتی سێ تەرم لەو ماڵە کەوتووە، دواتر ئاسایش و ھێزە ئەمنییەکانی ئاگادارکردوەتەوە.
ھاوکات شایەتحاڵێک کە مامۆستایی ئایینی مزگەوتی گەڕەکەکەیە رایگەیاند، پیاوی ئەو ماڵە کە کوژراوە رۆژانە ھاتوچۆی مزگەوتی کردووە، ھیچ کێشەیەکی نەبووە.
دەقی وەڵامەکەی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان:
وه‌ڵامێك له مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی هه‌ولێر
(( یه‌كێتی به ڕووخسه‌تی كه‌س له‌هه‌ولێر نیه‌و میوان نیه تا پێویستی به‌وه بێت به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش و هیچ كه‌سێك ئازادی كاكردن و هاتوچۆی خه‌ڵكی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر به ده‌ستكه‌وت و پاداشت بزانن و پێمان بفرۆشنه‌وه ، به‌ڵكو یه‌كێتی خاوه‌ن وناسنامه‌ی هه‌ولێره ))
له‌وه‌ڵامی لێدوانێكی به‌ریوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر كه به‌حیساب ناوبراو وه‌ڵامی قسه‌كانی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی داوته‌وه سه‌باره‌ت به‌كه‌یسی شه‌هید ( زیره‌ك علی ) له‌ناو بنكه‌یه‌كی ئاسایشی هه‌ولێر ، ناوبراو له وه‌ڵامه‌كانی چه‌ندان بابه‌تی تێكه‌ڵ كردوه‌و جگه له‌وه‌ش تۆمه‌تی نایاسایی و ناماقولی بۆ یه‌كێتی داتاشیوه‌و هه‌ڵبه‌ستوه قسه‌كانیشی هیچی یه‌كناگرنه‌وه ، بۆیه ئێمه نه‌مانویست بچینه ناو وه‌ڵام و وه‌ڵامكاری و مه‌به‌ستمانه ئه‌و دۆسیه‌یه به‌رێكاری یاسایی و ده‌ره‌نجامی ئه‌و لێژنانهوه بۆ ڕای گشتی بڵاو بكرێته‌وه ، لای خۆشمانه‌وه جگه له هه‌نگاو و قسه‌ی یاسایی هیچ شتێكی ترمان نه‌وتوه‌و كه‌سیشمان تۆمه‌تبار نه‌كردوه‌و داوای سه‌روه‌ری یاسامان كردوه به‌ڵام قسه‌كانی ناوبراو ناچاری كردین ئه‌و چه‌ند قسه‌و ڕاستیه بۆ ئه‌وو ڕای گشتی بخه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م : ناوبراو ده‌ڵێ (لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ده‌یه‌وێ كه‌یسه‌كه به‌لاڕێدا ببات و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی خزمایه‌تی و نزیكی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه نیه كه گیانی له‌ده‌ست داوه) . ئێمه پێمان خۆشه لێره دووباره‌ی بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و به‌ڕێزه و ڕای گشتی كه شه‌هید ( زیره‌ك علی ) كوڕی شه‌هیدێكی ئێمه‌یه‌و به‌خێزان و كه‌س وكاریانهوه هه‌قیان به‌سه‌ر یه‌كێتی هه‌یه پارێزگاریان لێ بكات كه خوێنیان بۆ كوردستان و یه‌كێتی ڕشتوه و قوربانیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر و هه‌موو خه‌ڵك له‌سایه‌ی خوێنی ئه‌وان ئه‌مڕۆ ئازادبین ، ئه‌و ئه‌ركه‌ش كه پارێزگاری كردنه له‌و كه‌یسه به‌ده‌رجه یه‌ك ده‌كه‌وێته سه‌ركه‌س و كاری و خانه‌واده‌ی ، دواتریش ئه‌ستۆی ئێمه كه ببینه پارێزه‌ری مافی كادیرێكی خۆمان و كوڕه شه‌هیدێكی حیزبه‌كه‌مان كه ئه‌وه‌ش بچوكترین ئه‌ركه له‌سه‌رمان ئه‌گه‌ر جێ به‌جێ ی بكه‌ین و سڵ ناكه‌ینه‌وه ، وه به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش جگه له‌باس كردنی سه‌روه‌ری یاسا‌و چاوه‌ڕێ كردنی ده‌ره‌نجامی كاری لێژنەكان باسی هیچ هه‌وڵ و بابه‌تێك نه‌كراوه مه‌به‌ست لێ ی به‌لاڕیدا بردنی كه‌یسه‌كه بێت.
دووه‌م : ناوبراو ده‌ڵی (ئه‌و كوڕه له‌ماوه‌ی ڕابردوو چۆته سه‌ر خه‌ڵك وكێشه‌ی دروست كردوه) ، باشه كه‌واته ده‌بێ بپرسین ناوبراو له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای كێ ئه‌و كوڕه‌یان ده‌ستگیر كردوه ئایا چه‌ند كه‌س له‌وانه‌ی ئه‌و چۆته سه‌ریان چونه‌ته ئاسایش سكاڵا تۆمار بكه‌ن وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بچێته ئاسایش و بڵی كێشه‌م هه‌یه ئه‌ی ئاسایش ناڵێ ئه‌و سكاڵایه په‌یوه‌ست نیه به ئێمه‌و كاری پۆلیس و دادگای لێكۆڵینه‌وه‌یه ! به چ یاسا‌و مافێك و له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای كێ و فه‌رمانی كام دادوه‌ر ئه‌و هێزه‌ی ئاسایش هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر كه‌سێك له‌كاتی كاركردن كه ئه‌و جۆره ههڵكوتانهو چونه سه‌ر خه‌ڵكه ته‌نها له‌كاتی بونی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایش و كه‌یسه‌كانی تیرۆر و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كاری ئاسایشه نه‌وه‌ك ئه‌و جۆره كه‌یسه‌ی كه جه‌نابی به‌ڕیوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر باسی ده‌كات كه عوزره‌كه‌ی گه‌وره‌تره و قسه‌كانی ده‌رخه‌ی بونی بێ ئاگا بونه له یاسا‌و ته‌نانه‌ت كاری ده‌زگاكه‌ی خۆیشی.
سێیه‌م : ناوبراو باس له‌وه ده‌كات (كادیران و خه‌ڵكی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر ئازادن) وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ئازادی یه خێر‌و پاداشت بێ به‌ڕێزیان به كادیر‌و خه‌ڵكی یه‌كێتی دا بیت و ئه‌مڕۆ بیه‌وێ منه‌تمان به‌سه‌ردا بكات ، ئێمه لێره ئه‌وه بۆ به‌ڕێزی و هه‌موولایه‌ك دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه یه‌كێتی و هه‌ولێر دوانه‌یه‌كی لێك دانه‌بڕاون و یه‌كێتیش پێویستی به خێر و ڕێگه‌دان نیه له‌هه‌ولێر ، چونكه هه‌م خۆمان به‌خاوه‌نی هه‌ولێر ده‌زانین و هه‌میش مێژوو شاهیده له ڕۆژانی ڕاپه‌ڕین تا ئه‌مڕۆ و شه‌ڕی داعش كێ قوربانی بۆ ئه‌و شاره داوه و سه‌رقافڵه‌ی ڕاپه‌ڕین بوه ، بۆیه به‌ڵێ ئێمه لهههولێرین و ئازا‌و ئازادین ، ئه‌وه ئێمه‌و كادیرانی ئێمه‌ش نین كێشه‌و تاوانیان له‌وشاره ئه‌نجام دابێت و خه‌ڵكیان بێزار كردبێت ، نامانه‌وێ كه‌یسه‌كان هه‌ڵده‌ینه‌وه به‌ڵام ویژدانی خه‌ڵك و مێژوو هه‌مووی تۆمار كردوه چۆن له‌سه‌ر فول لایت و شكانه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل و گۆرانی گوتن و گردبونه‌وه‌ی مامۆستایان و شتی تر چۆن شه‌ق له‌خه‌ڵك دراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه‌و سه‌ر تراشاوه.
چواره‌م : له‌كۆتاییدا ناوبراو به‌بێ به‌ڵگه‌و دوور له‌بنه‌ما یاسایی و پێوه‌ره‌كان تۆمه‌تی ئه‌وه بۆ یه‌كێتی ده‌به‌خشێته‌وه له‌هه‌ولێر ده‌ڵێ (ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بیه‌وێ به‌و كاره‌ی په‌رده‌پۆشی كاره تیرۆریستیه‌كانی خۆیان بكه‌ن ئه‌وه ڕێگه‌یان پێ نادرێ !) ئێمه ده‌پرسین له‌كام دادگا‌و به چ مافێك جه‌نابیان تۆمه‌تی تیرۆر ده‌خاته پاڵ یه‌كێتی ؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یان لایه یه‌كێتی په‌رده پۆشی كه‌یسێكی تیرۆری كردووه ئه‌ی چۆن قبوڵ یان كردووه‌و چۆن رێگه‌یان داوه ؟ ئه‌ی ده‌زگاكه‌ی به‌ڕێزی كاری چیه ؟ ئێ خۆ به‌پێ ی یاسا كاری به‌دواداچون و ده‌ستگیركردنی تیرۆریستان و ڕێگری كردن له‌مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر و پارێزگاری كردن له‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌حیساب ئه‌ركی ده‌زگاكه‌ی به‌ڕێزیانه نه‌وه‌ك كه‌یسی كێشه‌و ده‌مه‌قاڵێ ی نێوان دووكه‌س و ئه‌وجا هه‌ڵكوتانه سه‌ر خه‌ڵك وبردنی بێ بڕیاری دادگا‌و لێكۆڵینه‌وه كردن له‌گه‌ڵی ، یان ڕه‌نگه هێشتا ناوبراو ئاشنای كار و ئه‌ركه‌كانی ده‌زگاكه‌ی نیه یان نایه‌وێ بیزانێ!
ئێمه ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین ناوبراو به‌رامبه‌ر ئه‌و وته‌و لێدوانانه‌و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه بۆ یه‌كێتی و ته‌نانه‌ت تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه بۆ شه‌هید زیره‌كیش كه ده‌ڵێ چۆته سه‌ر خه‌ڵك و كێشه‌ی دروست كردوه پێویسته ئه‌و وتانه‌ی بسه‌لمێنێ بۆ دادگا‌و له‌به‌رامبه‌ر یاساش به‌رپرسیاره و یه‌كێتیش جگه له ڕێگه و ڕێكاری یاسایی و په‌نا بردنه به‌ردادگا له‌هه‌رێمی كوردستان بێت یان هه‌ر شوێنێك بێت كه پێمان وابێت تحقیقی عه‌داله‌ت ده‌كا ئه‌و رێگایه ده‌گرینه به‌ر و چاو‌دێر ده‌بین ، وهبهجۆش تریش ده‌بین بۆ داكۆكی كردن له‌هه‌موو خه‌ڵك بێ جیاوازی ئینجا ئه‌ندامان و كادیرانی خۆمان له‌هه‌موو شوێنێك به‌تایبه‌تیش له‌سنوری مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
هۆبه‌ی یاسایی مه‌ڵبه‌ندی سێ ی هه‌ولێری
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
7 ی حوزه‌یرانی _ 2023
کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تاکو ئێستا دوا وێنەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق نەگەیشتووەتە دەست پەرلەمانتاران و تەنانەت لیژنەی دارایی‌ش، پێویستە دوا وێنەی پرۆژەیاساکان پێشتر بگات بەدەستی پەرلەمانتاران تابزانن چۆن دەنگ دەدەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی، داکۆکی لە ماف و شایستە دەستورییەکانی ھەریمی کوردستان و داخوازییەکانی خەڵکی خۆمان دەکەین، ئەمە لەسەرووی رێکەوتنەکانە و پابەندی بەڵێنی نێوان خۆمان و خەڵکین.
دەشڵێت، ھیوادارم سبەی پرۆژە یاسای بودجە پەسەند بکرێت و ببێتە مایەی خێر بۆ ژیانی خەڵکی.
عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەکانی پارێزگای سلێمانی کە ئەمانە دەگرێتەوە:
پەروەردەی رۆژئاوا سلێمانی
پەروەردەی هەڵەبجە
پەروەردەی کفری
پەروەردەی دوکان
پەروەردەی چەمچەماڵ
پەروەردەی سەیدصادق
پەروەردەی کەلار
پەروەردەی دەربەندیخان
پەروەردەی پێنجوێن
پەروەردەی شارەزوور
پەروەردەی سارباژێر
پەروەردەی قەرەداغ
پەروەردەی رانیە
وتیشی، ڕۆژی چوارشەممە پەروەردەی پشدەر و ڕۆژهەلاتی سلێمانی دابەشدەکرێت.
لە هەفتەی پێوشوشدا شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانی دیکە دابەشکرا.
عامر شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە گەڕەکی راپەڕینی دووی شاری کەرکوک، ھاووڵاتییەک لە کاتی ناوبژیکردنی شەڕی دوو لایەندا، کە خزمی خۆیەتی، لەلایەن یەکێک لەلایەنی شەڕەکەوە پاڵی پێوەنراوە و کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، ئەو ھاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە ناوی مەجۆل عەبد خزەیرە و تەمەنی پەنجا ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی دووە.
لە دیدارێکدا وێڕای بەخێرهاتن وەفدی میوان پیرۆزبایی ٤٨ساڵەی دامەزراندنی ی.ن.ک یان ڕاگەیاند هەروەها باردۆخی ئەمڕۆی سیاسی ناوچەکە بەگشتی باسی لێوە کراو پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی هەردوولا تەئکیدی لێکرایەوە .
فارس عیسا لەبارەی ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، تاکو پەسەندکردنی بودجە پارە بۆ ھەرێم رەوانە دەکرێت.
وتیشی، داوایان لە حکومەتی فیدڕاڵی کردووە، بۆ مووچەی مانگی پێنج بڕێک پارە بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات و رەنگە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە ناردنی ئەو پارەیە دەدات.
عەقید ئیبراھیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چەند رۆژێک لەمەوبەر، لە قەزای ئاکرێ دوو جوتیار کە کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا ھەبووە، ھەڵساون ئاگریان لە گەنمی یەکتر بەرداوە و سەرەنجام ژمارەیەک دۆنم زەوی گەنم سووتاوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە کێشەی نێوان جوتیارەکاندا بەڵگە ھەیە کە بە مەبەست گەنمی یەکتریان سووتاندووە، بۆ ئەو مەبەستەش لێکۆڵینەوەی پێویست دەستیپێکردووە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیان و شوێنیان، ناسنامەی ھیچ کام لە جوتیارەکانی ئاشکرانەکرد، بەڵام نەیشاردەوە، ئەوەی لەنێوان ئەو دوو جوتیارەدا روویداوە حاڵەتێکی نوێ نییە و چەندین ساڵە حاڵەتی ھاوشێوە تۆمارکراوە.