عێراق رێکارەکانی پاراستنی سنورەکانی لەگەڵ ئێران بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێم دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، رێکارەکانی پاراستنی سنورەکان لەگەڵ ئێران دەستیپێکردووە و بۆ ئەوەش ھەماھەنگییان لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە.
کۆتایی مانگی رابردوو، ھەریەک لە بەغداد و تاران رێککەوتنێکی ئەمنییان ئیمزا کرد بۆ چەک کردنی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لەھەرێمی کوردستان لە سنورەکانی ئێران و چۆڵکردنی بارەگاکانیان، ئەو رێککەوتنەش لە ١٩ی ئەم مانگە بە تەواوی جێبەجێکرا.



