ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە ناوی زیرەک شەھید عەلی محەمەدە، بەوتەی کەسوکارەکەی لە سەعات ١٢نیوەرۆی ئەمڕۆوە لەلایەن ھێزێکی ئەمنی لە شاری ھەولێر لە شوێنی کارەکەی دەستگیرکراوە.
باس لەوەشدەکەن، دوای چەند سەعاتێک ھێزە ئەمنییەکە ئاگاداریان دەکەنەوە کە سەردانی پزیشکی دادی ھەولێر بۆئەوەی تەرمەکەی وەربگرنەوە.
زیرەک شەھید عەلی محەمەد خێزاندارەوە و خاوەنی سێ منداڵە لە ناوبازاڕی ھەولێر کاری کردووە، کەسوکارەکەشی جەخت لەوەدەکەنەوە، کێشەی لەگەڵ ھیچ کەسێک نەبووە و ھیچ جۆرە نەخۆشیەکیشی نەبووە.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئاساییدا ئەمڕۆیدا بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ٢١٥ی ساڵی ٢٠٠٩، کە تایبەتە بە رێکخستنەوەی رێنماییەکانی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، بڕیاریداوە لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆ و گومرگەکانی ھەرێمی کوردستان پێکبھێنێت، بە مەبەستی ئامادەکردنی رەشنووسی بڕیارنامەیەک کە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم لەسەری رێکبکەون، لەکاتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل جێبەجێبکرێت.
لە راگەیەندراوەکە ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیازی ئەنجومەنی وەزاری بۆ وزە پەسەندکردووە، کە تایبەتە بە بەکارھێنانی غاز وەک سوتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێل، بە ئامانجی گێڕانەوەی ھاوسەنگی بۆ نرخی سوتەمەنی لە عێراق.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرلە دەرچوونی بڕیاری دادگای پاریس رێککەوتنی سیاسی و حکومییان لەسەر بوودجە و نەوت کردووە، پێشبینی ئەو گۆڕانکارییانەیان نەکردوە کە کراون.
راشیگەیاند، تاڕادەیەک نەرمی نواندن ھەیە بەڵام بەھیچ جۆرێک سازش لەسەر مافە دەستووری و یاساییەکان ناکەن و پابەندن بەو ڕێکەوتنانەی پێشتر کراون.
دەقی پەیامی دەستەی ژینگە لەڕۆژی جیھانیی ژینگەدا...
ئەمڕۆ٥ی حوزەیران ژینگەدۆستان بەگشتی یادی رۆژی جیھانیی ژینگە بەرز رادەگڕن، لەپێناوی بەزاندنی پیسبوون بەپلاستیک و، دانانی سنوورێک بۆ دروستکردن و بەکارھێنانی لەڕێگەی ھۆشیارکردنەوەی ژینگەیی و سەرنج ڕاکێشانی دروستکارانی بڕیار بۆ بایەخ پێدانێکی باشترو کاریگەرتر بە ژینگەو پێکھێنەرەکانی و ، بۆ برەودان بەڕۆڵی تەواوی توێژەکانی کۆمەڵگە بەرەو گۆڕینی ھەڵوێستەکان بە ئاراستەی پاراستنو چاککردنی ژینگەو، دروستکردنی ھەستێکی ژینگەدۆستیی لای ھاوڵاتیان.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستانیش بەمەبەستی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبواری ھۆشیارکردنەوەی ژینگەیی و کەمکردنەوەی مەترسییەکان ، بەپێویستی زانییوە چەمکی ژینگەپارێزیی لەدروشمەوە بەرەو ھەنگاوی کرداریی ببات ، بۆیە بۆ ئەو دروشمەی ئەم ساڵی رۆژی جیھانیی ژینگەش کە بریتییە لە دانانی سنوورێک بۆ پیسبوونی پلاستیکی ، دەستەی ژینگە پێش سێ ساڵ لەمەوبەر بەنوسراوی فەرمی بەدروشمی (با لەخۆمانەوە دەست پێبکەین) ئەم ھەنگاوانەی لای خوارەوەی نا:
یەکەم: لەرێکەوتی ٢٢/٩/٢٠٢٠ نوسراوێکی فەرمیمان بۆ وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی نارد بۆ ناردنەوەی مەوادو خۆراکی ماوەبەسەرچوو بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی ھاتووە ، بۆ ئەوەی ئەو ماددە پلاستیکییانە لەسەر زەوی ئێمە نەسوتێنرێت و ، نەشخرێتە ژێر خاکی ئێمە.
دووەم: بەنوسراوی فەرمی لەرێکەوتی ٢٣/٩/٢٠٢٠ بەکارھێنانی دەبەی پلاستیکیی (ئاو)مان لەدیوانی دەستەو فەرمانگەکانی ژینگەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان قەدەغە کرد ، بەسوود وەرگرتن لەئاوی خاوێنی ئاسایی لەساردکەرەوەکانداو ، بەکارھێنانی پەرداخی کارتۆن.
سێیەم: لەڕێگەی فەرمانگەی ھۆشیارکردنەوەی ژینگەیی و راگەیاندن و ھۆبەکانی ھۆشیاریی لەپارێزگاو ئیدارەکان چەندین پێشانگامان کردۆتەوە بۆ پیشاندانی ئەو کەرەستانەی کە لەدووبارە بەکارھێنانەوەی پاشماوەکان دروستکراون.
چوارەم: لەگەڵ خاتوو گەلاوێژ بایز بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی ئیکۆ ڤیتاڵ بەھاوکاری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپاو وەزارەتی ژینگەی عێراق و فەرمانگەی ژینگەی ھەولێر یەک ملیۆن زەرفی کاغەز بەسەر نانەواخانەکانی ھەولێردا دابەش کرا بۆ ئاگاداربوون لەمەترسییەکانی کیسەی نایلۆن.
پێنجەم : فەرمانگەی کاروباری تەکنیکی لەدەستەی ژینگە لەچوارچێوەی رێنماییە بەرکارەکاندا پشتگیریی دامەزراندنی پرَۆژەکانی ریسایکلینی کردووە کە داوای رەزامەندیی ژینگەییان کردووە.
شەشەم : لەسەر ئاستی ھۆشیاریی پەروەردەییدا ، فەرمانگەی ھۆشیارکردنەوەی ژینگەیی و راگەیاندن لەدەستەی ژینگەو لەھۆبەکانی ھۆشیاریی لەپارێزگاو ئیدارەکان دەیان سیمیناریان لەخویندنگاو قوتابخانەکاندا ئەنجام داوە.
حەوتەم : لەئاستی ھۆشیاریی جەماوەریشدا دەستەی ژینگەو فەرمانگەکانی بەشدار بوون لەچەندین بەرنامەی ھۆشیارکردنەوە بەزیانەکانی پلاستیک لەکەناڵە جیاجیاکانی راگەیاندندا.
ھەشتەم : لەرێکەوتی ٤/٤/٢٠٢٣ سەرۆکی دەستەی ژینگە سەردانی بۆ لای بەڕێز وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستانی کرد بەمەبەستی داواتکردنی بۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگە لەبۆنەی رۆژی ژینگەی کوردستاندا بۆ باسکردن لەبارەی زیانەکانی پلاستیکەوە.
نۆیەم : لەرێکەوتی ١٦/٤/٢٠٢٣ کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستانمان بەمیواندارییکردنی بەڕێز وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەکان بۆ کەمکردنەوەی ھاوردەکردن و بەرھەمھێنان و بەکارھێنانی کیسەی نایلۆن و کەرەستەی زیانبەخشی پلاستیکی تەرخان کرد.
دەیەم : ئەمڕۆش ٥/٦/٢٠٢٣ لەھەمان بۆنەدا لەشاری دھۆک دەستەی ژینگە بەھەماھەنگیی لەگەڵ (یەکێتی نێودەوڵەتیی بۆ پاراستنی ژینگەو کەش وھەوا) ، بەھاوکاری (زانکۆی دھۆک) لەدوو پانێڵدا باس و توێژینەوەکانی تایبەت بەپیسبوونی پلاستیکی دەخرێنە روو.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە
٥/٦/٢٠٢٣
پەیامنێری کوردسات نیوز لە زاخۆ رایگەیاند، ئەو گەنجە شۆفێری تاکسی بووە و بەوتەی کەسوکارەکەی حەوت رۆژ لەمەوبەر تەلەفۆنێکی بۆ کراوە و لە ماڵ چووەتە دەرەوە، دوای پێنج رۆژیش ئۆتۆمبێلەکەی دۆزراوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕو، شەوی رابردوو ئەو گەنجە لەسنوری زاخۆ دۆزراوەتەوە و بەوتەی کەسوکارەکەی شوێنەواری ئەشکەنجە بە جەستەیەوە دیار بووە، بەڵام تائێستا پۆلیسی زاخۆ روونکردنەوەی لەسەر رووداوەکە نەداوە.
دەقی پرسەنامەکە....
بەڕێزان خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عێراق
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو قەشە فرەنسیس جبرائیل شیر
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ریش سپی و کەسایەتی دیاری مەسیحیەکانی شەقڵاوە (قەشە فرەنسیس جبرائیل شیر)، نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم کۆستە ھاوبەشی غەمتانم و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و ھەموو مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و بەتایبەت مەسیحییەکانی شەقڵاوە دەکەم. خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی ھۆشیار حەسەنزادەیە و تەمەنی ٢٠ ساڵ بووە، ئەو گەنجە لەگەڵ ژمارەیەک کۆڵبەری دیکەدا لە سنوری ناوچەی زلە لە بانە دەستڕێژی گولـلەیان لێکراوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، سەرەتا لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەکانەوە ھۆشیار حەسەنزادە بە سەختی برینداربووە و بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گوازراوەتەوە، دواتریش بەھۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان لە ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئاستی ئاوی گلدراوەی بەنداوی دەربەندیخان بۆ ئەمساڵ گەیشتووەتە ٧٣٪ و ئاستی ئاوی بەنداوی دوکانیش گەیشتووەتە ٤٥٪، کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەنداوی دەربەندیخان ١١ مەتر و بەنداوی دوکانیش ٥٠ سانتیمەتر بەرز بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە دەست بە بەردانەوەی ئاو کراوە لە ھەردوو بەنداوەکە، بەھۆی دەستپێکردنی بەرنامەی ھاوینە و بەرھەمھێنانی کارەبا.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شارەوانی بە ھۆکارێکی نادیار، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند خێزانێکدا کە خزم و کەسی یەکن دروستبووە و بەھۆیەوە نۆ کەس برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە و ١٨ کەسیان لەسەر شەڕەکە دەستگیرکردووە.
ھاوکات وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، ئەو کەسانەی لە شەڕەکەدا برینداربوون، بەھۆی بەکارھێنانی چەقۆ و دار و بەردەوە بووە.
عەمید ئاسۆ شێخ تەھا، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بەھۆی شەڕەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی سلێمانییەوە ژمارەی تۆمەتباران بەرز بۆیەوە بۆ ٣٥ کەس کە پۆلیسی سلێمانی دەستگیری کردوون و بریندارانیش لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشدا، دەستیشبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە گەڕەکی شارەوانی سلێمانی بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لەنێوان دوو خێزان رویداووە کە لە شەڕەکەدا دەمانچە و چەقۆ و دار و بەرد بەکارھێنراوە.
وتیشی، بەھۆی شەڕەکەوە نۆ کەس برینداربوون و شەش کەسیان رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر کە دوو کەسیان بە فیشەک برینداربوون.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای چەند رۆژێک لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی جوتیارانی کورد و تورکمانی سنوری تۆپزاوا و ترکەڵان، بڕیارە ئەمڕۆ ڕوپێوی زەوییەکان بکرێت و بە رەسمی بگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق، کە پێشتر لە چوارچێوەی تەعریبی ناوچەکە ئەو زەویانە خرابوونە سەر وەزارەتەکانی عێراق.
وتیشی، جوتیارانی ناوچەکە وەک ناڕەزایی دەربڕین درێژەیان بە خۆپیشاندان داوە، داوا دەکەن زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێنرێتەوە نەک بۆ وەزارەتی بەرگری.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ سەعاتی داھاتووی ھەرێمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە ھەندێک ناوچە، ھەروەھا لەسنووری ھەولێر و دھۆک و کەرکوک، خێرایی با زیاد دەکات و مەودای بینین لە نێوان ھەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
ھاوکات لە بەیانیی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ شاری بەغداد و ژمارەیەک ناوچەی لە باشووری عێراق گرتووەوە و لە بەغداد ھاووڵاتیان بە دەمامکەوە ھاتوونەتە دەرەوە.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو ێابر محمد رواندزی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (ێابر محمد رواندزی) م بیست.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەم سیستەمە نوێیە، چەندین سوودی ھەیە، چیتر بە ماوە و تێچوویەکی زۆر، کۆمپانیا و ناوی بازرگانی تۆمار ناکرێت، بەڵکوو لە ھەر شوێنێک بێت ٨٠٪ ھەرزانتر لە جاران و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کارکردندا ناوی بازرگانییەکە تۆمار دەکرێت.
ھەروەھا داواکار بە شێوەی گەڕانی ئۆنلاین، دەتوانێت ناوە بازرگانییەکەی پشتڕاست بکاتەوە، تا کەسی دیکە نەتوانێت بە ھەمان ناو لە ھەرێمی کوردستان، کۆمپانیا تۆمار بکات.
لە ڕێگەی ئەم سیستەمە نوێیەوە، لە ھەر کات و شوێنێک بێت، ھاوڵاتییان دەتوانن بە ئاسانی و خێرایی و پارێزراوی، داواکاراییەکانی تایبەت بە تۆمارە بازرگانییەکانیان پێشکەش بکەن. بەمەش "ژمارەی یەکەی بێھاوتا" دەدرێتە ھەر کۆمپانیایەکی تۆمارکراو تا بە ئاسانی سوود لە خزمەتگوزارییەکانی دیکەی حکومەت ببینن.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بهپێی كۆنوسی كۆبوونهوهی لیژنهی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئههلییهكان، پیدانى کارەبا لهلایهن مۆلیده ئههلییهكانهوه بۆ هاوڵاتیان له مانگی نیسان له نێوان (20) بۆ (35) سەعاتدا بووه.
نرخی ههر سەعاتێک بۆ یهك ئهمپێر به (44) دینار دیاریكراوه، بهمهش نرخی یهك ئهمپێر كارهبای موهلیدهی ئههلی له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئایار له نێوان (1000 دینار بۆ 1.500) دینار دهبێت.
هاوكات، خشتهی كارپێكردنی مۆلیده وەک پێشتر راگەیانراوە (24) کاتژمێرى دهبێت و هەرکاتێک کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە مۆلیدهكان كارهبا بۆ هاوڵاتیان دابیندهكهن.
لیژنهی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئههلییهكان، له كۆنوسهكهدا جهختیان لهوه كردوهتهوه كه لهكاتی كوژاندنهوهی كارهبای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆلیده و پێدانی كارهبا بههاوڵاتیان له (10) خولهك زیاتر بخایهنێت، بهپێچهوانهوه سهرپێچییه و خاوهن موهلیدهكه سزا دهدرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی شناغەی سنووری سەرگەڕان، سوپای عێراق بە پاساوی کشتوکاڵکردن لە شوێنێکدا کە کشتوکاڵکردنی تیایدا قەدەغەکراوە، ١٢ جوتیاری کوردی دەستگیرکردووە.
بە وتەی کەسوکاری جوتیارە دەستگیرکراوەکان، ئەو جوتیارانە لەناو ئۆتۆمبێلی سەربازی بە دەستبەسەرکراوی ھێڵدراونەتەوە و دواتر بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان رەوانەی بارەگای فەوج و بنکەی پۆلیس کراون، دواتر بە کەفالەت ئازادکران.
دلێر ئەحمەد، کە یەکێکە لە جوتیارانی سنوورەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو جوتیارانەی دەستگیرکراون سەرقاڵی کاری کشتوکاڵی و چاندنی گەنمەشامی بوون، ھێزەکانی سوپاش پێیان وتون، کە کاری کشتوکاڵییان ڕاگرتووە و نابێت دوای دروێنەکردن کاری تر لەزەویەکاندا بکەن .