کوردستانکوردستان

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، حکومەتی ھەرێم بۆ کەمکردنەوەی گازە ژەھراوییەکان و بەرھەمھێنانی کارەبا لەو گازەی کە لە کێڵگە نەوتییەکانەوە بەفیڕۆدەچێت و دەبێتە ھۆی پیسبوونی ژینگە، بۆ یەکەمجار لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، لە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکانەوە کارەبا بەرھەم دەھێنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، وێستگەی کارەبای ١٦٥ مێگاواتی گەرمیان، لە گازی بەفیڕۆچووی بیرە نەوتییەکانی حەسیرە کارەبا بەرھەمدەھێنێت، کە لە ساڵی ٢٠٢١ کارەکانی تەواو بووە و دەستی بە بەرھەمھێنان کردووە، ١١٨ ھەلی کاری ناوخۆیشی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە ڕەخساندووە.

رووبەری وێستگەی کارەبای ١٦٥ مێگاواتی گەرمیان ٣٥ دۆنم زەوییە و پێکھاتووە لە ١٨٠ موەلیدە و ٤٥ گۆڕەر، توانای بەرھەمی کارەبای ھەر مۆلیدەیەکیش ٠.٩ میگاواتە، بەرھەمی ڕۆژانەی ئەو وێستگەیەش، نزیکەی ١٠٠ مێگاواتە و ھەوڵەکانیش بۆ زیادکردنی بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی ١٨ ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی ئەمساڵ خراوەتەسەر ھەژماری بانکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

وتیشی، لەو ١٨ ملیار دینارەی کە ھاتووە، بڕی پێنج ملیاری بەسەر جوتیارانی سلێمانی، بڕی سێ ملیاری بەسەر جوتیارانی ھەولێر و بڕی ١٠ ملیاری بەسەر جوتیارانی دھۆک دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕە پارەیە قۆناغی دووەمی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانە و لە قۆناغی یەکەمدا ٤٠ ملیار دینار پارەی گەنم بەسەر جوتیاراندا دابەشکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ پیدرۆ مارتینیز باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و خولیان گارسیا ڤاڵڤێرد خاوەنی کۆمپانیای کونسوڵ ترانسی ئیسپانی، گفتوگۆیانکرد لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا و بەشداری کۆمپانیا ئیسپانییەکان لە سێکتەرە جیاوازەکان و ئاوەدانکردنەوەی ھەرێم.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، پڕۆژەی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێمی کوردستان خراوەتە بەرباس و کۆمپانیا ئیسپانییەکەی جێبەجێکاری پرۆژەکە دڵنیایی داوەتە وەزیری ئاوەدانکردنەوە، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کارەکانی کەڵکی ئابووری پرۆژەکە تەواو دەکەن، کە قۆناغێکی گرنگی پرۆژەکەیە و راپۆڕتی کۆتاییش پێشکەشی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەکەن.

ھاوکات ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی، جێبەجێکردنی پرۆژەکە ھەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی لە داھاتوو کاری ھاوبەش و پرۆژەی زیاتر بۆ خزمەتی ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان جێبەجێبکرێت

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی دیدارێکی ھاوبەشی نێوان بەشێک لە جوتیارانی خاوەن باخ و بیرۆکە و پڕۆژەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرینیکرد، بەئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت و بە ھەماھەنگی لەگەڵ رێکخراوی GIZ ی ئەڵمانی.

لەم دیدارەدا لەلایەن راوێژکار و راھێنەری نێودەوڵەتی دۆچکا تیشک خرایە سەر ھێڵە گرنگەکانی ئاوێتەکردن و بەیەکەوە بەستنی ھەردوو سێکتەری کشتوکاڵ و گەشتیاری لە ژێر ناونیشانی "پڕۆژەی گەشتوکاڵ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، وەک دەرفەتێکی گرنگی پاڵپشتی بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەروبوومە خۆماڵییەکانی جوتیاران و بەکەلتورکردنی گەشتیاری و باشترکردنی ژێرخانی ئابوری جوتیاران لە رێگەی سیستەمێکی رێکخراوی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و رێکخراویGIZ ، بەمەبەستی ھاندانی جوتیاران بە پێشکەشکردنی یارمەتی و راوێژکاری بۆ بوژانەوەی باخ و زەویەکانیان.

ئاشکراشیکرد، بۆ لەمەودوا لەرێگەی تیمێکی تەکنیکی بەئەزموونی نێودەوڵەتی بەھەماھەنگی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دەستەی گەشت و گوزار، کەلتوری ھێنانەکایەی پڕۆژەی کشتوکاڵی گەشتیاری دەستپێدەکرێت بە چەند قۆناغێک لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


دەقی پەیامەکە....


 بەڕێزان ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لەسوریا 


لەساڵیادی دامەزراندنی حزبی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لەسوریا پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

حزبی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لەسوریا، پارتێکی دێرینی رۆژئاوای کوردستانەو وەک یەکەم حزبی سیاسی نەتەوەیی کوردیی لەمێژووی خەباتی سیاسی ئەو بەشە خۆشەویستەی کوردستاندا ڕۆڵتان  دیارەو شانازی بەرچاوتان بەردەکەوێ.

ھەر لەم یادە شکۆدارەدا تەئکید لەوپەیوەندیە  مێژینەیەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد دەکەینە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ھاوڕێیەتی ھەردوو ڕەمزی تێکۆشان سەرۆک مام جەلال و مامۆستا حەمید دەروێش کە لەچەندین وێستگەی ژیانی سیاسیاندا پێکەوە لە پێناو بەدیھێنانی  مافە رەواکانی گەلەکەمان خەباتی نەتەوەییان درێژە پێداوە.

جارێکی تر پیرۆزبایتان لێدەکەین و یەکڕیزی و پێکەوەیی  بۆھەموو لایەنە سیاسیەکانی رۆژئاوای کوردستان  دەخوازین.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


دەقی راگەیەندراوەکە...  

وەک ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ویژدانی خۆم ئاسودە کرد و نوێنەری راستەقینەی ھاونیشتمانیان بووم و کارەکانم بۆ ھەمووان دیارن
لە دوای خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی پرۆژە یاسای بودجە لە مانگی رەمەزانی پیرۆز گفتوگۆی چڕو و ووردی بوجە لە ٢٦ی نیسانی ئەمساڵەوە لە لیژنەی دارایی دەستیپێکرد، رۆژانە  نزیکەی ١٥ سەعات بە سێ کاتی جیاواز (بەیانی، دوانیوەڕۆ،  شەو) کۆبوونەوەمان لەبارەی پڕۆژە یاساکە کردووە، کۆبوونەوەکان بەردەوامیی ھەبووە تاوەکو ٢٧ی ئایار.


لەو ماوەیەدا لیژنەکەمان ٦٠ کۆبوونەوەی کردووە، زیاتر لە ١٨٠ بەرپرسی باڵا لە وەزیر، بەڕێوەبەر، کادری پێشکەوتووی وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەت و لیژنەکانی پەرلەمانمان بینیووە و گفتوگۆمان لەبارەی پرۆژە یاساکەوە لەگەڵ کردوون
ئەو بابەتانەی لە پڕۆژە یاساکە پەیوەندییان بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە و ھەوڵی زۆر و رۆڵی سەرەکیم ھەبووە تیایدا:
یەکەم: رێگری لە چەند مەترسییەک لەسەر پشکی ھەرێم لەناو پڕۆژە یاسای بودجە، بەندە وەک ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆڵی گەورەم ھەبووە لە چارەسەرکردنی گرفتی گەورەی ناو پڕۆژە یاساکە، لەوانە:


چارەسەرکردنی ئەو مەترسییەی لە بڕگەی دووەمی ماددەی١٢ی ناو پڕۆژە یاساکە ھەبوو، کە تایبەت بوو بە دانانی میچێکی یاسایی بۆ پشکی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوە ھەوڵێکی زۆرمدا و توانیمان گۆڕانکاری لە ماددەکەدا بکەین و ئەو مەترسییە لابەرین.


ئەو چوارسەد ملیارەی کە دوو سێ مانگە بەغداد بۆ ھەرێمی دەنێرێت، بەشێوەیەک لە شێوەکان ویستیان ئەو پارەیە ئەژماربکەن لە ئەو قەرزە ناوخۆیی و سیادیانەی عێراق کردوویەتی، ئەگەر وای لێبکرایە وەک ئەوەبوو ھەرێمی کوردستان دووجار ئەو پارەیەی لێببڕدرێتەوە، جاری یەکەمیان کاتێک ئەخرایە ناو خەرجییە سیادییەکان، لەکۆی پشکی ھەرێمی کوردستان کەمدەبۆوە، دواتریش جارێکی تر ھەرێمی کوردستان لەسەری بوو ئەو پارەیە بگەڕێنێتەوە بە داشکاندن لە پشکی پارەی تەرخانکراوی ھەرێم، توانیم بۆ لیژنەی دارایی روونبکەمەوە و رێگری لەوە بکەم بەو شێوەیە ھەژمار بکرێت.


جێگیرکردنی پێوەرەکانی رێژەی دانیشتوان و ھێڵی ھەژاری لە دابەشکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی پەرەپێدانی ھەرێمەکان (تنمیە الاقالیم)، کە بڕەکەی ٢٧٦ ملیار دینارە و  ئێستا دەتوانرێت بەشێوەیەکی راستەوخۆ پارێزگاکان پلانی پرۆژەکانیان ئاراستەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بکەن و زووتر سوود لەم بەشە بودجەیە وەربگرن.


دووەم: وەکو فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو خاڵانەی لەناو پڕۆژە یاسای بودجە، بەدواداچوونمان بۆ کردوون و ھەوڵمانداوە جێگیریان بکەین و دواتر جێگیرمان کردوون لە پڕۆژە یاساکەدا، ئەم بابەتانەی خوارەوە بوو، جێگیرکردنی مووچە و خەرجی زیاتر لە ٢٠ ھەزار لە ھێزەکانی پێشمەرگە لە سەر وەزارەتی بەرگری عێراق، کە ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە.


دامەزراندنی سێ ھەزار پاسەوانی سنوور، گواستنەوەی لیوای ھاوبەشی (٢٠)ی پێشمەرگە بۆسەر وەزارەتی بەرگری عێراق کە ژمارەیان نزیکەی (٣٧٧٧) کەسە، گێڕانەوەی کارمەندانی گرێبەستی کاتی کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کە زیاتر لە سێ ھەزار کەسن و ماوەی ساڵ زیاترە کۆتایی بە گرێبەستەکانیان ھاتبوو، توانیمان بیانگێڕینەوەسەر کارەکانیان و گرێبەستەکانیان لە کاتییەوە کرا بە بەکاربردن، جێگیرکردنی بڕگەیەک لەناو ماددەی ١٤، کە گرەنتی ئەوە دەکات مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیاننی ھەرێم لە ئەولەوییەتی خەرجییەکانی حکومەتی ھەرێم بێت
ھاوکات چەسپاندنی بنەمای دادپەروەریی و یەکسانی لە دابەشکردنی پشکی خەرجی وەبەرھێنان، خەرجییەکانیتر بەسەر پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و رێگریکردن لە بەردەوامی پەراوێزخستن و نادادپەروەری لەدابەشکردنی ئەو خەرجییانە  .


سێھەم: بەدواداچوون و ھەوڵی جدی بۆ چەندین ماف و پرسی گرنگیتر چ وەک ئەندامی لیژنەی دارایی چ وەک فراکسیۆنی یەکێتی وەک ، بەدواداچوونمان بۆ بابەتی دامەزراندنی (ھەڵگرانی بڕوانامەی بالا و سێ یەکەمەکانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان کە ژمارەیان زیاتر ١٠ ھەزار کەسە )، و بەپێی نووسراوەکانی وەزارەتی دارایی مافی دامەزراندیان پێدراوە لەسەر پشکی ھەرێم و پێویستە لەناو میلاکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جێیان بکرێتەوە.

داواکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ پارێزگای ھەڵەبجە، بە بۆنەی دەرچوونی بڕیاری بە پارێزگابوونییەوە، داواکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ دروستکردنی (سەنتەری پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە) لە پارێزگای سلێمانی، جێگرکردنی مافی (لیژنەی پارائۆلۆمپی) شارەکانی ھەرێمی کوردستان، لەناو بودجەی (لیژنەی پارائۆلۆمپی عێراقی).
وەک ئەندامی لیژنەی دارایی و فراکسیۆنی یەکێتی چیمانکرد بۆ گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم؟


بابەتی گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ھەر لە سەرەتاوە پێشنیازی فراکسیۆنی یەکێتی بووە و لەناو گفتوگۆکانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەم پێشنیازەم چەسپاند، توانیمان دەنگی ئەندامانی لیژنەی دارایی بۆ بەدەستبھێنین، دواتریش تا کاتی دەنگدان لەسەر بڕگەکە لەناو پەرلەمان، بەردەوامبووین لەسەر داکۆکیکردن لەم بڕگەیە، چونکە بە مافێکی تەواوی فەرامانبەران و خانەنشینانی ھەرێمی کوردستانی دەزانین، ھەر بۆیە تا دوا ساتەکانی دەنگدان لەسەر ئەم بڕگەیە ئێمە داکۆکیمانکرد، بەڵام ئەنجامەکە بەڵێڵی مایەوە و تائێستاش ئێمە دڵنیانین لەوەی ئەم بابەتە بەتەواوی رەتکراوەتەوە، لەبەر ئەوەی گومانمان ھەیە کە دەنگەکان بە باشی ھەژمار نەکرابن، بۆیە ئێمە گومانمان ھەیە ئەم بابەتە بەتەواوی رەتکرابێتەوە، واتە لە نێوان پەسەندکردن و رەتکردنەوەدا بۆمان یەکلایی نەبۆتەوە و چاوەڕێ دەکەین پێداچوونەوە بە ریکۆردی دەنگدانی ناو ھۆڵی پەرلەمان و ھەژمارکردنەوەی دەنگەکان لەسەر ئەو بڕگەیە بکرێت، بۆ دڵنیابوونەوەی لەوەی ئایا ئەو بڕگەیە رەتکراوەتەوە یاخود پەسەند دەکرێت، بۆیە ئێمە چاوەڕێی دەکەین، ئەگەر ئەنجامەکەش بەدڵی ئێمە نەبێت، پێمانوایە ئەمە کۆتا قۆناغ نیە و بەڵکو بەردەوام دەبین بە ھەموو شێوازێک، بۆ گێڕانەوەی مافی فەرمانبەران و ھاونیشتمانیانمان، ئەوەی پێمان بکرێت درێغی ناکەین لە گێڕانەوەی ئەو مافەی فەرمانبەران.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
د.نەرمین معروف غفور
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٠٢٣/٦/١٣

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی رابردوو تا بەیانی ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر ماددەکانی پرۆژە یاسای بودجە لە کۆبوونەوەدا بوو لە ماددەی ٤٢  دەستیپێکرد و تا ماددەی ٦٨ی یەکلاکردەوەو تەنھا ماددەی ٤٢ی لابرد کە تایبەت بوو بە دانانی باج لەسەر بەرھەمی سوتەمەنی و سوتەمەنی ھاوردەکراو، بە پێی ماددەی٦٨ لەدوای بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی رەسمی لە یەکی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ ەوە یاساکە کاری پێدەکرێت.

ھەر لە دانیشتنەکەدا، ھەروەھا ژمارەیەک ماددە بۆ پرۆژە یاساکە زیادکران کە تایبەت بوون بە بودجەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و کردنەوەی ھەژماری بانکی بۆ ئەنجومەنی زانکۆکان و خوێندنی باڵا لە زانکۆ و پەیمانگا ئەھلییەکان، ھەروەھا بە پێی ماددەیەکی زیادکراو کار بە ھیچ یاسا و رێنماییەک ناکرێت کە پێچەوانەی یاسای بودجە بێت.

دواتر ماددەکانی١٥ ١٦ و ١٧ و ١٨ کە بەھۆی ناکۆکییەوە دواخرابوون خوێندرانەوەو دەنگیان لەسەردرا. 

لەھەر لە کۆبوونەوەکەدا دەنگدرا لەسەر ھەمواری  چەند بڕگەیەکی ماددەی ٢ ، ھەروەھا ماددەی ٥٧ کە تایبەتە بە وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و ژینگە بۆ دروستکردنی پرۆژە.

لەسەر ماددەی ١٥ کە تایبەت بوو بە دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست کێشە لە نێو پەرلەمانتاراندا دروستبوو دوای راگرتنی کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی زیاتر لە یەک سەعات  ماددەکە ھەموارکرایەوەو خرایە دەنگدانەوە، بەڵام ھەموارەکە رەتکرایەوەو دەقە بنەڕەتییەکەی حکومەت ھێڵرایەوە، سەرئەنجام گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پەرلەمانتارانی سونە و شیعە دروستبوو، جارێکی تر ماددەی ١٥ خوێندرایەوەو دەنگدرا لەسەر بڕگەی گرێبەستکردن لەگەڵ ١٥٠ ھەزار ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە پارێزگاکان بە مووچەی مانگانەی ٣٠٠ ھەزار دینار.

ھەروەھا دەنگ لەسەر چەند ماددەیەکی نوێ درا لەوانە زیادکردنی مووچەی ھێزەکانی سەحوە لە ٢٥٠ ھەزار دینارەوە بۆ ٥٠٠ ھەزار دینار، جیاوازی مووچەی حەشدی شەعبی ، گۆڕینی گرێبەستی ٣ ھەزار کارمەندانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن بۆ گرێبەستی کارپێکردن، تەرخانکردنی ٥٠ ملیار دینار بۆ ھێڵی ئاسمانی عێراق.

لە دوا بڕگەی کۆبوونەوەکەشدا کە بڕیاربوو دەنگ لەسەر گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بدرێت، برگەکە دەنگی نەھێناو سەرئەنجام دوای ٥ رۆژ لە دەنگدان پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ پەسەندکران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی باڵا لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەردانی وەفدەکە لەلایەن ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکییەوە رێکخراوە و ١٠ گەورە کۆمپانیای ئەمریکی بەشداردەبن تێیدا.

وتیشی وەفدەکە چەندین کۆبوونەوە لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن تا لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی  پیشەسازی و کشتوکاڵی ھەرێم بن و ھانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بدەن لەو بوارانەدا کاربکەن.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، ئەندامانی وەفدەکە ١٨ی ئەم مانگە دەگەنە ھەرێمی کوردستان و سێ رۆژ دەمێننەوە، بەشێک لە کۆمپانیا بەشدارەکانیش سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێواز فایەق لە تویتێکدا لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، پیرۆزبێت لەو ووڵاتەی کە لە خراپترین دۆخیشدا دامەزراوەکانی بە پێی دەستوور و یاسا بەرکارەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ ئەکەن، ئیرادەی سیاسی چەندە ناجۆر و ناسازیش بێت ئاراستەی کاری دامەزراوەیی ناگۆڕێت، و سەرباری تێبینی و کەموکوڕیش ھێشتا خەڵک بە ئومێدەوە لە دامەزراوەکانی ئەڕوانێت.

دەشڵێت، لە ھەرێمی کوردستان دوو خولی پێنج ساڵی پەرلەمان کۆتاییپێھات و پەرلەمان و پەرلەمانتاران بە پاساوی نالۆژیکی لە جێبەجێکردنی گرنگترین ئەرکیان  بێبەشکران.

رێواز فایەق باسی لەوەشکردووە، بەشی زۆری ئەو شەڕەی برایە بەغداد و کەس تێیدا سەرکەوتوو نەبوو، ئەبوو لە پەرلەمانی کوردستان بکرایە و یەکلایی بکرایەتەوە و بەڵێنەکانی ھەڵبژاردنیان جێبەجێ بکردایە، لێرە گۆشتی یەکتریشمان بخواردایە ئێسقانی یەکتریمان نەدەشکاند.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھیچ مەکەن تەنھا سەیری پرۆسەی دەنگدان لەسەر گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە بکەن، تێدەگەن چیمان بە  قەوارەکەمان و بە ھاووڵاتیانمان و بە خۆمان و بە دامەزراوەکانمان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستران عەبدوڵا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بەشێکی زۆر لەخواست و پێداویستییەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دابینکراوە، لەوانەش دابینکردنی بودجەی پارێزگاکان و مووچەی فەرمانبەران.

وتیشی، لە ماوەی رابردوو زۆرترین نادادپەروەری بەرامبەر پارێزگای سلێمانی کراوە، بەڵام لەمەودوا بەپشتبەستن بە یاسای بودجە ناتواندرێت نادادپەروەردی بەرامبەر ئەو پارێزگایە بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردووە، ھەماھەنگی و پێداگری ئازایانەی فراکسیۆنی یەکێتی لە گفتوگۆکانی ئەنجومەنی نوێنەران بووەتە مایەی دڵنیایی بۆ جەماوەری سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین.

دەشڵێت پەسەندکردنی ئەولەویەت دان بە مووچە و گوزەرانی پارێزگاکانی ھەرێم لە پرۆژەیاسای بوودجە  لە بەرژەوەندی تەواوی کوردستانیشە کە چیتر غەدر لە سلێمانی و ھیچ شارێکی کوردستان ناکرێت و ژیان و گوزەرانی خەڵک نابێتە کەرەستەی ململانێی ناڕەوا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق بە پەیامنێری کوردسات نیوزی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە ناوچەی وادی نەفت لە باکووری پارێزگای کەرکوک ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی سوپای عێراق و سەرەنجام رووداوەکە ٥ قوربانی لێکەوتووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە رووداوەکە، دوو ئەفسەر و سەربازێک کوژراوە و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.

پەیامنێری کوردسات ئاماژەی بەوەشکرد، برینی بریندارەکان سووک و قورسە و لەئێستاشدا لە نەخۆشخانەی شاری کەرکوک چارەسەری پێویستی تەندروستییان بۆ دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەدیدارێکدا لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی ستایشی دڵسۆزی و رۆڵی قارەمانانەی هێزەکانی دژەتیرۆرکرد لە رووبەرووبوونەوەی جەنگی تیرۆرو بەرقەراکردنی ئاسایش و ئارامی لە هەرێمی کوردستان و  بەشداربوون لە پاراستنی ئاسایشی تەواوی عێراق، هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ تەواوی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و فەرماندەکانیان دووپاتکردەوە.

لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر دڵنیاییدا وەک هەمیشە لە سەنگەری پاراستنی ئارامی و سەروماڵی خەڵک دەبن و بێ گوێدانە مەرامی ناحەزان ئەرکی خۆیان بەجێدەگەیەنن و هێڵی یەکەمی بەرگری دەبن لە پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر بانگھێشتنامەی رەسمی سەرۆکی ئیتاڵیا، د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا بەرەو رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەرێکەوت و بڕیارە لەو سەردانەدا زنجیرەیەک دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و چەندین کەسایەتی و لێپرسراوی باڵای ئیتاڵیا ئەنجام بدات.

سەرۆککۆمار لەو سەردانەیدا بۆ ئیتاڵیا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق و ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەران و ئەحمەد فکاک بەدرانی وەزیری رۆشنبیری عێراق و ژمارەیەک راوێژکار ھاوڕێیەتی دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان لە خانەوادەی سەربەرز و نیشتمانپەروەر ھەڤاڵ جەزا شێخ محەمەد 

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵی تێکۆشەر جەزا شێخ محەمەد، برای شەھیدی فەرماندە و قارەمان (فەرە برا)م پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە شۆڕشگێڕەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو کوردستان.

‎لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...


‎بەڕێزان بنەماڵەی سەربەزری حاجی خەتابی سەید عومەر وەلی 

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حاجی فاتیمە سەڕاج) دایکی مامۆستایان سەربەست کەرکوکی ، عومەر خەتاب، عوسمان خەتاب، و شەھیدی قارەمان عەلی خەتابمان پێگەیشت.
‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...453454455456457...955