کوردستانکوردستان

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامەد رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی سەرچەلەری ئامەد لەنێوان دوو بنەماڵەدا بەھۆی کێشەی زەویوزارەوە شەڕ دروستبووە، بەھۆی بەکارھێنانی چەکیش لە رووداوەکەدا تائێستا نۆ کەس کوژران.

وتیشی، ئەو دوو کەسەی لە رووداوەکەدا برینداربوون لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رووداوەکە ھێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و رێوشوێنی ئەمنییان گرتووەتەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و تیمێکی پسپۆڕی یۆنامی و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ھەنگاوەکانی ئامادەکاریی  بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە سەرۆکایەتی ھەرێم کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ھەرێم دووپاتی کردەوە کە ھەرچی زووە ھەنگاو بنرێ بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان ، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەییی سەرۆکایەتیی ھەرێم و حکوومەت و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دەربڕی.

لای خۆیەوە جینین پلاسخارت و تیمی یۆنامی ئامادەیییان پیشاندا بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاری بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی ھەڵبژاردن.

ھەروەھا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق و ئەنجومەنی کۆمیسیاران، ئامادەییان پیشاندا بەپێی یاسا و دوای دەستەبەرکردنی پێداویستییەکان و ڕێککەوتن لەسەر کاتێکی گونجاو، ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان بەرێوە ببەن. بۆ ئەو مەبەستەش بڕیار درا لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن بەمەبەستی دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لەڕۆژی ٢٠٢٣/٦/١٤ پاش لێکۆڵینەوە و چاودێریکردنی ورد، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ، توانیان ئەو باندە سێ کەسیەی کە کاریان ساغکردنەوەی دراوی عێراقی ساختە بووە دەستگیربکەن، پێش ئەوەی لە بازاڕدا ساغبکرێتەوە.

تۆمەتباران دانیشتوی هەرێمی کوردستانن ، بە ماددەی ٢٨١ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرگریی شارستانیی سۆران بو کوردسات نیوزی راگەیاند، دوو گەنجەکە برای یەکترن و دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر بوون. 

دوو براکە، بەگوتەی بەرگریی شارستانی، لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەیان بۆ گەشت و سەیران چوونەتە شوێنەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەوە زانیاری سەبارەت بە زیانەکانی راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، ٨٠ رۆژە ھەناردەکردنەکە راگیراوە و بەھۆیەوە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار زیان بەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان کەوتووە. 

راشیگەیاندووە، بڕیارە عێراق و تورکیا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو دانوستانی تەکنیکی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت دەستپێبکەنەوە، بەڵام ھیواکان بۆ گەیشتن بە چارەسەر لاوازن. 

لێپرسراوێکی عێراقیش لە کۆمپانیای نەوتی باکور بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتووە،  کۆمپانیای وزەی تورکی رایگەیاندووە کە بۆرییە نەوتییەکان پێویستیان بە پشکنین ھەیە بەر لەوەی دەستبکەنەوە بە کارکردن. 
ھەر بەپێی رۆیتەرز، چاوەڕواندەکرێت وەفدێکی وزەی تورکی سەردانی بەغداد بکەن، بەڵام ھێشتا وادەی سەردانەکەیان دیارینەکراوە. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لەگەڕەکی باداوەی ھەولێر گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بەناوی"حەسەن خەلیل"لەلایەن ھاورێکەیەوە بە چەقۆ کوژرا، کە کارمەندی کۆمپانیایەکی ئەھلیە.

وتیشی، بکوژەکە خۆی رادەستی ھێزە ئەمنییەکان کردوە، بەڵام تائێستا پۆلیس و ئاسایش ھیچ رونکردنەوەیکیان لەسەر بابەتەکە بآونەکردوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممەی رابردووش سێ ھاووڵاتی لە گەڕەکی قەتەوی شاری ھەولێر بەچەقۆ کوژران، بەپێی ئامارەکانیش لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا شەش کەس بە چەقۆ کوژراون، کە ھۆکاری کوژرانەکان بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عاسم جیھاد، لە لێدوانێکیدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تائێستا وەزارەتی نەوتی عێراق چاوەڕوانی وەڵامی تورکیان بۆ ئەوەی دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بکەن، بەڵام  لەو رووەوە ھیچ ھەنگاوێکی نوێ نەنراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر تورکیا بە وەزارەتی نەوتی عێراقی راگەیاندبوو، ئەوان پشکنین بۆ بۆریە نەوتەکە دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لە بومەلەرزەکاندا زیانی بەرنەکەوتووە، بۆیە وەزارەتی نەوتی عێراق تائێستا چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو پشکنینە و وەڵامی تورکیایە، بۆ دەستکردنەوە بە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لەرێگەی سۆمۆو. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ھێرشیانکردووەتە سەر گوندی "ئاقیبێی"ی سەربە ناوچەی شێراوای عەفرین، بەو ھۆیەشەوە سێ سەربازی سوری کوژران.

ھەروەھا بەھۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، لە ھەرێمی شەھبا سەربازێکی سوپای سوریا کوژرا و سێ سەربازیی دیکەش برینداربوون.

ھەر بەپێی ھەواڵی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا دەوروبەری بارەگایەکی روسیای لە گوندی وەحشی شەھبا بۆردومان کرد، بەڵام ئەنجامی بۆردوومانەکە ئاشکرانەکراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، راگرتنی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا بەھۆی کێشەی سیاسی و ئەمنییەوەییە و ھیچ پەیوەندییەکی بە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، راگرتنی گەشتەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی چەندین لێکەوتەوە و کاریگەری لاوەکی لەسەر پارێزگای سلێمانی ھەبووە، لەوانەش ھاوردەکردنی کاڵا و شتومەک و ھاتوچۆی گەشتیار لەنێوان ھەردوو وڵاتدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی...

بەڕێز کاک عادل ناسر

بەرێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خدر ناسر حەجی 

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (خدر ناسر حەجی)ی برای بەڕێز عادل ناسر تێکۆشەری دێرین و وەزیری پێشوتری کشتوکاڵ و ئاودێری، نیگەران و دڵگران بووم. 

کۆچکردوو (خدر ناسر) کەسایەتیەکی دیاری کۆمەڵایەتی و جوامێر و نیشتمانپەروەر و لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەری کوردستان بوو، کۆچکردنی جێگای داخە.

ھاوبەشی غەمتانم و پرسە و سەرەخۆشیتان ئاراستە دەکەم و خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

قوباد تاڵەبانی

سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری رووداوەکە دەکەن و ھیچ ئاماژەیەکیش نییە کە ھێلیکۆپتەرەکە ڕوبەڕوی ھێرشی دوژمنکارانە بووبێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رووداوەکە لە رۆژئاوی کوردستان بووە و تیایدا ٢٢ سەربازی ئەمریکی برینداربوون، کە برینی ١٠ سەربازیان سەخت بووە و خراونەتە بەشی چاودێری چڕ.

پێشتریش ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، لەلایەن چەکدارانی داعش و ژمارەیەک گروپی چەکدارییەوە چەند جارێک روبەڕوی ھێرش و پەلاماردان بوونەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، ھێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران لەسنووری شاری بانە لە رۆژھەڵاتی کوردستان، دەستڕێژی گوللەیان لە گروپێکی کۆڵبەران کردووە، لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون.

راشیگەیاندووە، یەکێک لە کۆڵبەرەکان بەناوی "کەریم ھیدایەت"خەڵکی پیرانشار قاچێکی برینداربووە، ئەوی تریان ناوی "ڕەحیم فەیزی"خەڵکی بۆکانە و تەمەنی ٥٠ ساڵە و ھەردوو قاچی بەسەختی برینداربووە.
ھەفتەی رابردووش چوار کۆڵبەری خەڵکی پاوە، بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری نەوسوود برینداربوون.

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاو، لە ماوەی نێوان مانگی ئاداری ساڵی رابردوو تاکو مانگی ئاداری ئەمساڵ، لانیکەم ٤٤ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و ٢١٨ی دیکەش برینداربوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ماوەی ئەم نزمبوونەوەیە چەند رۆژێک بەردەوامی دەبێت و لەگەڵیشدا پێشبینی کەمبوونەوەی تۆزو خۆڵ ھەیە.

کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داھاتوو:

ئەمڕۆ سێشەممە ١٣.٦.٢٠٢٣
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت لەگەل کەمێک زیادبوونی خیرایی با.
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند (١٠–٢٥)کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەودای بینین/ لەنێوان (٧ – ٩)کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.

سبەی چوارشەممە ١٤.٦.٢٠٢٣
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (٣- ٤) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند (١٠ – ١٥)کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەودای بینین/ لەنێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
ھەولێر: ٣٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٥ پلەی سیلیزی
دھۆک: ٣٥ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٣٩ پلەی سیلیزی
ھەڵەبجە: ٣٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٦ پلەی سیلیزی
سۆران: ٣٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٠ پلەی سیلیزی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێشوازی لە پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵی عێراق دەکەین و ھیوادارن ببێتە نەخشەڕێیەکی باش بۆ پێشکەوتنی ئابووری و سەقامگیریی سیاسی و زەمینەیەکی باشی وەبەرھێنان دروستبکات.

راشیگەیاند، جێگەی داخە لە گفتوگۆکانی پەرلەماندا، ھەندێ لە پەرلەمانتاران بە شێوەیەکی نادروست ھەڵسوکەوتیان بەرامبەر مافەکانی ھەرێمی کوردستان و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان کرد، ئەوەی ڕوویدا لەگەڵ بنەماکانی ڕێککەوتنی سیاسی ھاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا نایەتەوە و ئەو ئاراستە و شێوەیە لە کارکردن، خزمەت بە پرۆسەی سیاسی و دۆخ و داھاتووی عێراق ناکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە یاسای بودجە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە جێبەجێبکرێت و ڕەچاوی پێگەی ھەرێم وەک قەوارەیەکی سیاسی دەستووری و ناوچە کێشەلەسەرەکان بکات و ماف و بەرژەوەندییەکانیان بپارێزێت، دەبێت دڵنیاییی تەواو ھەبێت لەوەی شایستە دارایییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بە ھۆکاری سیاسی دوا ناخرێن و فەرامۆش ناکرێن.

سەرۆکی ھەرێم دەشڵێت، ئەوەی لەکاتی گفتوگۆی بودجەدا بینییان، مایەی نیگەرانییەکی قووڵە و جارێکی دیکە ئەو ڕاستییەی سەلماند کە دابەشبوونی لایەنە کوردستانییەکان زیان بە ھەرێم دەگەیەنێت، وێڕای ئەوەش بە ویستی سیاسیی ھاوبەش و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی، دەتوانن ئەمە بکەنە دەرفەتێک بۆ بەھێزکردنی متمانەی نێوانیان و ڕێکخستنەوەی باشتری ناوماڵی خۆیان، خاوکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەری کێشەکان بۆ بەھێزکردنی زیاتری عێراق و ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "ماددەی تایبەت بە پاشکەوت دەنگی ھێنا بەڵام سەرۆکی پەرلەمان زانی سەرۆک فراکسیۆنە سەرەکیەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناڕازین بۆیە ووتی دەنگی نەھێناوە" و خستنە دەنگدان و ژماردنی دەنگەکان ماوەی ٣٠ چرکەی پێنەچوو.

راشیگەیاند، لایەنی کوردستانی ھەبوو پێی خۆش نەبوو ١٥ ھەزار مامۆستا و وانەبێژی کەرکوک مووچەکەیان لە ھەرێمەوە بخرێتەسەر عێراق چونکە پێانوابوو لەرووی سیاسیەوە لەبەرژەوەندی یەکێتیە، کە بابەتی ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکان دێتە ئاراوە ھەموو ناکۆکەکانی ناو پەرلەمان دژی کۆک دەبن.

دەشڵێت، ئەگەر کورد خۆی چاک نەکات و یەکگرتوو نەبێت ھەرێم و ناوچە کوردستانیە دابڕێندراوەکان رۆژ لەدوای رۆژ دۆخیان خراپتر دەبێت.

کاروان یاروەیس ئاماژەی بۆئەوەشکرد، کۆتایی بەقەیرانی مووچە دێت و پرۆژەکان لەکوردستان دەست پێیدەکاتەوە، رەتیشمان کردەوە ئیدارەی فرۆکەخانەکانی ھەرێم بخرێتەسەر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. توانا نەجەف بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، کۆدی دامەزراندنی خاوەن بڕوانامە باڵاکان کە ژمارەیان ٢٢٢ دەرچووە و سێ یەکەمەکان کە ژمارەیان ١٨٥٣ سێ یەکەمەو دەرچوی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستانن و دانیشتوی ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستانن، لە وەزارەتەوە نێرداوە بۆ ھەریەک لە زانکۆکانیان، بۆ ئەمەش دەرچوان دەتوانن لە زانکۆکانیان کۆدەکانیان وەربگرنەوە.

وتیشی، پێویست ناکات ھیچ یەکێک لە خاوەن بڕوانامە باڵاکان و سێ یەکەمەکان بۆ ئەم بابەتە سەردانی وەزارەت بکەن، چونکە کۆدەکانیان لە وەزارەتەوە بۆ زانکۆکانی ھەرێم نێردراوەو دەرچوان دەتوانن لە زانکۆکانیان کۆدەکانیان وەربگرنەوە.

لەماوەی رابردوودا لەسەر داوای عێراق، لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆکانی ھەرێم و ھەڵگرانی بروانامەی باڵا، دەرچوانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان کە تا ئێستا دانەمەزراون و دانیشتوی پارێزگاکانی دەرەوەی ھەرێمن لە رێگەی نوێنەرایەتی ھەرێم لە بەغداد بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق نێردرا، دواتر ئاراستەی ئەنجومەنی راژەی عێراق کرا بۆ ئەوەی کۆدیان بۆ دروستبکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...452453454455456...955