قوباد تاڵەبانی: د. فیراز خزمەتێکی بەرچاوی بە کەرتی تەندروستی و ھاوڵاتیان گەیاند
کوردسات نیوز
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان سەندیکای پزیشکانی کوردستان
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو د. فیراز معروف بەرزنجی
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (د. فیراز معروف بەرزنجی)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو (د.فیراز) خانمێکی مرۆڤدۆست و پزیشکێکی بەئەزموون و دڵسۆزی شاری سلێمانی بوو کەخزمەتێکی بەرچاوی بەکەرتی تەندروستی و ھاوڵاتیان گەیاند، کۆچکردنی جێگای داخە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ھەموو پزیشکانی کوردستان و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال