کوردستانکوردستان

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم رایگەیاند، یاداشتانامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ بانکی جیھان کردووە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ھەنگاوەکانی ھێنانی ئامێر و کەلوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی بەقیسی درێژخایەن.

راشیگەیاندووە، بانکی جیھان بەڵێنی ھەماھەنگی و کارئاسانیانداوە بۆ ئەوەی بەبێ خستنەسەر ھیچ زیادەیەک لە نرخی ئامێرەکان، میکانیزمی ھاوردەکردنی ئامێرەکانیش بۆ جوتیاران لە ئەستۆبگرن لەرووی رێکارە بانکییەکانەوە، بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ.

وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکانی کشتوکاڵی بەپێی ئەو پڕۆسەیەی دارێژراوە لە فەرمانگەکانی وەزارەت دوابەدوای تۆمارکردنی ناوەکانیان و خستنەرووی میکانیزمەکانی چۆنیەتی سوودمەندبوون، دەتوانن داوای ئەو جۆرە ئامێرانە بکەن کە پێویستییانە، بەقیستی درێژخایەن بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە کواڵێتی پێشکەوتووی ئەوروپی و ئیتاڵی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەرچەند پەسەند کردنی بودجە لە رۆژنامەی وقائیع بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ھێشتا رێنماییەکانی جێبەجێکردنی بودجە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاونەکراوەتەوە، لەبەرئەوە ھێشتا کار بە یاسای بودجە ناکرێت.

 سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش لە ھەرێم د.نەرمین مەعروف دەڵێت، دەبێت ھەرێمی کوردستان پاکتاوی دارایی لەگەڵ عێراق بکات، بەڵام لەبەرئەوەی ھێشتا پاکتاوی دارایی نەکراوە و رێنمایی جێبەجێکردنی بودجە بڵاونەکراوەتەوە، پێدەچێت دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش لە ھەرێم بە ھەمان میکانیزمی مانگەکانی رابردوو بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی ھەرێم رونکردنەوەیکی سەبارەت بە گەڕاندنەوەی قەرزی ھاووڵاتیان لە پشکی پێشینەی ھاوسەرگیری و خانووبەرە و نیشتەجێبوون بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێدانی قەرزو بەدەستھێنانەوەی بەپێی یاسای عێراقی ئەنجامدراوە و لەساڵانی ڕابردودا حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی دارایی رەچاوی قەیرانی داراییان کردووە و ئاسانکاری زۆریان پێشکەش کردووە بۆ چۆنیەتی گەڕاندنەوەی قەرزەکان و چەند جارێک بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لێخۆشبونی تەواو کراوە لە ھەموو سزا کەڵەکەبووەکان و داشکاندنی ١٥٪ بۆ کۆی گشتی قەرزەکان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەمەودوا تەنیا یەک لە سەر پێنجی مووچەکەی مانگانەی فەرمانبەری کەفیل دەبڕدرێت، ئەوەش کاتێک ئەگەر قەرزار ئامادەنەبوو لەماوەی دوو مانگدا قەرزە کەڵەکەبووەکان بگەڕێنێتەوە، لێبڕینی ئەو ڕێژەیەش لە مووچەی کەفیل بەیاساو بڕیاری دادگا رێکخراوە، تەنیا ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە فەرمانبەرن و بونەتە کەفیلی ھاووڵاتی و تەنیا بۆ سێ جۆر قەرزە کە ئەوانیش قەرزی "خانووبەرە، نیشتەجێبوون، ھاوسەرگیری".         

لە بەشێکی تری رونکردنەوەکەدا ھاتووە، بەپێی ڕێنماییەکە خاوەن قەرز ئیجبار نەکراوە لەماوەی دوو مانگ ھەموو قەرزەکە بگەڕێنێتەوە، ئەگەر ھەر کەسێک نەیتوانی لەو ماوەیە قەرزەکە بداتەوە دەتوانێت لەگەڵ کەفیلەکەی رێک بکەوێت و مانگانە ئەو بڕە پارەیە بداتە کەفیلەکە کە لەمووچەکەی دەبڕدرێت، بەپێی یاساش وەزارەتی دارایی و بانکە پسپۆڕیەکان دەسەڵاتی لێخۆشبونیان لەھیچ بڕێکی قەرزەکە نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم رایگەیاند، پێویستییان بە دامەزراندنی چەند پسۆڕییەک ھەیە بۆ سەنتەری شیاندنەوەی ئالودەبوانی ماددەی ھۆشبەر و کارتێکارە عەقڵییەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی، بەڵام پێویستە داواکار تەمەنی لەنێوان (٢٠ بۆ ٤٠) ساڵ بێت و دانیشتووی ھەولێر بێت، پڕکردنەوەی فۆڕمیش تەنھا بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (٥) رۆژ و ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و ٧ی ئەم مانگە کۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو پسپۆڕییەکانی پێویستیانە بریتین لە ھەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر (کارگێری) و بڕوانامەی (بەکالۆریوس) لە تایبەتمەندییەکانی (ددان، دەرمانساز، شیکاری، یاسایی، ژمێریاری، دەرونی، کۆمەڵایەتی، ئایتی، وەرزشی) و ھەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) بۆ پسپۆڕییەکانی (چارەسەری سروشتی، ئایتی، کارگێڕی، ژمێریاری، شیکاری) و ھەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ ناونیشانی (پیشەیی) و ھەڵگرانی بڕوانامەی (ناوەندی) بۆ پیشەی (شوفێری، چاودێر) و بڕوانامەی (سەرەتایی) بۆ پیشەی (کارگوزار، شۆفێر).


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەپێی کۆنوسی کۆبونەوەی لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، کارکردن و تەرخانکردنی کارەبا لەلایەن موەلیدە ئەھلییەکانەوە بۆ ھاوڵاتیان لە مانگی شەش لە نێوان (١٧٥) بۆ (٢٠٠) کاتژمێردا بووە، نرخی ھەر کاتژمێرێک بۆ یەک ئەمپێڕ بە (٤٤) چل و چوار دینار دیاریکراوە،‌ بەمەش نرخی یەک ئەمپێڕ کارەبای موەلیدەی ئەھلی لە ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ٦ لە نێوان لەنێوان (٧٧٥٠) بۆ (٨٧٥٠) دینار دەبێت.

راشیگەیاند، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، لە کۆنوسەکەدا جەختیان لەوە کردوەتەوە کە لەکاتی کوژاندنەوەی کارەبای نیشتیمانی نابێت کارپێکردنی موەلیدە و پێدانی کارەبا بەھاوڵاتیان لە (١٠) خولەک زیاتر بخایەنێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچییە و خاوەن موەلیدەکە سزا دەدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جھانبخش سنجابی شیرازی ئەمینداری گشتی ژووری ھاوبەشی بازرگانی ئێرانی عێراقی ئاماژەی بەوەکرد، بەھۆی نزیکی زمان و کلتور و پێشکەوتنی عێراق لەڕووی وەبەرھێنانی ناوخۆیی و بیانی، کۆچی کرێکارانی ئێرانی بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان رووی لە زیادبوون کردووە. 

راشیگەیاند، ئێرانییەکان درکیان بەوە کردووە کە باری ئابورییان لە عێراق بەراورد بە ئێران باشتر دەبێت، چونکە کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکان لە عێراق مووچەیەکی باشتر دەدەن وەک لە کۆمپانیا و شوێنەکانی ئێران.  

ئەو لێپرسراوە ئێرانییە ئاماژەی بەوەشکرد، پەسەندکردنی یاسای بودجە بە قەبارەیەکی گەورە لەلایەن عێراقەوە و گەشەسەندنی داھاتی نەوت و پێویستی بۆ کرێکار، ھۆکاری دیکەن بۆ کۆچی کرێکاران بەرەو عێراق. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کەمێکی دیکە لە باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان، بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە و لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە ھەرسێ بەشەکانی ( زانستی و وێژەیی و پیشەیی) ئەنجامی تاقیکردنەوەکان رادەگەیەندرێت.

سێی حوزەیرانی ئەمساڵ، تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە بەشداری ١١٧ ھەزار و ٣٦٤ خوێندکار لە ھەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تا ٢٧ـی حوزەیران بەردەوامبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ووڵاتی بەلجیکا و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی ھاوپەیمانی پێشکەوتووخواز، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  و وەفدی یاوەری لە بڕۆکسل سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان کرد لە ئەوروپا و لەلایەن د. دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە ئەوروپا و ستافی نوێنەرایەتیەوە بەگەرمی پێشوازیکران.

سەرەتا نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەوروپا دوای دەربرینی خۆشحاڵیان بە سەردانی سەعدی ئەحمەد پیرە و وەفدی یاوەری، بەکوورتی تیشکی خستەسەر کارەکانی نووسینگەی نوێنەرایەتییەکەیان و بەرنامەی کارەکانیان. 

پاشان سەعدی ئەحمەد پیرە وێرای ئاماژەدان بە گرنگی و رۆلی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە ئەوروپا، گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندی و پێگەی کورد لای ووڵاتانی ئەوروپی و بڕیاربەدەستانی ئەوروپا، کارەکانی رابردوو و ئێستای نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی لە ئەوروپا بەرزھەلسەنگاند دەستخۆشی لێکردن، ھیوای خواست بەردەوام بن لەکارەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەئێستادا دوو لیوا ھاوبەشەکەی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەشێکن لە سیستەمی بەرگری عێراق و لە پرۆژەیاسای بوودجەدا دوای ئەوەی دەنگیان لەسەردراوە مووچەیان بۆ دابینکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچە بۆ ئەو دوو لیوا ھاوبەشە خەرجدەکرێت و دوای ئەوەش راستەوخۆ دەستبەکاردەبن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمەل جەلال، سەرۆکی گشتیی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سێ رۆژی جەژنی قورباندا، ٣٨٨ ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، بەڵام ئەو ژمارەیە ئاماری کۆتایی نییە، چونکە ھێشتا ئاماری ھەر چوار رۆژەکەی جەژنیان لە بەردەستدا نییە.

ھاوکات عەلی رەئووف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بۆ رۆژانی جەژنی قوربان ١١٣ ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای سلێمانییان کردووە.
ساڵان لە جەژنەکانی رەمەزان و قوربان و بۆنەکانی وەک سەری ساڵ و نەورۆز، ھەزاران گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی نزیکی داھاتودا وەزارەتی دارایی رێنماییەکانی تایبەت بە بودجە بڵاوبکاتەوە، کە وردەکارییەکانی تایبەت بە ئەرک و مافەکانی کوردستانیش لە خۆدەگرێت.

وتیشی، لە بەغداد داھاتی دەروازە سنورییەکانی کوردستان مانگانە بە ١٣٠ ملیار دینار مەزەندە کراوە و ٥٠%ـی ئەو داھاتەش بۆ ھەرێم دەمێنێتەوە، بەغدادیش ئەو پارەیەش بە کاش وەرناگرێت و تەنھا بە ژمارە لای دەبێت، چونکە لەگەڵ قەرزەکانی دیکەدا لە پشکی ھەرێمی دەبڕێت.

د.نەرمین مەعروف جەختیکردەوە، ھەموو پارەیەک کەدێتە کوردستان لەژێر چاودێری دیوانی چاودێریدا دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کارکردن لەسەر پڕۆسەی خاڵبەندی پێشبڕکێی وەرگرتن و پرۆسەی وردبینی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا بەردەوامە و بڕیارە لە داھاتوییەکی نزیکدا ئەنجامە بەراییەکان رابگەیەندرێن.

دەشڵێت، پڕۆسەی ھەڵەچنی پەڕاوی تاقیکردنەوەکان تەواو بوون و لە ئێستادا پڕۆسەی خاڵبەندی و رێکخستنی پێشبڕکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکەشکاران و پڕۆسەی وردبینی دەستیپێکردوە و بەردەوامە، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی نزیکی داھاتوو ئەنجامە بەراییەکان رابگەیەنرێت.

ئەمساڵ ١٥ ھەزار و ٧٢٨ خوازیار داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ وەرگرتنیان لە دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی حەوتی ئەم مانگە یەکەمین کاروانی ئەو حاجیانەی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، کە بە رێگەی ئاسمانی گەشتی حەجیان کردووە و تاکو رۆژی ١٢ی ئەم مانگە سەرجەمیان دەگەڕێنەوە.

نەبەز ئیسماعیل وتیشی، ئەو حاجیانەی بە رێگەی وشکانی گەشتیان کردووە، سەرجەمیان پێکەوە و بە یەک کاروان دەگەڕێنەوە، بەجۆرێک رۆژی سێی مانگ  پاسەکانیان بەرەو ھەرێمی کوردستان بەڕێدەکەوێت و رۆژی پێنجی مانگ  دەگەنەوە شاری ھەولێر.

لەبارەی ژمارەی حاجیانی ھەرێم، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وتی، چوار ھەزار و ٦٨٥ کەس لە ھەرێمەوە گەشتی حەجیان کردووە، بەڵام تائێستا چوار حەجییان لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە،  دەڵێت، بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین و دژی ھەموو ھەوڵێکی لەوشێوەیە دەوەستینەوە.

سەرۆک بافڵ ھەروەھا دەڵێت، رووداوی سوتاندنی قورئانی پیرۆز بۆ ھەموو کۆمەڵگەی موسڵمانان ئازاربەخشە و  ناکرێت لەچوارچێوەی یاسادا سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی مرۆڤ بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵابانی... 


بەڕێز دادوەر عەبدولجەبار عەزیز
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو تاڤگە عەبدولوەھاب

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (تاڤگە عەبدولوەھاب) ھاوسەری دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان، نیگەران و دڵگران بووم. 

بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەکەتان دەکەم و ھاوبەشی غەمتانم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کورستان رایگەیاند، ئێمەی کورد یەکێکین لە چوار نەتەوە سەرەکیەکەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام تەنھا ئێمە مافەکانی خۆمان وەرنەگرتووە بەھۆی سیاسەتی شکستخواردووی سایکس بیکۆ، کە نەک بۆ کورد بەڵکو سەرچاوەی کێشەکانی عەرەب و ئیسرائیل، شیعە و سونە، قوبرس و چەندین کێشەی تریش.  

دواتر لە قسەکانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی ووڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ھاوپەیمانی پیشکەتووخواز کرد، لە یارمەتیدانی عێراق و بەتایبەت ھەرێمی کوردستان لە ھاوکێشە نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتیەکاندا، کە ھەمیشە پاڵپشت و ھاوکاری گەلی کورد بوونە لە قۆناغە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی لە بەرزکردنەوە توانا مرۆییەکان و پاراستنی مافی مرۆف و دواجاریش لە شەڕی دژی تیرۆردا بە چەک و راوێژکارانی سەربازی ھاوکار و پشتیوانی ھێزەکانی پێشمەرگە بوون لە شکستپێھێنانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش.

لە پەراوێزی بەشداریکردنی وەفدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا چەندین کۆبوونەوەی گرنگیان لەگەڵ نوێنەری پارت و رێکخراوە جیھانییەکان ئەنجامدا. 

رێکخراوی ھاوپەیمانی پێشکەوتووخواز رێکخراوێکی جیھانیە و رێکخراوی پارتە سۆسیال دیموکراتەکانی جیھانە لە ساڵی ٢٠١٣ لە شاری لایپزیگ لە ووڵاتی ئەڵمانیا دامەزراوە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرە و یەکێکە لەو سێ پارتە سەرەکییەی رۆژھەلاتی ناوەڕاستە وە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی بۆردی سەرۆکایەتی رێکخراوەکەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...447448449450451...955