کوردستانکوردستان

محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە میانەی وتارێکدا بۆ فەرماندەکانی سوپای وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد، تاران چەندین رێککەوتننامەی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە لەگەڵ وڵاتان ئیمزاکردووە، بەڵام ژمارەیەک وڵات ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی سنورەکان وەک پێویست جێبەجێناکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا ژمارەیەک گروپی چەکداری لە ھەرێمی کوردستان ھەن کە نائارامییان بۆ سنورەکانی ئێران دروستکردووە، سوپای پاسدارانیش چەندینجار بنکەکانی ئەوانی موشەکباران کردووە، بەڵام لەسەر داوای بەغداد ھێرشەکان تا مانگی ئاب راگیراون.

سەرۆک ئەرکانی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ھۆشداریدا کە ئەگەر حکومەتی عێراق نەتوانێت ئەو گروپە چەکداریانە کۆنتڕۆڵبکات، ئێران ئۆپەراسیۆنەکانی بەشێوەیەکی بەھێزتر دەستپێدەکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سیروان محەمەد سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێشبینیدەکرێت ژمارەی دانیشتوانی ھەرێم لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا بگاتە شەش ملیۆن و ٥٥٦ ھەزار کەس، جگە لە ژمارەی ئاوارە و پەنابەران.

وتیشی، لەئێستادا زیاتر لە ٦٩٤ ھەزار ئاوارە و پەنابەر لە ھەرێمی کوردستان دەژین، لەو ژمارەیەش زۆرترین ژمارەی ئاوارە و پەنابەر کەوتووەنەتە پارێزگای دھۆک.

نەبوونی سەرژمێری لە عێراق بۆ ماوەی ٣٦ ساڵ کەلێنێکی گەورەی دروستکردووە بۆ چۆنیەتی ئامادەکردنی پلانی دانیشتوان و خزمەتگوزارییەکان، بۆیە دەستەی ئامار دەڵێت، ناچاربووە بەشێوەی خەمڵاندن ئاماری دانیشتوان بڵاوبکاتەوە تا وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێم بەکاریبھێنن بۆ دانانی پلان و سیاسەتی ساڵانەیان.

گەشەی دانیشتوان لە عێراق خێرایە و ساڵانە سێ ملیۆن کەس زیاد دەکات، بەجۆرێک لەئێستادا ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤٣ ملیۆن کەسە و پێشبینیشدەکرێت تا ساڵی ٢٠٥٠ ژمارەکە بگاتە ٧٥ ملیۆن کەس.

نەتەوە یەکگرتووەکان ١١ـی تەمموزی ھەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیھانی دانیشتووان دیاریکردووە، دوای ئەوەی ساڵی ١٩٨٧ و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ژمارەی دانیشتووانی جیھان گەیشتە پێنج ملیار کەس، ئامانجیش لە دیاریکردنی ئەو رۆژە برەودانە بە ھۆشیاری زیاتر سەبارەت بەو پرسانەی راستەوخۆ پەیوەستن بە دانیشتوانەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەر لەئێستادا ژمارەی دانیشتووانی جیھان ٨ ملیار کەسی تێپەڕاندووە، پێشبینیشدەکرێت تا ساڵی ٢٠٥٠ ژمارەکە بگاتە زیاتر لە ٩ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن کەس.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامەکەیدا بۆ رۆژی جیھانی دانیشتووان دەڵێت، سەرەڕای ژمارەیەک پێشکەوتن، بەڵام تائێستاش جیھان بەدەست نایەکسانی جێندەری، خراپی خزمەتگوزاری پێویست بۆ دایکان و خێزان دەناڵێنێت، بۆیە دەبێت دەیان ساڵی دیکەش لە خەبات بەردەوام بن بۆ ئەوەی مافەکانی ژنان و کچان بەدەستبھێنن و جیاکاری رەگەزیش کۆتایی پێبھێنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، حکومەتی عێراق دەستیکردووە بە وەرگرتنی نەوتی ھەرێم و پاڵاوتنی بۆ بەکارھێنانی ناوخۆیی و لە ئێستادا رۆژانە ١٥٠ ھەزار بەرمیل دەپاڵێورێت، پلانیش ھەیە بکرێتە ٣٠٠ ھەزار بەرمیل، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای بوودجە.

پێشتر، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت رایگەیاندبوو، بەمنزیکانە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی عێراق دەکات، بڕیارە دوای سەردانەکەش ھەناردەی نەوتی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی روونکردنەوەکە:

بەداخەوە هەندێك پەیج و ئەكاونتی دروستكراو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك و سۆشیال میدیا كە دڵنیاین بە دەستی ئەنقەستە ، هەڵساون بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی نادروست و چەند لێدوانێك بەناوی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  ، لێرەوە پێتان ڕادەگەینن سەرلەبەری ئەو لێدوان و ووتانە ڕاست نین و دروستكراون هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە  دوور و نزیك بەهیچ شێوەیەك لێدوانی بۆ هیچ كەناڵ وماڵپەڕێك نەداوە ، هەروەها ئێستا بە سەردانێكی ڕەسمی بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی هاوپەیمانی پێشكەتنخواز لەدەرەوەی ووڵاتە 

لەگەڵ ڕێزماندا

 نوسینگەی ڕاگەیاندنی هەڤال 
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عادل حەمە ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەفدێکی وەزارەت بە سەرۆکایەتی عەبدوڵا حاجی محمود وەزیری کاروباری شەھیدان، بەشداری لە ١٦ھەمین کۆنفرانسی یەکێتی زانایانی نێودەوڵەتی جینۆساید دەکات لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا ، کە تیایدا بە سەدان توێژەر و یاساناس و چالاکوانانی بواری جینۆساید بەشدارن و دەیان توێژینەوەی زانستی نوێی بواری جینۆساید پێشکەش دەکرێت .

ئەوەشی خستەڕوو، رێکخراوی KGی لۆبی سەنتەر، پانێڵێک لە بارەی کەیسەکانی جینۆسایدی کورد لە چوارچێوەی چەند توێژینەوەیەکی یاسایی و بەڵگەیی پێشکەش دەکات، وەک بەشێک لە بڕیارنامەی یەکێتی زانایانی نێودەوڵەتی جینۆساید.

عادل حەمە ساڵح وتیشی، ئامانجی بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە ھەوڵدانە بۆ دروستکردنی کۆدەنگی لەسەر ئاستی جیھان و بە نێودەوڵەتیکردنی ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە گەلی کورد ئەنجام دراون، لە ھەمانکاتدا دەرفەتێکی گرنگە بۆ سوود وەرگرتن لە زانایان و یاساناسی جیھانی لە بواری جینۆساید.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم بە وەکالەت، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەیەکی ھاوبەش بۆ تاوتوێکردنی یاسای نەوت و غاز لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم پێکھێندراوە، کە کەسانی پسپۆڕ و شارەزایان تێدایە و کاری باشیان لەسەر یاساکە کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت ٪٧٠ی کارەکانی یاسای نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران تەواوبووبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی....

بەڕێزان شاعیر و نوسەرانی کوردستان


بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو (جەمال شارباژێڕی)


بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (جەمال شارباژێڕی) ئەدیب و شاعیر، نیگەران و دڵگران بووم.  

کۆچکردوو مامۆستا جەمال قەڵەمێکی پڕ بەرھەم و خاوەنی سەدان ھۆنراوەو چەندین دیوان بوو لە دیارترینیان ملوانکەی ھەزاردەنکەی شارباژێڕ، کۆچکردنی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان و بزاڤی رۆشنبیری و ئەدەبی لەکوردستان. 

لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی مامۆستا جەمال و ھەموو نوسەر و رۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. 

خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاعیری گەورە جەمال شارباژێڕی لە گوندی واژە لە ناوچەی شارباژێڕ (چوارتا/سلێمانی) لە ساڵی ١٩٤١ لە دایکبووە، جەمال شارباژێری رۆڵی باڵای ھەبووە لە بەرەو پێشچونی ئەدەبیاتی کوردیدا و خاوەنی سەدان ھۆنراوە و چەند دیوانێکە و بە ھۆنراوەکانی  خەڵکی ئاشنای سروشتە جوانەکەی کوردستان کردووە بەتایبەتی ناوچەی شارباژێر کە زێدی خۆیەتی.

ھاوکات یەکێک لە دیوانەکانیشی بە ناوی ملوانکەی ھەزار دەنکەی شارباژێڕە، کە گەشتێکە بەناو جوانییەکانی شارباژێڕدا.

جەمال شارباژێری یەکێکە لە دامەزرێنەری دەستەی روانگە کە لەگەڵ شاعیری کۆچکردوو شێرکۆ بێکەس و ھاوڕێکانی رایانگەیاند، ئەمڕۆ بۆ دواجار و لە تەمەنی ٨٢ سالیدا ماڵئاوایی لە کەسوکار و ئەدەبیات و گەلەکەی کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاوە عەلی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە رایگەیاند، بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوکراوەنەتەوە کە لە چوار ساڵی کابینەی نۆدا بەبڕی ١٢ ترلیۆن دینار پڕۆژە جێبەجێکراوە، ئەوا کەمترین پشکی پارێزگای ھەڵەبجە دەکاتە ٢٥٢ ملیار دینار پڕۆژەی جێبەجێکراوە، بەڵام لەڕاستیدا پڕۆژەی جێبەجێکراو کە خەرجی راستەقینە کرابێت لە لایەن کابینەی نۆ لە پارێزگای ھەڵەبجە ناگاتە ١٠ ملیار دینار.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەگەر رێژەی ٢.١٪_ی ١٢ تریلیۆن بۆ پارێزگاکە بە راستەقینە خەرجبکرایە، ئەوا ھەموو پڕۆژە وەستاوەکانیش کە لەساڵی ٢٠١٠ وەستاون و ئەوانەشی بەڵێندراوە و تەنیا ژمارەی سەر کاغەزە، ئێستا تەواوبووبوون و لە خزمەتی ھاووڵاتیاندا بوون.

جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە جەختی لەوەشکردووەتەوە، راستییەکە ئەوەیە ئەو ژمارانە بە دروستی بگاتە ھاووڵاتیان نەک گەورەکردنی ژمارەکان، ھەروەھا پێویستە جیاوازی لەنێوان زاراوەکان بکرێت و بزانرێت پڕۆژەی جێبەجێکراو و بڕی تەرخانکردن و پڕۆژەی پێشنیازکراو زۆر جیاوازن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێک پەڵە ھەور، پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت بە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

راشیگەیاند، سبەی دووشەممە، ئاسمان بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
پێشبینیکراوی کەشی ٤٨ کاتژمێری داھاتوو
ئەمڕۆ یەک شەممە   ٩– ٧- ٢٠٢٣  
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت ,لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێک پەڵە ھەور.
خێرای با / مامناوەند ( ١٥ – ٢٠ ) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (١-٢) پلە بە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی  دوێنێ  .
مەودای بینین/ لە نێوان ( ٩ – ١٠ ) کم  دەبێت .  
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە   ١٠– ٧- ٢٠٢٣  
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( ١٥ – ٢٠ ) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری  خۆرئاوا  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( ٩ – ١٠ ) کم  دەبێت .  
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
ھەولێر: ٤٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی  : ٣٩ پلەی سیلیزی
دھۆک  : ٣٨ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٤ پلەی سیلیزی
ھەڵەبجە :٤١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤٥ پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی ٠٩ -  ٠٧ -  ٢٠٢٣

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، بەشی زانستی ھەنگ بەشێکی تایبەت و پەیوەندیدار دەبێت بە پەروەردەکردن و بەرھەمەکانی ھەنگ، لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خوێندکاران و کەسوکاری ھەنگەوانان و کۆمەڵە و ڕێکخراوە ھەنگەوانییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خوێندکارانی بەشەکە بە شێوازێکی زانستی و تەکنیکی توانای پەروەردەکردنی ھەنگیان دەبێت و دەتوانن ھەنگوین و بەرھەمەکانی تری ھەنگ بەرھەمبھێنن، ھەروەھا توانای بەڕێوەبردنی ھەنگەڵان و نەخۆشی و دەردەکانی و چارەسەرکردنیانی دەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسماعیل خورماڵی، کە لە پشکی یەکگرتوو ئەو پۆستەی وەرگرتبوو، لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەیدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی کۆمسیۆنی کردووە داوایکردووە رێکاری یاسایی بگیرێتەبەر بۆ تەواوبوونی ماوەی ئەندامیێتی لە کۆمیسیۆن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ئومێدی زۆر گەورەوە دەستیان پێکرد و دەکرا کاری زۆر گەورەتر بکەن، بەڵام بەداخەوە ژینگەکە لەبار نەبووە، ھۆکارەکانیش لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەوان بوون، دەشڵێت، لەو ماوەیەی لەبەردەستدایە ناتوانن ھیچ پڕۆسەیەکی ھەڵبژاردن ئەنجام بدەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانانی عێراق، لەسەر بنەمای بڕیاری  ژمارە ٣١ی ساڵی ٢٠٢١ی ئەنجومەنی نوێنەران و بڕیاری ٢٣١٣١ی  ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی ١٣ی ئاداری ٢٠٢٣ و لە چوارچێوەی تەواوکردنی رێکارە ھونەرییەکانی بە پارێزگاکردنی ھەڵەبجە،  رەزامەندی پیشاندا لەسەر  داڕشتنی کۆتایی نەخشەی وردەکاری سنوری ئیداری قەزا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگاکە.

بە پێی راگەیەنراوی وەزارەتی پلاندانان، ھەڵەبجە سەنتەری پارێزگاکەیە و ژمارە ١٦ی پێدراوە لە رێبەری یەکە کارگێڕییەکانی کۆماری عێراق، پارێزگا نوێکە قەزایەک و چوار ناحیە لەخۆدەگرێت کە بریتین لە (سیروان ، خورماڵ، بیارە، بەمۆ).

ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرمانگەی گەشەپێدانی ھەرێمە خۆجێییەکان لە وەزارەتی پلاندانان وردبینی و پێداچوونەوەی  نەخشەکان و سنوری کارگێڕی و نەخشەی بنەڕەتی پارێزگاکە پێش فراوانبوون و دوای فراوانبوونی کردووە و چارەسەری سەرجەم دەستوەردانەکانی لە سنوری کارگێڕی لە دەرئەنجامی فراوانبوونی نەخشەی شارەکانی دەرەوەی یەکە ئیدارییەکان، ئەوەش بە ھەماھەنگی لەگەڵ  لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگای سلێمانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەندێک دەزگای ڕاگەیاندن ھەواڵی ھەڵبەستراویان لەسەر بەشداریی شەڕڤانانی ھەسەدە لە شەڕی ئۆکراین بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ئەو ھەواڵە ھیچ بنەمایەکی نییە.

دەشڵێت، ھێزەکانیان گرنگی بە پرسەکانی دەرەوەی سوریا نادەن و جەختدەکەنەوە لەسەر ئەرکە نیشتمانییەکانیان لەچوارچێوەی خاکی سوریا بۆ پاراستنی خەڵک و ناوچەکە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تائێستا رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسایی بودجە لە وەزارەتی دارایی بڵاونەکراوەتەوە، چاوەڕوان دەکەن لەم ھەفتەیە یان ھەفتەی داھاتوو رێنمایەکان بڵاوبکرێنەوە، دواتر بەپێی رێنماییەکان بەدواداچون بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاساکە دەکەن.

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە و رەوانەکردنی پشکی ھەرێم، "د. نەرمین مەعروف" وتی، دەبێت بابەتە دراییەکان لە نێوان ھەرێم و بەغداد پاکتاوبکرێت، دواتر بەپێی رێککەوتنێک لە نێوان ھەردوو وەزارەتی دارایی ھەرێم و بەغداد چۆنیەتی ناردنی پارە و دابەشکردنی مووچە روون دەبێتەوە، لە ئێستادا چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکان کوردسات نیوز، سبەینێ وەفدێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆدەبنەوە، بڕیارە دواپێشھاتە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و پرسی ھەڵبژرادنەکان تاوتوێ بکرێت.

رۆژی ٢٦ی حوزەیرانی رابردوو ھەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لە شاری ھەولێر کۆبوونەوە، رەوشی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی ھەردوولا و پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقیان تاوتوێکرد.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...445446447448449...955