لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆبونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی ھاوپەیمانی پێشکەتنخواز بە ئامادەبوونی بۆردی سەرۆکایەتی دەستی بەکارەکانی کرد، ھەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ھاوپەیمانی پێشکەوتنخواز بەشدارە.
لە کۆبوونەوەکەدا رێکخەری نوێی رێکخراوەکە ھەڵدەبژێردرێت، دواتر کۆمیتەی ئیدارە و دارایی و ئابووری ھەڵبژاردنی بۆ دەکرێت .
بەپێی راگەیەنراوی کۆتایی پلنیۆمی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پلێنۆمی ١٦ لە ھەلومەرجێکی تایبەت بەڕێوەچووە، کە تێیدا رەزا کەعبی بە سکرتێری گشتی کۆمەڵە و فەریبا محەمەدی وەک وتەبێژی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحەتکێشانی کوردستان دیاریکران.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوابەدوای ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بۆ درێژەپێدانی ژیان و تێکۆشانی سیاسی خۆی و شکستی پرۆسەی یەکگرتنەوە، پلێنۆم جارێکیتر جەختی کردەوە، راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بۆ درێژەدان بە تێکۆشانی ڕێکخراوەیی و سیاسی و ھەڵوێستێکی پێویست و بە جێ بووە.
ئەوە لە کاتێکدایە ٢١ی ئەم مانگە دوای حەوت مانگ، یەکگرتنەوەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشان ھەڵوەشایەوە، رۆژی ٢٢ی مانگیش شەڕ لەنێوان پێشمەرگەکانی ھەر دوو کۆمەڵە روویدا و دوو پێشمەرگەی زەحمەتکێشان گیانیانلەدەستدا.
دەقی پەیامەکە:
دڵگرانم بە کۆچی دوایی فەرماندە حەسەن حەمد كامەلا ناسراو بە (حەسەن ئاغای وەرتێ)، پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاوی شۆڕشی نوێ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەیان دەكەم كە نموونەی وەفاداری و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە بەرھەمھێنانی ٣٨٠٠ مێگاوات کارەبا و بە ڕەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی کارەبا لە ھەر چوار ڕۆژی جەژندا ١٦ بۆ ١٧ کاتژمێر کارەبا بە ھاوبەشانی دەدات.
باس لەوەشکراوە، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرھەمھێنان و وێستگەکان و کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم و پارێزگاکان و فەرمانگەکانی چاککردنەوە ٢٤ کاتژمێر لە خزمەتی ھاوڵاتیاندا دەبن.
لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری ھەولێر، وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و ئەندامێتی قوباد تاڵەبانی و جەعفەر شێخ مستەفا و دەرباز کۆسرەت رەسوول و شاڵاو عەلی عەسکەری و سالار سەرحەد، لەگەڵ وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، کە پێکھاتوون لە فازڵ میرانی و فوئاد حسێن و ھۆشیار زێباری و سیداد بارزانی و زاگرۆس فەتاح و رێبوار یەڵدا و مەحموود محەمەد لە کۆبوونەوەدان.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە کۆبوونەوەدا رەوشی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی ھەردوو حزب و پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ھەروەھا ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق تاوتوێ دەکرێت.
ھاوکات ھەڵسەنگاندن بۆ رووداوەکانی ماوەی رابردووی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت و ئەگەرەکانی بەردەم ھەرێم بۆ داھاتوو تاوتوێ دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، باری کەشوھەوای رۆژانی جەژنی قوربانی بڵاویکردەوە و رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە سەنتەری پارێزگای ھەولێر ٤٠ پلە و لە سلێمانی ٣٧ پلە و لە دھۆک ٣٨ پلە و لە ھەڵەبجە ٤١ پلە و لە کەرکوک ٤٣ پلە دەبن، ھەروەھا لە ئیدارەی گەرمیان بەرزترین پلەی گەرما لە نێوان ٤٢ بۆ ٤٤ پلە دەبێت.
راشیگەیاند، رۆژی پێنج شەممە پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان، یەک پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت رۆژی ھەینی پلەکانی گەرما لە تەواوی ھەرێم دوو بۆ سێ پلە نزم ببنەوە.
فراکسیۆنی پارتی بە ئیمزای زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنەکە لە پەرلەمانی کوردستان، نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمانی کوردستان کرد و داوایکردووە، رێکاری یاسایی بگرنەبەر بۆ تەواوبوونی ماوەی ئەندامێتی ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی و نوێنەریان لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
رۆژی ٣٠ی مانگی رابردوو، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، درێژکردنەوەی ماوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی ھەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نادەستوورییە.
زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، بە ئەمری واقع خولی پێنجەمی پەرلەمان کۆتاییھاتووە و پەرلەمان ناتوانێت ھیچ چالاکییەک ئەنجام بدات.
وتیشی، لەچەند رۆژی داھاتوودا دیوانی پەرلەمان مامەڵەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم ئەنجامدەدات و پێویستە لەئێستاوە بیر لە ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردن و خولێکی دیکەی پەرلەمان دەستپێبکات.
پەیوەست بە داواکاری ژمارەیەک فراکسیۆنیش بۆ خانەنشینی، زیاد جەبار دەڵێت، ئەو داواکارییە جۆرێکە لە موزایەدە و خۆڵکردنەچاوی خەڵک، چونکە ل بنەڕەتدا پەرلەمان ھەڵوەشاوەتەوە و دیوانی پەرلەمان بەبێ ئەو نوسراوانەش، مامەڵەی خانەنشینی وەک رێکارێکی یاسایی ئەنجام دەدات.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سەیرانگای کونەماسی دوو ھاووڵاتی بەرەگەز نیپاڵی و عەرەب خنکاون، کە بەمەبەستی گەشتوگوزار ڕوویان لە ناوچەکە کردبوو.
لای خۆیەوە رائید جەمال ھەسن بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوو مێردمنداڵی تەمەن ١٢ و ١٣ ساڵ لە ئاوی خابوردا خنکاون، دوای رووداوەکەش تەرمی مێردمنداڵە ١٢ ساڵەکە دۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمی مێرمنداڵەکەی دیکەش بەردەوامە.
بەگوێرەی دوو نوسراو کە ئیمزای د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە، فەرمانی دامەزراندن بۆ ھەردوو (زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان) و (زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان) دەرچوو.
لە فەرمانی یەکەمدا ھاتووە، پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و یاسای وەزارتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی، بڕیاردرا بە دامەزراندنی زانکۆیەکی حکومی نوێ بەناوی (زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان) کە ناوەندەکەی لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان (قەزای کەلار) دەبێت، ھەروەھا بەستنەوەی ئەم زانکۆیە بە وەزارەت و زیادکردنی بۆ لیستی زانکۆ حکومییەکان.
لە فەرمانی دووەمیشدا ھاتووە، بەگوێرەی ھەمان رێکار و یاسا بڕیاردرا بە دامەزراندنی زانکۆیەکی حکومی نوێ بەناوی (زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان) کە ناوەندەکەی لە قەزای ئاکرێ دەبێت، ھەروەھا بەستنەوەی ئەم زانکۆیە بە وەزارەت و زیادکردنی بۆ لیستی زانکۆ حکومییەکان.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە فەرمانەکەیدا باسی لەوەشکردوە، ھەردوو فەرمانەکە لە ڕۆژی دەرچوونیانەوە جێبەجێدەکرێن.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە رۆژی دووشەممەوە وەزارەتی نەوتی عێراق ناردنی نەوتی خاوی بۆ کۆمپانیای کار لە پارێزگای ھەولێر راگرتووە، کە رۆژانە لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە و بە ئامانجی پاڵاوتن رەوانەی کۆمپانیای کار دەکرا و دواتر رەوانەی موسڵ دەکرا.
کوردسات نیوز ئەوەشی زانیوە، ئەو بڕە نەوتە خاوەی بۆ ئەو کۆمپانیایە دەنێردرا ٦٠ ھەزار بەڕمیلی رۆژانە بووە و لە رێگەی بۆرییەوە نێردراوە و لەبەرامیەر پاڵاوتنی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ نەوتی سپی و موشتەقاتەکانی ھەشت دۆلاری لە وەزارەتی نەوتی عێراق وەرگرتووە.
بەپێی زانیاریەکانی کوردسات نیوز، رۆژانە بڕی ٣٨ ھەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک لە رێگەی تەنکەرەوە رەوانەی پاڵاوگەی بازیان دەکرێت لەسنوری سلێمانی و تائێستاش ناردنی ئەو بڕە نەوتە بەردەوامە و رانەگیراوە.
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی گرفتێکی تەکنیکی لە پرۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایەن کۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو کۆگاکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئاستی غازی شل لەناو کێڵگەی کۆرمۆڕ بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر کێڵگەکە دروست کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەناچاری بەرھەمھێنانی غاز بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن مەتر سێجا کەم کراوەتەوە، بەھۆیەوە بەرھەمھێنانی کارەبا ١٨٠٠ مێگاوات کەم بووەتەوە.
دەشڵێت لە ئێستادا ھەموو لایەنە پەیوەندارەکان لە ھەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەدان.
ئەحمەد موفتی، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، كێشەی تەكنیكی گواستنەوەی غاز چارەسەر بووە، بەهۆی ئەوەی ئاستی توانای باركردن لە كێڵگەی كۆرمۆر زیادكراوە، هاوتەریب بەرهەمی غازی سروشتیش زیاد دەكات و دەگەرێتەوە ئاستی بەرهەمهێنانی پێشوو.
وتیشی، بە چارەسەركردنی گرفتەكە كێشەی كەمبونەوەی كارەبای نیشتمانی چارەسەر دەبێت و دەگەرێتەوە ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژی پێشوو.
پێشتر وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند،بوو بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە پرۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو كۆگاكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، بەناچاری بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 250 ملیۆن مەتر سێجا كەم كراوەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەباش 1800 مێگاوات كەم بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی شەممەش تورکیا لەسنووری برادۆست بۆردومانی چیای بن قەلاتە و گوندی بێرکمەیان کردووە، بەھۆی بۆردومانەکانیش زیانێکی زۆر بە ژینگە و دارستانی ناوچەکە کەتووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەشکرد، بۆردومانەکان ھەروەھا ترس و دڵەراوکێی لەلایی کۆچەرییەکانی ئەو ناوچەیە دروست کردووە، چونکە لە ئێستادا کۆچەرییەکان لە چیاکانی برادۆست سەرقاڵی کاروبارەکانی رۆژانەیانن، لە ئێستادا فرۆکەی چاودێری بەبەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.
ھەر رۆژی شەممەش فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا زنجیرە چیای مەتینایان گوندەکانی دەڤەری نھێلیان لەروژھەڵاتی قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد.
د.سۆران جەمال تاھیر، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەی سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ ھەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ھەولێر کۆدەبنەوە.
د.سۆران جەمال تاھیر، ھەروەھا رایگەیاند، وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبێت و ھەریەک لە جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و شاڵاو عەلی عەسکەری و سالار سەرحەد ئەندامی وەفدەکەن.
وتەبێژی یەکێتی دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی ھەردوولا دەکرێت، ھاوکات ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو رووداوانە دەکرێت کە لە ماوەی رابردوودا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق روویانداوە و ئەگەرەکانی بەردەم ھەرێمی کوردستان بۆ ئایندە تاوتوێ دەکەن.