دەقی پەیامەکە... 

ھاووڵاتییانی شاری نەینەوای خۆشەویست
کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و زیندانە سیاسیەکان 
سەرجەم چین و توێژ و پێکھاتەکانی نەینەوا بەبێ جیاوازی 

وەک ئاگادارن ھەڵمەتی بانگەشەی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد بۆ ناساندنی کاندیدانی لایەنەکانی بەشداربووی پرۆسەکە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەم ھەڵبژاردنە گرنگە بەشدارە لە پارێزگای نەینەوا بە لیستی (اتحاد اھل نینوی) ھاوپەیمانیەکی گرنگی لە پێناو خەلکی خۆشەویستی نەینەوا پێکھیناوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کێبڕکێیەکی تەندروستدا دەیەوێت زۆرترین دەنگ لەم پارێزگایە بەدەستبھێنێت. چونکە یەکێتی لە رابردوو قوربانی زۆری داوە بۆ ئەم پارێزگایە خۆی بەخاوەنی راستەقینەی شاری موسڵ دەزانێت، سەرۆک مام جەلال گرنگییەکی تایبەتی داوە بە ھەموو پێکھاتەکانی دەشتی نەینەوا بەبێ جیاوازی و پارێزگای موسڵی بە عێراقی بچوک ناودەبرت، ئێستاش یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ لەسەر ھەمان رێبازی سەرۆک مام جەلال بەردەوامی ھەیە بۆ پشتگیری و خزمەتکردنی گشت پێکھاتەکانی دەشتی نەینەوا بەبێ جیاوازی چونکە نەینەوا پێکھاتەی زۆری لی دەژین. یەکێتی خۆی بەخزمەتکاری ھاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای نەینەوا و دەوروبەری دەزانێت لە رێگای ئەم ھاوپەیمانییەوە خزمەتی زیاتری ئەو شارە بکاتە لە ھەموو روویەکەوە گەرانەوەی ھیوا بۆیان، بەتایبەتیش لە ئیدارەی خۆجی پارێزگاکە بەرەو گۆرانکاری و بەدەستھێنانی مافە دەستوری و یاساییەکانیان دوای چەندین ساڵ جارێکی تر بەرەو ھەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ھەنگاو دەنێین. 

ئەم ھاوپەیمانییە خاوەنی کاندیدانی بەھێز و لیھاتووە، کەسانی دڵسۆزی تیدایە پێویستە ھەمووان لەلای خۆیەوە ھەوڵی جدی بدەن بۆ بەدەستھێنانی زۆرترین دەنگ لەم پارێزگایە بۆ لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەلکی نەینەوا، ئەمەش بۆ دەستەبەرکردن و گێرانەوەی مافە شەرعی وخواستەکانیان لە شارەکە.

بۆ ئەوەی لە رێگەی دیموکراسییەوە بتوانیین بەرگری لەماف و داواکاری خۆمان بکەین و نەینەوا ئاوەدان و سەقامگیر بونیاد بنێین و دەستی ئاوەدانی و دوور لە جیاکاری نەتەوەیی بگەیەنینە ھەموو ناوچەکانی پارێزگاکە بەبێ جیاوازیی، پێویستە ھەموو ھاووڵاتیانی خۆشەویستی نەینەوا و دەووروبەری بەگەرمو گوڕیەکی زۆرەوە بێ چەند و چوون بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن و دەنگ بە کاندیدانی لیستی (ھاوپەیمانیی یەکێتی خەلکی نەینەوا) بدات.

بۆ پێشەوە بەرەسەرکەوتن

ئاراس محەمەد ئاغا
سەرۆکی ھاوپەیمانیی (یەکێتی خەلکی نەینەوا)