کوردستانکوردستان

ڕێکخراوی پاڵپشتی کفری لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیاندا بۆ داکۆکیکردن لە داواکارییەکانی دانیشتوانی شارەکەیان، ئەمڕۆ یەکشەمە، سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێممان کرد.

دەشڵیت، سەرجەم داواکارییەکانی کفرییان خستەڕوو، بڕیاری خێرا بۆ جێبەجێکردنی بەشێکی زۆر لە داواکارییەکان درا، تەواوی داواکارییەکانی تریش لیژنە بۆ جیبەجێکردنیان پێکھێنراو بەم نزیکانە لیژنەکان دەستبەکاردەبن.

راشیگەیاند، جدییەتیان لە بڕیارەکاندا دەبینی، دواتر وردەکاری دانیشتنەکان بۆ ڕای گشتی دەخەنەڕوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی چوارقوڕنە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان دوو لایەن لە ئەنجامی تەقەکردن سێ کەس بریندابوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و رێکاری یاسایی گیرایەبەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێوست بۆ بریندارەکان کراوە.

ئاشکراشیکرد، لەسەر رووداوەکە دوو کەس بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و تۆمەتبارێکی تریش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین دەستگیر کراوە، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی روونکردنەوەکە... 
( ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی )    

لەوەڵامی لێدوانی چەند پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق و چەند میدیایەک کە ئاماژەیان بەوە کردووە وەفدی ھەرێم ژمارەی ناڕاستیان لەبارەی داھاتی ناوخۆی ھەرێم داوە بە بەغداد. 
بۆ ڕای گشتی و ھەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە سەرلەبەری ئەو تۆمەت و لێدوانانە ناڕاست و چەواشەکارین، نزیکەی دوو ساڵە پەیوەندیەکی تەندروست و بەردەوام لە نێوان دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم ھەیەو ساڵی ٢٠٢٢ سەرجەم ڕاپۆرتەکانی ھەرێم دەربارەی خەرجی و داھاتی نەوت و ناوخۆ دوای وردبینی لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵی و ھەرێم پەسەند کراون. 

ڕۆژی ٢٠٢٣/٧/١٦ تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی ھەرێم سەردانی وەزارەتی دارایی عێراقیان کرد بۆ ئەوەی لە سەر شێوازی ئامادەکردن و پێشکەش کردنی ڕاپۆرتی مانگانەی تەرازوی پێداچونەوە گفتوگۆبکەن بەو شێوازەی کە عێراق داوای دەکات، ڕاستەوخۆ دوای گەڕانەوەیان بۆ ھەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی پێنج مانگی سەرەتای ٢٠٢٣ یان بۆ بەغداد ناردووە، لە ٢٠٢٣/٧/٣٠ ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی حوزەیرانیان پێشکەش کردووە. 

بۆ زانیاری ھەموو لایەک دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم بەھاوبەشی بەرپرسیارن بۆ وردبینی و پەسەندکردنی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی مانگانە نەک وەزارەتی دارایی، لەڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ٢٠٢٣/٨/٣ وە وەفدێکی دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی لە وەزارەتی دارایی ھەرێمن بەمەبەستی وردبینی تەرازووی پێداچونەوەی شەش مانگی ڕابردووی ھەرێمی کوردستان. 

بۆیە بۆ ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزانە باشترە پێش ئەوەی قسە لەسەر بابەتێک بکەن پەیوەندی بەلایەنی فەرمیەوە بکەن و زانیاری دروست لەبارەیەوە بەدەست بێنن.   
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. 
   ٢٠٢٣/٨/٦

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خەیری بوزانی لێپرسراوی نوسینگەی رزگارکردنی ئێزدییەکان بە رۆژنامەی سەباحی رەسمی عێراقی رایگەیاندووە، لە نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ەوە ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق رێککەوتنێکیان بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی شنگال ئیمزاکرد، بەڵام تائێستا ئەو رێککەوتنە جێبەجێ نەکراوە و بەھۆیەوە تائێستا نزیکەی ١٣٦ ھەزار ئاوارەی ئێزدی لە ناو کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان دەژین و زیاتر لە ١٨٩ ھەزاریشیان لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین.

وتیشی، ئێزدییەکان لەگەڵ ئەوەدان و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان بەتایبەتیش بۆ سەنتەری قەزای شنگال، بەڵام بەھۆی خراپی رەوشی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە، بەشێک لەوانەشی گەڕاونەتەوە جارێکی تر شنگالیان بەجێھێشتووەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ ناو کەمپەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی دارایی بە چڕی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر خەتە، بۆ ئەوەی بتوانن بڕی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچەی ئەو وەزارەت و شوێنانە دابینبکەن کە لە خشتەی موچەدا ناویان نەھاتووە.

وتیشی، ھەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەیە لەم ھەفتەیەدا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، تاکو بەزووترین کات وادەی دابەشکردنی موچەی ئەو وەزارەت و شوێنانەی دیکەش رابگەیەنرێت.

ھەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی بڵاوکردەوە، ژمارەیەک وەزارەت و خانەنشینی مەدەنی و سەربازی و سەرۆکایەتییەکان لە لیستەکە بەدەرکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

تێکۆشەری دێرین کاک عەلی شامار 
کەس و کار و خانەوادەی سەرکردەی کۆچکردوو وەسفیە بەنی وەیس
ھەڤاڵ موقەدەم رێبوار عەلی شامار

ھەواڵی کۆچی دوایی  کاک کاروان عەلی شامار کە بەرەبەیانی ئیمڕۆ بە روداوی ئۆتۆمبیل گیانی لە دەستدا، لە ناخی دڵمانەوە خەمباری کردین و پەژارەیەکی گەورەی بۆ ھاورێ و کەس و کاری بەجێھێشت.

بۆ ئەم  کۆستە خەمناکە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاراستەی ئێوە و ھاورێیانی دەکەین، داواکارین لە یەزدانی مەزن سەبوری و ئارامی ھەموو لایەک بدات و کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.

اناللە واناالیە راجعون

مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی...

بەڕێز ھەڤاڵی تێکۆشەر کاک عەلی شامار


بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو (کاروان عەلی شامار)

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کاکە (کاروان عەلی شامار)، نیگەران و دڵگران بووم.  

کۆچکردوو لەخێزانێکی نیشتمانپەروەر و جوامێری کوردایەتی و قوربانیدەر بوو بۆ شۆڕش و خەبات لەخانەقین و گەرمەسێر، و کوڕی دوو قارەمانی گەلەکەمان؛ (دایکی شەھیدان) خاتوو (وەسفیەی بەنی وەیس) ژنە پێشمەرگە و رێکخستنی نھێنی و کاک عەلی شاماری تێکۆشەری دێرین بوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی ھەموومانە. 

بۆ ئەم کۆچە، پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. 

خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە... 

کاک عەلی شامار، ھەڤاڵی دێرین و تێکۆشەری کوردستان
خانەوادەی سەرکردەی کۆچکردوو وەسفیە بەنی وەیس
ھەڤاڵ رێبوار عەلی شامار 

کۆچی دوایی کاک کاروان عەلی شامار لە دڵەوە نیگەرانیکردین. بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو گەلەکەمان.

لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە... 

بەڕێز ھەڤاڵی تێکۆشەرو نیشتمان پەروەر کاک عەلی شامار

بەڕێزان ھاوژین و خانەوادەی کۆچکردوو (کاروان عەلی شامار) ھەواڵی کۆچی دوایی کاکە (کاروان عەلی شامار)، دڵتەنگ ونیگەرانی کردین.

مامۆستا کاروان لەخێزانێکی نیشتمانپەروەرو جوامێری ئەم کوردستانەیە. لە پێناو ئازادی و سەربەستی کوردستان قوربانی زۆریان داوەو لە شۆرشی نوێشدا ئەم خێزانە کورد پەروەرە رۆڵیان لە بەتینی کڵبەو بڵێسەی ئاگری شۆرشداوە؛ کۆچکردوو کوڕی ھەردوو قارەمانی گەل و شۆڕشی نوێ خاتوو (وەسفیەی بەنی وەیس) کە بەدایکی شەھیدان نێوزەندکراوەو  کاک عەلی شاماری کە وەک سیمبولی خەبات و تێکۆشان دەناسرێنرێت.

کۆچی دوای  مامۆستا کاروان؛ خەم و پەژارەی لەدڵی ھەمووان دروستکرد. 

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان لەخێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.

خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، و جێگەی بەھەشتی بەرین بێت.
انا للە و انا الیە راجعون


باڵێۆز د. محمد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم، سبەینێ ٦ی ئاب تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە ھەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی دەستپێدەکات و رۆژی دوو شەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢٣ کۆتایدێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان ھەمان ڕێکارەکانی خولی یەکەم لە خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی دەگیرێتەبەر.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 پێشەوا ھەورامانی بە دەنگی ئەمریکای وتووە، ئەوەی لەسەرشانیان بووە لە بابەتی داھاتی ناوخۆ و نەوت و پێدانی ھەموو وردەکاریی و بەرچاو روونییەک کردوویانە، ھەموو داواکارییەکی حکومەتی عێراقییان جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق بە ناردنی مووچەی ھەرێم بە کەموکورتی ستەم لە مووچەخۆرانی ھەرێم دەکات.

وتیشی، حکومەتی ھەرێم دەبێت چیتر بکات بۆ ئەوەی بەغداد مووچە بنێرێت و ھیوادارن چیتر حکومەتی عێراق ئەو بابەتە نەکاتە کارتێکی سیاسی و فشارێک بۆ برسیکردنی خەڵکی ھەرێم.

حکومەتی ھەرێم دەڵێت، بۆ دابینکردنی مووچە پێویستیان بە زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینارە، بەڵام حکومەتی عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا ٥٩٨ ملیار دیناری وەک بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان رەوانەکرد، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەش وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی بەشێک لە مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە کە تا ١٤ی مانگ بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێرڤن ھێکس دوای ساڵێک کارکردن وەک کونسوڵی ئەمریکا لە ھەرێم، لە سلێمانییەوە  پەیامی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ھەوڵە دیبلۆماسی و ھاوکارییە تەکنیکییەکانی ئەمریکا ھاوکاربوون بۆ ئەوەی حکومەتی ھەرێم بتوانێت سەدان ھەزار دۆلار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

وتیشی، کونسوڵخانەکەیان ھاوبەشی حکومەتی ھەرێمی کردووە لە دامەزراندنی سیستمی بایۆمەتری مووچە کە بووە ھۆی نەھێشتنی ٥٠ ھەزار فەرمانبەری بندیوار و ١٢٤ ھەزار دوو مووچەی.

کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێم دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی پابەند دەبێت بە دابینکردنی پێداویستی و راھێنان و پاڵپشتی لۆجستی بۆ پێشمەرگە، لەوانەش ناوەندێکی لۆجستی لە سلێمانی و دامەزراندنی دوو بارەگای سەرەکی بۆ دوو فەرماندەکە لەژێر چاودێری وەزارەتی پێشمەرگە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەریتانیا بەردەوام داوایکردووە ھەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی ئازاد و دادپەروەرانە و گشتگیر بەبێ دواکەوتنی زیاتر ئەنجام بدرێت.

کونسوڵی گشتی بەریتانیا ھانی ھەموو لایەنەکان دەدات، کە بەشێوەیەکی بنیاتنەر بەشداری ھەڵبژاردن بکەن و دڵنیابن لەوەی لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

دەشڵێت، ھەڵبژاردن دەرفەتێکی گرنگە بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بۆ تێکەڵبوون لە پرۆسەی دیموکراسی و بەرجەستەکردن و بەکارھێنانی مافی دەنگدانیان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تویتێکدا پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و دەڵێت، بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێگەر لەکاتی خۆیدا، پێویستە بۆ ھەموو پڕۆسەیەکی دیموکراسی تەندروست.

ھاوکات، رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەرێم سەرەڕای پێشوازیکردن لە دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، بەریتانیا بەردەوام داوایکردووە ھەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی ئازاد و دادپەروەرانە و گشتگیر بەبێ دواکەوتنی زیاتر ئەنجام بدرێت، ھەروەھا ھانی ھەموو لایەنەکان دەدات کە بەشێوەیەکی بنیاتنەر بەشداری ھەڵبژاردن بکەن و دڵنیابن لەوەی لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

دەشڵێت، ھەڵبژاردن دەرفەتێکی گرنگە بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێم بۆ تێکەڵبوون لە پرۆسەی دیموکراسی و بەرجەستەکردن و بەکارھێنانی مافی دەنگدانیان.
رۆژی پێنجشەممە سەرۆکی ھەرێم، ٢٥ی شوباتی ساڵی داھاتووی دیاریکرد بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا لە سنووەی پارێزگای سلێمانی چەند رووداوێکی دڵتەزێنی ھاتوچۆ روویانداوە و ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە، بەشێوەیەک تەنھا لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا چەند رووداوێکی ھاتووچۆ روویانداوە و بەھۆیەوە پێنج کەس گیانیانلەدەستداوە و ١١ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی رووداوەکانی ھاتووچۆ پابەندنەبوونی شۆفێرانە بە رێنمایی و یاساکانی ھاتووچۆ، لەوانە تیژڕەوی و خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان.

وتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانی وتیشی، ئەگەر پلانەکانی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی ھاتوچۆ جێبەجێنەکرێن، کە لە رێنمایی و یاساکان و توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەکان پێکھاتوون، ئەوا رووداوەکانی ھاتووچۆ زیاتر دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی رووبەروبوونەوەی مادەی ھۆشبەری عێراق بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی رووبەروبوبونەوەی مادەی ھۆشبەری ھەولێر، ھەڵمەتێکی سەرکەوتوویان بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە مەترسیدارترین بازرگانانی مادەی ھۆشبەر لە سنوری پارێزگای دھۆک ئەنجامدا، دەستیشیان گرت بەسەر برێکی زۆر لە مادەی ھۆشبەردا.

بەپێی زانیای میدیاکانی عێراق، بە چاودێری دادگای یەکی لێکۆڵینەوەی کەرخ، ھەڵمەتەکە کراوە و ژمارەیەک بازرگانی مادەی ھۆشبەر دەستگیر کراون و لە شوێنی ھەڵمەتەکەشدا دەستگیراوە بەسەر زیاتر ٢٣٦ کیلۆگرام لە حەبی ھۆشبەر لە جۆری کاپتاگۆن و نزیکەی ٣٦ کیلۆ لە ماددەی ئەفیون.

ناوەندی میدیایی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە راگەیەنراوێکدا دووپاتی کردوەتەوە، کە تۆمەبارەکان راگیراون و دادگای تاوانی کەرخ کە تایبەتە بە دۆسیەی رووبەربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر دۆسیەکە یەکلایی دەکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...436437438439440...956