کوردستانکوردستان

رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازیکرد لە کلاودیۆ کۆردۆن جێگری جینین بلاسخارت نێردەی یۆنامی لە عێراق و جێگری نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، دەیانەوێت لەنزیکەوە رای لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان بزانن.

رەفعەت عەبدوڵاش راگەیاند، لە کەرکوک ھەندێک لایەن ئەجێندای دەرەکی و نەخوازراو بەرامبەر بەو شارە جێبەجێدەکەن و ئامانجیانە ھەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت، لە بارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش وتی یەکێتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردندایە، بەڵام لە دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵایان لەسەر یاسای ھەڵبژاردن تۆمارکردەوە کە ھەندێک بڕگەی لەبەرژەوەندی تەنھا یەک لایەندایە بەتایبەتی لە کورسی کۆتای پێکھاتەکاندا.

وتیشی کێشەیەکی تر پاکنەکردنەوەی لیستی دەنگدەرانە کە لەگەڵ لیستی دەنگدانی عێراق نزیکەی ٣٥٠ ھەزار ناو جیاوازی ھەیە و لەسەر ئەم پرسەش یەکێتی لەگەڵ کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق  لە ھەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

لەبارەی پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغدادیش، رەفعەت عەبدوڵا وتی، پێشتر و ئێستاش یەکێتیی ھەمیشە پەنای بۆ گفتوگۆ بردوە بۆ چارەسەری کێشەکان، لە بارەی بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتییش ئاماژەی بەوەکرد، دەیانەوێت لەم کۆنگرەیەدا کارەکانی ناو یەکێتی باشتر و چاکتر رێکبخەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پەلامارانە و بەئامانجگرتنی ھاوڵاتیانی بێ دیفاع لەخاکی خۆیاندا تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتیە و شێواندنی ئاسایشی ناوچەکەیە.

دەشڵێت، بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە پەلامارە تاوانکارییانە دەکەن و داوا لە حکومەتی عیراق و حکومەتی ھەرێم و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە سنورێک بۆ ئەو تەراتێنە ئاسمانیەی دەرودراوسێمان دانێن، داواش لە ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەکات کە سستمی پێشکەوتووی دژەفڕینی درۆن بۆ ئاسمانی ھەرێم و عێراق دابین بکات کە بووەتە مەیدانی پێشبرکێی ھێزە نەناسراوەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکە... 

سەروەریی و نەمری بۆ شەھیدە قارەمانەکانی دژە تیرۆر، خوای گەورە ئارامی و سەبووریی بە کەسوکاریان ببەخشێت و جێگەیان فیردەوسی بەرین بێت ان شاءلـلە .

‏دژەتیرۆر بەشێکی زیندوو و کارا و جێمتمانەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە لە ھەموو ناوچەکە، پیاوە مەردەکانی دامەزراوەکە ئازایانە و پیشەییانە ئۆپراسێۆنەکانی لەناوبردنی تیرۆر بە سەرپەرشتی و چاودێری ھاوپەیمانان ئەنجام ئەدەن.

‏ھەر کەس و لایەنێکیش بە ھەر مەبەستێک پاساو بۆ ھێرشە تیرۆریستیەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بھێنێتەوە، خائین و خۆفرۆشە، دەستی دووی داگیرکەرانی کوردستانە و خەڵکی کوردستانیش زۆر ھوشیارن و ھەمووان زۆر باش دەناسنەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، نامەیەکی ئاڕاستەی جۆ بایدن کرد و ھۆشداری لەبارەی رەوشی ھەرێمدا، ھەریەکە لە مایکڵ مەکۆل سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە و مایکل واڵتز ئەندامی ھەمان لیژنە و جۆ ویڵسۆن سەرۆکی لیژنەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نامەیەکیان ئاڕاستەی جۆ بایدن سەرۆکی وڵاتەکەیان کرد و داوادەکەن، بایدن ھەموو ھەوڵێک بخاتەگەڕ بۆ کۆتاییھێنان بە مامەڵەی قبوڵنەکراو لەگەڵ کورد و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەلایەن گرووپە ھاوپەیمانەکانیی ئێران لە عێراق.

دەشڵێن، حکومەتی ھەرێمی کوردستان یەکێکە لە ھاوبەشە متمانەپێکراوەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئێستا کەوتووەتە ژێر فشاری ئابووری و سیاسی و یاساییەوە، بەڵام بابەتی گەورەتر رێگریکردنە لە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە.

ئەو سێ کۆنگرێسمانە داوا لە بایدن دەکەن، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، باس لە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا یەحیا رەسول راگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە بە سنووری تورکیا تێپەڕیووە، ھاتووەتە سنووری ئاسمانیی عێراق و فڕۆکەخانەی عەربەتی لە پارێزگای سلێمانی بۆردومانکردووە و بەھۆیەوە "سێ پاڵەوانی دژەتیرۆر" شەھیدبوون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

وتیشی، ئەو دوژمنکارییە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و ئاسایش و سەلامەتیی خاکی عێراقە، ھەروەھا ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیھان و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

دەشڵێت، ئەم دەستدرێژییە دووبارانە، لەگەڵ بنەمای پەیوەندیی باشی دراوسێیەتی ناگونجێن و ھەڕەشەی تێکدان لە ھەوڵەکانی عێراق دەکات، بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی باش و ھاوسەنگی سیاسی و ئابووری و ئەمنی لەگەڵ دراوسێکانیدا، ھەروەھا عێراق مافی خۆیەتی سنورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانە دابنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پەلامارانە و بە ئامانجگرتنی ھاووڵاتیانی بێ دیفاع لە خاکی خۆیاندا تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە و شێواندنی ئاسایشی ناوچەکەیە.

دەشڵێت، بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە پەلامارە تاوانکارییانە دەکەن و داوا لە حکومەتی عیراق و حکومەتی ھەرێم و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە سنورێک بۆ ئەو تەراتێنە ئاسمانیەی دەرودراوسێیان دانێن، داواش لە ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەکات کە سستمی پێشکەوتووی دژەفڕینی درۆن بۆ ئاسمانی ھەرێم و عێراق دابینبکات کە بووەتە مەیدانی پێشبرکێی ھێزە نەناسراوەکان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران کە بڕیاربوو تیایدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بدرێت، بۆ سبەی دواخرا.

وتیشی، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاریانداوە ئەگەر سبەینێ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە نەخرێتە دەنگدانەوە دانیشتنەکە بایکۆت دەکەن.

ئەوە سێیەمجارە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی کۆتایی لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە دوادەخات، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە (١٤ـی ئەیلول) بەھۆی نەبوونی نیسابی یاسایی و دوێنێ دووشەممە (١٨ـی ئەیلول)ـیش بەھۆی داواکاری چەند پەرلەمانتارێک بۆ گۆڕینی ژمارەیەک قەزای دیکە بۆ پارێزگا، ئەنجومەنی نوێنەران نەیتوانی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە پەسەند بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆدەبێتەوە، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دواین سەردانی وەفدی ھەرێم بۆ بەغداد دەکرێت.

وتیشی بڕیارە لە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا میکانیزمی دابەشکردنی مووچە دیاریبکرێت، بەڵام تا ئێستا بەدیاریکراوی نازانرێت کەی پارەکەی بەغداد دەگاتە ھەرێم.

دوێنێ دووشەممە ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نوسراوی خەرجکردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانی بۆ وەزارەتی دارایی نارد، بەڵام تا ئێستا پارەکە رەوانەی ھەرێم نەکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکردووە بە رێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان و تەنھا چەند رێکارێکی کارگێری و دارایی ماوە.

ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە رێگەی ھەردوو بانکی رەشید و رافیدەینەوە بخرێتە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی ھەرێم و دواتر دەستبە دابەشکردنی بکرێت.

د.نەرمین مەعروف وتیشی، حکومەتی ھەرێم لەئێستادا لەتوانایدایە بە داھاتی ناوخۆی دوو مانگی رابردووی دەستبکات بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و ھەر کاتێکیش پارەکەی حکومەتی فیدراڵ گەیشت بەکاریبھێنێت بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نوسراوێکی پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت کە دەست  کوردسات نیوز کەوتووە، بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بەکارھێنانی زمانی کوردی لە دام و دەزگاکانی کەرکوک دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەمەودوا زمانی کوردی لەپاڵ زمانەکانی دیکە لەسەرجەم دام و دەزگا رەسمییەکان کاری پێدەکرێت. 

بەپێی بڕیارەکە، زمانی کوردی لەتابلۆکانی ناو شار و دەرەوەی شار، تابلۆکانی ھاتوچۆ و دام و دەزگا رەسمییەکانی کەرکوک بەکاردەھێنرێت.

ھەر بەپێی بڕیارەکە، پێویستە پەروەردەی کەرکوک بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی نوسراوەکانی بۆ وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم بنێرێت، ھەروەھا رەچاوی ئەو قوتابخانانە بکات کە بە زمانی کوردی وانە دەخوێنن و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زانکۆی راپەڕین و زانکۆی کێنست لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رێککەوتنێکی زانستیان راگەیاند، بەپێی رێککەوتنەکە زانکۆی کێنست چەند کورسییەکی خوێندنی دکتۆرا لە بواری زمانی ئینگلیزی بۆ خوازیارانی دکتۆرای زانکۆی راپەڕین دابین دەکات.

 ھەر بەپێی رێککەوتنەکە بڕیارە، لە قۆناغی یەکەمدا پڕۆسەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ بەردەوام بێت لە قۆناغەکانی داھاتووشدا رێککەوتنەکان فراوانتر دەکرێت بەشەکانی دیکە دەتوانن لەو زانکۆیە درێژە بە خوێندن بدەن و ژمارەی کورسیەکانی خوێندن زیاتر بکرێت

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە و بەپێی بەرنامەی کاریش کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێک لەخۆدەگرێت، یەکێک لە تەوەرەکان دەنگدانە لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە کە لە چوار ماددە پێکھاتووە.

چرۆ حەمەشەریف پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە گفتوگۆیان کردووە و ئەویش پێی راگەیاندووە کە پێداگری کردووە لەسەرئەوەی دەبێت پڕۆژەیاساکەی ھەڵەبجە بخرێتە ناو بەرنامەی کارەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشوازی لە ھەوڵە بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەبارەی بودجە و جێبەجێکردنی، وەک بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ ناردنی پارە بۆ ھەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند مانگی داھاتوودا.

رۆمانۆوسکی دەشڵێت، ھیوای دانوستانی بەردەوام دەخوازن (لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان)، بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەپێناو بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق.

ئەو پەیامەی باڵیۆزی ئەمریکا لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ ، مانگانە ٧٠٠ ملیار دۆلار بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەشێک لە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان بەغداد و ھەرێم تائێستا یەکلایی نەکراونەتەوە، بەڵام دەستپێشخەرییەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە مەبەستی پێدانی ٧٠٠ ملیار دیناری مانگانە بۆ ماوەی سێ مانگ بە ھەرێمی کوردستان، جگە لەوەی دەبێتە چارەسەرێکی باش بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، ھەنگاوێکی گرنگیشە بە ئاراستەی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی تائێستا بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.

وتیشی، پێویستە ھەموو لایەک ئەو راستییە بزانن کە ناردنی ئەو پارەیە بۆ ھەرێمی کوردستان رێککەوتنی کۆتایی نییە، بەڵکو تێپەڕاندنی رەوشی ئێستا و کردنەوەی دەرگایەکە بۆ چارەسەرکردنی کۆی کێشەکان، چونکە لە ئێستاوە رۆژانە رادەستکردنی ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە دەستیپێکردوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوات شێخ جەناب، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ میدیای نزیك لە حزبەكەی رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان دێت، "تەموویل"ی شەش مانگی كۆتایی ئەمساڵ نییە، بەڵكو قەرزێكە و حكومەتی هەرێمیش ئازادە ئەو پارەیە بۆ چی مانگێك خەرجدەكات.

وتیشی، بە مووچەی مانگی تەممووز دەستپێدەكەن و دواتریش مووچەی مانگەكانی ئاب و ئەیلوول دابەش دەكەن، بۆ مووچەی مانگەكانی داهاتووش هەوڵدەدەن كێشەكان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق چارەسەر بكەن.

وەزیری دارایی راشیگەیاند، ئەوە لایەنەی پابەندی دەستوور و یاسا نەبووە، حكومەتی فیدڕاڵیی عێراقە، چونكە هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەكانی جێبەجێكردووە و بڕیاریانداوە و بەنیازن هەموو داهاتی ناوخۆی هەرێم، رادەستی بەغداد بكەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردسات نیوز کەوتوون، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و داوایکردووە، ٧٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان خەرجبکرێت.

ئەو نوسراوەی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە کە رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ، مانگانە ٧٠٠ ملیار دیناری بۆ  مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان خەرجبکرێت، داواشی لە ئەمیندارێتییەکە کرد، بە زووترین کات نوسراو بۆ وەزارەتی دارایی بکات تاکو دەست بە خەرجکردنی ئەو پارەیە بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...415416417418419...956