کوردستانکوردستان

ئەردەڵان دۆسکی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کارەبا و لێپرسراوی لیژنەی باڵای پڕۆسەی پریپەید رایگەیاند، ھاوبەشانی یەکە نیشتەجێبووەکان دڵنیادەکەنەوە پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پریپەیدی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی (ھای کۆستەکان) دەکەنەوە، ئەمرۆش لە کۆبونەوەی وەزارەتی کارەبا پێشنیازکراوە بەکەم کردنەوەی نرخی سیستمی پریپەید لە ١٥٦ دینار بۆ ١٠٠ دینار.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، وەزارەتی کارەبا رۆژی یەکشەممە بڕیاری کۆتایی لەو بارەی پێشنیازەکەیان بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبای یەکەکانی نیشتەجێبوون دەدات.

لە ماوەی رابردوودا حکومەتی ھەرێم نرخی کارەبای پریپەیدی لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە ١٨ دینارەوە بۆ ١٥٦ دینار بەرزکردەوە، ئەوەش نیگەرانی و ناڕەزایی دانیشتووانی یەکە نیشتەجێبووەکانی لێکەوتەوە و داویانکرد نرخەکە کەمبکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ھاوڵاتییەی کوژراوە تەمەنی نزیکەی ٥٠ ساڵە، خەڵکی دەوروبەری پارێزگای ھەولێرە و ماوەی چەند ساڵێکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ھاتووەتە بازیان، بەیانی ئەمڕۆش لە ئۆتۆمبێلێکەوە کە چەند چەکدارێکی تێدابووە، دەسترێژی گوللـەی لێکراوە و کوژراوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکان دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵھاتوون و دەستگیرنەکراون، بەڵام لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تواندراوە ئەو ئۆتۆمبێلە بناسرێتەوە کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی، لەئێستادا تەرمی ھاوڵاتییە کوژراوەکە بۆ توێکاری زیاتر لە پزیشکی دادی سلێمانییەوە و گەڕان بەشوێن تۆمەتباراندا بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خزمانی شێخانی قادرکەرەم 

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (دکتۆرە فیراز) کچی شەھید شێخ مارف بەرزنجی و خێزانی شێخ مستەفا شێخ ئیسماعیل بەرزنجیمان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کونسوڵخانەی بەریتانیا لە ھەولێر سەبارەت بە رەوشی گوھدار زێباری لە زیندان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نیگەرانن لە مانگرتنی رۆژنامەنووس گوھدار زێباری لەخواردن لەناو زینداندا، بۆیە لە نزیکەوە چاودێری ئەو دۆسیەیە دەکەن لەگەڵ ئەو رۆژەی دیاریکراوە بۆ دادگاییکردنی کە ١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵە.

گوھدار زێباری لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لەگەڵ چوار چالاکوان و رۆژنامەنووسی دیکەی بادینان بەتۆمەتی “سیخوڕیی و ئاژاوەگێڕی” دەستگیرکران و بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران، بەڵام دواتر بە فەرمانێکی سەرۆکایەتی ھەرێم سزاکەیان بەڕێژەی ٦٠% کەمکرایەوە، بەو پێیەش بڕیاربوو لە ١٦ی ئاداری ئەمساڵ ئازادبکرێت، بەڵام بەھۆی گۆڕینی لۆگۆی ئۆتۆمبێلەکەی جارێکی دیکە سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی دیکەی بەسەردا سەپێندرا.

دواتر دەبوو لە رۆژی ١٦ی ئابی رابردوو و لەدوای نزیکەی سێ ساڵ ئازادبکرێت، بەڵام بەھۆی کردنەوەی دۆسیەیەکی دیکە لەسەر ھەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت جارێکی دیکە ئازادنەکراو لە زیندان ھێڵرایەوە، لەبەرامبەریشدا گوھدار ماوەی دوو ھەفتەیە مانی لەخواردن گرتووە، کەسوکار و پارێزەرەکەشی ھۆشداری لە خراپی دۆخی تەندروستی دەدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

بەڕێزان مامۆستایانی پایەبەرزی ئاینی 
‎بەڕێزان یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان 

‎لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتاندا پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

‎مامۆستایانی ئاینی لە کوردستان سەرباری جێبەجێکردنی ئەرکە ئاینییەکان، پێشەنگبوون لە قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان و ھەمیشە لە خزمەت چاکەی گشتیدا بوون. لە قۆناغە سەختەکانی خەباتیشدا رۆڵێکی بێوێنەیان گێڕاوە و بەشێکی گرنگی شۆڕش و شانازییەکان بوون.

‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێوەی مامۆستایانی ئاینی دەڕوانێت، وەک ھەمیشەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبێت بۆ سەرخستی بیری ئاشتی، میانڕەوی و پێکەوەژیان لە کوردستان.

‎شاد و سەرفرازبن

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان- بەغدا

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەئێستادا چاوەڕێی رێکارەکانی تورکیان بۆ دەستکردنەوە بە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لەرێگەی بەندەری جەیھانەوە، ئەوەش بەشێکە لە سیاسەتی گشتی دەوڵەت.

باسی لەوەشکرد، بەغداد و ئەنقەرە لە دادگای پاریس ژمارەیەک سکاڵای یەکلایینەکراوەیان لەسەر یەکتر ماوە، بەڵام ئەوان داوادەکەن پرسی ھەناردەی نەوت لە دۆسییە یاساییەکان جیابکرێتەوە، چونکە راگرتنی ھەناردەی نەوت زیانی بۆ ھەردوو وڵات ھەیە.

سەرۆک وەزیران باسی لەوەشکردووە، لەگەڵ ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانە کۆبووەتەوە کە لە ھەرێم کاردەکەن و باسیان لە رەخساندنی ھەلی وەبەرھێنان لە باشور و ناوەڕاستی عێراق کردووە، کۆمپانیاکانیش ئامادەیی خۆیان بۆ کارکردن لەگەڵ بەغداد دەربڕیووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵا ھاوار کەسوکاری شەھید نیاز دەرگەڵەیی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەبەوەدەکەن، لە ساتی رووداوەکەوە تائێستا دەیان ھەواڵی ساختە و ھەڵبەستراو لە ھەندێک کەناڵ و پەیجی ئاڕاستەکراوی سێبەردا بڵاودەکرێنەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە خانەوادەی ئەوان ھیچ جۆرە زانیاریەک نەدراوە بەھیچ کەناڵ و میدیایەک.

وتیشی، لە یەکەم ساتی تیرۆرکردنی شەھید نیاز دەرگەڵەییدا، یەکێتیی و خودی سەرۆک بافڵ خۆیان بە خاوەنی دۆسیەکە زانیووە و بەبڕیاری سەرۆک بافڵ تەواوی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە لێکۆڵینەوەی ئەو دۆسیەیە راسپێردران لێکۆڵینەوە بە چڕی ئەنجام بدەن، لەکاتێکدا نیاز دەرگەڵەیی لە ئێوارەی رۆژی ١٨ی ئاب لە باخەکەی خۆیی لە رانیە تیرۆرکرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو کچە ئێزدییەی رزگارکراوە ناوی "فریال خزر"ە و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانیان رزگارییان کردووە، بەڵام ئاماژە بە شوێن و کاتی رزگارکردنەکەی نەکراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، "فریال" ئەوکاتەی لە شەنگال رفێندراوە تەمەنی ١٢ ساڵ بووە و لەگەڵ کچان و ژنانی دیکە گواستراونەتەوە بۆ سوریا و کڕین و فڕۆشتنیان پێوەکراوە و بە تەمەنێکی بچووک منداڵێکیشی بووە. 

یەکینەکانی پاراستنی ژنان راشیگەیاندووە، "فریال" پێنج جار فڕۆشراوە و تائێستا چارەنووسی کەسوکاری نازانرێت کە ئایا لە ژیاندا ماون یاخود بە دەستی تیرۆریستانی داعش کوژراون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە دوو بڕگە پێكهاتووە. 
لە بڕگەی یەكەمدا، پوختەی سەردانی وەفدی باڵای هەرێم لە رۆژی 14ی ئەم مانگە بۆ بەغداد و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەوبارەیەوە تاوتوێ دەكرێت. 

لە بڕگەی دووەمیشدا،  وەزارەتی تەندروستی رێكارەكانی چارەسەر و خۆپارێزی لە نەخۆشییەكانی سكچوون و كۆلێرا دەخاتەڕوو. 
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش بە كوردسات نیوزی راگەیاند، تا رۆژی یەكشەممە 700 ملیار دینارەكە دەگاتە هەرێم و هەر ئەو رۆژە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت و لە ماوەی هەفتەیەكدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەكرێت.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سوپای سوریا گەمارۆی ماڵی "عەبدولقادر حەمۆ" فەرماندەی پێشووی بەرگری نیشتمانییان داوە، کە رەتیدەکاتەوە خۆی رادەستی سوپای سوریا بکات. 

وتیشی، شەڕەکە لە ناوچەی چوارگۆشەی ئەمنیدایە کە تاکە ناوچەیە لە شاری حەسەکە کە لەژێر دەستی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"دا نییە، بەھۆشیەوە دەوامی خوێندنگەکان لەو ناوچەیە بۆ ئەمڕۆ راگیراوە و تاقیکردنەوەی زانکۆی فورات دواخراوە و دەیان خێزانیش ئاوارەبوون.

وتیشی، ھیچ ئامارێک سەبارەت بە کوژراو و برینداری شەڕەکە نییە، ھەروەھا ھاوەنێکیش لە گەڕەکی "ساڵحیە" کەوتووتە خوارەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردووشدا، پێکدادان لە نێوان چەکدارانی بەرگری نیشتمانی و عەشیرەتی جەبور لە حەسەکە روویدا، بەھۆی ئەوەی فەرماندەی پێشووی بەرگری نیشتمانی ھێرشیکردووەتە سەر یەکێک لە شێخەکانی ئەو عەشیرەتە، بەھۆشیەوە سوپای سوریا گەمارۆی ماڵی "عەبدولقادر حەمۆ" فەرماندەی پێشووی بەرگری نیشتمانییان لە پارێزگاکە داوە و خۆی رادەستی ھێزەکانی حکومەت ناکات.   

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردەڵان دۆسکی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کارەبا و لێپرسراوی لیژنەی باڵای پڕۆسەی پریپەید لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پڕۆسەی پارەدانی پێشوەختەی کرێی کارەبا (پریپەید) سیستمێکی پێشکەوتووە و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و ڕێکوپێک بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێکخستنی پێدانی کارەبایە، بەھیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە زیادکردنی نرخ و کارەبای ٢٤ سەعاتییەوە نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوبەشانی ستییەکان دڵنیا دەکەنەوە، وەزارەتی کارەبا پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی (ھای کۆستەکان) دەکات.

ئەوەش لە دوای ئەوە دێت، کە لە ماوەی رابردوودا حکومەتی ھەرێم نرخی کارەبای پریپەیدی لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە ١٨ دینارەوە بۆ ١٥٦ دینار بەرزکردەوە، ئەوەش نیگەرانی و ناڕەزایی دانیشتووانی یەکە نیشتەجێبووەکانی لێکەوتەوە و داویانکرد نرخەکە کەمبکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دڵنییانداوە بەوەی ھەرگیز سازش لەسەر ماف و شایستە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان ناکەن و دەستبەردارییان نابن، لە ھەوڵەکانیشی بەردەوامدەبێت بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکانی مووچە و شایستەی مووچەخۆران، بۆیە پڕۆژەی پێویستیان پێشکەشی سودانی کردووە کە چارەسەری ھاوسەنگانەی لەخۆگرتووە و لێکتێگەیشتنی ھاوبەشیش دروستبووە.

راشیگەیاند، وەزارەتی دارایی ھەرێمیان راسپاردووە کە لەگەڵ گەیشتنی یەکەم گوژمەی پارەکە کە ٧٠٠ ملیار دینارە، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، راستەوخۆ بەبێ دواکەوتن دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز بکرێت. 
ھەروەھا ئەنجومەنی وەزیران، سەرجەم وەزارەتەکانی راسپارد کە بەردەوامبن لە ھاوکاریکردنی دیوانی چاودێریی دارایی و سەرجەم ژمارەی مووچەخۆران و بڕی مووچەکانیان بخرێتە بەردەست کە پێشتریش چەندینجار بە فەرمی خراوەتە بەردەستیان.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران ئیدانەی ھێرشی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەتی کرد و داواشیکرد کە رێز لە سەروەریی و ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و عێراق بگیرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا کە لە پێگەی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێتیی ئەوروپا نیگەرانە بۆ ھێرش و زیانەکانی سەر فڕۆکەخانەی عەربەتی کشتوکاڵی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکێتی ئەوروپا جەختدەکاتەوە لەسەر پشتیوانیکردن لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری عێراق، ھەمیشە لە پێشەنگی کارەکانی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بووە و ھەرواش بەردەوامدەبێت.

پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە تورکیا بە درۆن فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەتی کردە ئامانج و بەھۆیەوە سێ ئەندامی دژەتیرۆر شەھیدبوون و سێی دیکەش برینداربوون، ئەوەش کاردانەوەی فراوانی لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە و جیھان کاردانەوەی لێکەوتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەم و ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی فەرمی کۆنگرە رایگەیاند ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی کۆنفرانسی مەڵبەندو مەکتەبەکان بەکۆتا گەیشتوە و سبەی پێنج شەممە بەرواری ٢١/٩/٢٠٢٣، لە سەعات ٨ـی سەر لەبەیانی بۆ ٤ـی پاشنیوەرۆ لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا ھەڵبژاردنەکە ئەنجامدەدرێت.

رۆژی ٢٠ـی مانگی رابردوو، بەسەر پەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، مەکتەبی سیاسی لە کەرکوک کۆبوەوەو بڕیاریدا ٢٧ی ئەیلولی ئەمساڵ کۆنگرەی پێنجەم ببەستێت.

لە کۆبونەوەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی لەسەر ھێڵە نیشتمانی و کوردستانییەکان بۆ داکۆکیکردن لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەردەوامەو جیاکردنەوەی دۆسیەی ململانێی سیاسی لایەنەکان و نێوان ھەرێم و بەغداد لەپێشینەی کارەکانیانە.

وتیشی، ژیان و گوزەرانی خەڵک لای یەکێتی ھێڵی سوورە و بەھەموو شێوەیەک داکۆکی لێدەکەین.

ھاوکات سەرۆکی یەکێتی  باسی لە پەیوەندییە گەشەسەندووەکانی یەکێتی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و نێودەوڵەتی کرد، ئەوەشی بۆ یەکھەڵوێستی و یەکبڕیاریی سەرکردایەتی یەکێتی گەڕاندەوە، وتیشی، ستراتیژی نەگۆڕیان لەخزمەتی گەلدایە و کەرکوکیش کە بەشێکە لە جەستەی یەکێتی، وەک قودسی کوردستان دەمێنێتەوە و پارێزگاری لە پێکەوەژیان دەکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی گفتوگۆی چڕی لەسەرکرا و بڕیاردرا رۆژی ٢٧ی ئەیلولی ئەمساڵ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ببەسترێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی سوریای دیموکرات"ھەسەدە" لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ ھێزی دژە تیرۆر دووپات دەکەنەوە شەھیدانی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە بە خوێنی خۆیان، رێگایەکی بەنرخی خەبات و قوربانیدانیان دامەزراندووە و گەل و نەتەوەکەیان پاراستووە.

لەلایەکی ترەوە، پارتی یەکێتی دیموکراتی"پەیەدە"لە پەیامێکدا وێڕای ھاوخەمی بۆ شەھید و بریندارەکانی پەلامارەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت رایگەیاند، ئەو ھێرشە توندەڕەوانەی تورکیا بە درۆن ئەنجامی دەدات، بەزاندنی ھەموو بەھا ئەخلاقییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

راشیگەیاندوە، لەو قۆناغە ھەستیارەدا کە دوژمنانی گەلی کورد یەکیان گرتووە، جەخت لە یەکڕیزی و پێشخستنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە، تابتوانن بەرامبەر بە دوژمنان بوەستنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شێرکۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لەکەشێکی ھەڤاڵانە و لەچوارچێوەی بەرپرسیارێتی گیانی پێکەوەیی و خزمەتکردن بەرێبازی سەرۆک مام جەلال، لەلایەن لیژنەی کۆنفرانسی مەڵبەندی خانەقین بۆ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەندامانی بەشداربوو بۆ کۆنگرە لە سنوری مەڵبەندەکە دیاری کران.

راشیگەیاند، لەسەر رەزامەندی تەواوی بەشداربووان و لەچوارچێوەی رێنماییەکانی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە، بەشێوەی تەوافق و رەزامەندی ھەمووان نۆ ئەندامی سنوری مەڵبەندی خانەقین بۆ بەشداری لەکۆنگرەی پێنجەم دەستنیشانکران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...414415416417418...956