کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە سێ بڕگە پێکھاتووە، بڕگەی یەکەم  تایبەت دەبێت بە ھەڵسەنگاندنی رێکارەکانی فریاگوزاریی شارستانی و لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی رووداوی ئـــاگرکەوتنەوە لە باڵەخـــانەیەک لە ئیـــدارەی ســەربەخۆی ســـۆران تاوتوێ دەکرێت، کە بەھۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا. 

لە بڕگەیەکی تری کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری کۆتایی لەسەر راپۆرتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەدرێت، تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان و خستنەڕووی راسپاردە و چارەسەرەکان.

لە بڕگەی کۆتاییش، راپۆرتێکی وەزیری کارەبای ھەرێم تاوتوێ دەکرێت، لەبارەی رەوشی کارەبا و گرفتی کوژانەوەی گشـتی سیستمی کارەبا و ھەوڵی وەزارەت بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنان و گەڕانەوەی کارەبا، پەیوەست بەو پرسە بەرنامەی پریپەید و نرخەکەی تاوتوێ دەکرێت.