نەوزاد کامیل: لە دە مانگی ئەمساڵدا ١٧٠ تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوو لەناوبراون
هادی
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
"نەوزاد کامیل"بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند، لیژنەی چاودێریی بازرگانی لە بەدواداچوونی بەردەوامدایە، لە دە مانگی ئەمساڵدا دوو ھەزار و ٧٠٠ سەرپێچی و ٧٠ داخستن و ٣٣٠ ملیۆن دینار پێبژاردنی دارایی ھەبووە، زیاتر لە ١٧٠ تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچووش لەناوبراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، سەیری مەنەفێستی نرخی بنەڕەتیی کاڵاکانی شوێنە بازرگانییەکە دەکەن و بەراوردی نرخی فرۆشتنەکەی دەکەن، گەر زیاد بوو خاوەنکار سزا دەدرێت.



