ئەنجومەنی یاسادانانی رۆژئاوای کوردستان لە رەققە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەشنوسی دەستوور کۆبووەوە، دوای گفتوگۆکردنیش لەسەر سەرجەم برگە و ماددەکانی، بەکۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی یاسادانان پڕۆژەی دەستوورەکە پەسەندکرا.
بەگوێرەی دەستورەکە ھەرێمێک بەناوی "ھەرێمی باکور و رۆژھەڵاتی سوریا" پێکدەھێندرێت، ئەو ھەرێمەش ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری دەبێت.
رۆژی ھەشتی ئەم مانگەش لیژنەی نوسینەوەی دەستوور کە لە ١٥٨ ئەندام پێکھاتبوو، پێشنیازی چین و توێژەکانی لە چوارچێوەی رەشنوسی دەستووردا پەسەندکرد و رەوانەی ئەنجومەنی یاسادانانی کرد بۆ پەسەندکردنی کۆتایی.
لە دیدارێکدا دوا پیشھات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی سیاسی عێراق و ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد، بەتایبەتیش گفتوگۆکانی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە کۆی بارودۆخی سیاسی و و ئەمنی لە ھەرێمی کوردستان.
تەورێکی تری دیدارەکەدا گفتوگۆ بوو دەربارەی ھەڵمەتەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، سەعدی ئەحمەد پیرە جەختیکردەوە کە یەکێتی خوازیاری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە لەکاتی خۆیدا بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد و ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانیش بەشێوەیەکی ھێمنانە و مەدەنی دوور لە ھیچ توندوتیژی و بەریەک کەوتنێک بەڕێوەبچێت.
وتیشی، لە ئایندەدا کاندیدەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگاکان رۆڵی گرنگ دەبینن و نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکانی پارێزگاکان دەکەن بەبێ گوێدانە ھەویەی قەومی بە کورد، عەرەب، تورکمان و نەتەوە و ئاینەکانی تریشەوە.
لەو دیدارەدا کێشەکانی بودجە و دارایی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغداد و ئاراستەی گفتوگۆکانی نێوان وەفدی ھەردوولا تەوەرێکی تر بوو، یونامی خوازیاری چارەسەری کێشەکان بوو بە ئامانجی چارەسەری قەیرانی مووچە و کۆتاییھێنان بە چاوەڕوانی مووچەخۆران، وەفدەکەی یونامی تەئکیدیکردەوە کە بە ووردی چاودێری ھەموو بارودۆخەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەن لە پێناو لەیەکتر گەیشتنی لایەنەکان و چارەسەری گونجاو بۆ کێشە ھەڵواسراوەکان بەتایبەتی سەقامگیری سیاسی و ئاسایشی ناوچەکە .
سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆبوونەوەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەرەڕای ئیمزاکردنی کۆنووسەکە، لە کۆبونەوەکەدا وەفدی ھەرێم داوای کردووە یاسای ژمارە ٣٠ ساڵی ٢٠١٦ی دەروازە سنورییەکان ھەمواربکرێتەوە، بە جۆرێک حکومەتی ھەرێم بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، لە رووی یاسایی و ئیداریی و دەستورییەوە دەروازە سنورییەکانی ھەرێم بەڕێوەببات.
سەرچاوەکە راشگەیاند، وەفدەکەی ھەرێم داواشی لە حکومەتی عێراق کرد کە بەشێک لەو دەروازە سنورییانەی تا ئێستا لە لایەن عێراقەوە دانی پێدا نەنراوە، بەرەسمی بناسرێن، لە بەرامبەردا حکومەتی فیدڕاڵ بڕیاریدا لیژنەیەکی باڵا پێکبھێنێت بۆ بە رەسمی ناساندنی دەروازە نا رەسمییەکان.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لە بەغداد گرێبەستی وەرگرتنی ٢٠٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە رێگای بانکی رەشیدەوە ئیمزا کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەچەند رۆژی ڕابردوودا گرێبەستی وەرگرتنی ٥٠٠ ملیار دیناریان لە رێگەی بانکەکانی رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقییەوە ئیمزا کردووە و چاوەڕوانن لە نزیکترین کاتدا پارەکە بگاتە سەر ھەژماری بانکی وەزارەت لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بە رۆژی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە نەکردووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، دوای گەیشتنی بڕی قەرزەکان لە رۆژانی داھاتوودا، راستەوخۆ وەزارەت خشتەی مووچە رادەگەیەنێت و دەستبە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی ھەرێم بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە عێراق و ھەرێم کرا، کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داھاتوو ئەنجامبدرێت.
لای خۆیەوە، وەزیری پلاندانانی ھەرێم رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان پشتیوانی ئەو سەرژمێریە دەکات، کە بۆ گەشەپێدان و پێشخستنی وڵاتە، بەشێوەیەک کە دووربێت لە مەرامی سیاسی و دەستێوەردان.
ھەروەھا، ھیوای خواست سەرژمێرییە گشتییەکە لەسەر بنەمای ئەو پلانە و ھەماھەنگییە ئەنجامبدرێت کە لەنێوان ھەردوولادا ھەیە و تەواوی کێشە و گرفتەکانی بەردەمیشی چارەسەربکرێت.
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بارستە ھەوایەکی ساردی جەمسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما ھەشت پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سبەینێوە تاوەباران و بارانی بەخوڕ و مامناوەند لە چەند کاتێکدا دەبارێت، بەتایبەت لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق.
دەستەی کەشناسی دەشڵێت، بارانبارین تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و پێشبینی بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەکرێت.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو عەقید سالار سەردار
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (عەقید سالار سەردار)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو عەقید سالار کادرێکی بەئەمەک و دڵسۆز و ئەفسەرێکی بەدیسپلین و سەرکەوتوو بوو بەتایبەت کە بەڕێوبەر بوو لە فەرمانگەی پاسپۆرتی ھەڵەبجە ، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی ھەموومانە.
بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خێزان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
فارس عیسا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەک نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم رۆژی ھەینی سەرجەم رێکارەکانیان تەواو کردووە سەبارەت بە ناردنی ٧٠٠ ملیارەکە و بڕیارە رۆژی دووشەممە یاخود سێشەممەش ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ھەژماری بانکی ھەرێم.
ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز جەختی کردەوە لەوەی، رێکارە ھونەرییەکان تەواو بوون، لە چەند رۆژی داھاتوودا ٧٠٠ ملیارەکە دەگاتە ھەرێم.
سەرچاوەیەک لە سەنتەری فریاگوزاری"جەی سی سی" بەکوردسات نیوزی راگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێکی٦٠ ساڵ کە پیشەی کاسبە بە دەستی ئامۆزاکەی خۆی بەفیشەک دەکوژرێت و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی ھەرێم لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، گرنگرترین بابەتی کۆبونەوەکە ھەماھەنگی بوو لە بازگەکان کە ئاسانکاری بکرێت بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتییان کە دەیانەوێت سەردانی پارێزگاکانی دیکە دەنگ بدەن.
ھاوکات، تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆیی حکومەتی ھەرێم رێککەوتن لەسەر پلانی ئەمنی ھەڵبژاردن کراوە.
کونسوڵخانەی بەریتانیا لە ھەولێر لە پێگەی "ئێکس" پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی ئەو کەسانە دەکەن، کە ئازیزانیان لەدەستداوە لەو کارەساتە دڵتەزێنەی لە هەینی ڕابردوو لە سۆران ڕوویدا و ھەروەھا ھیوای زوو چاکبوونەوەشیان بۆ بریندارانی ئەو رووداوەش خواست.
شەوی ھەینی رابردوو لە شاری سۆران ئاگر لە بەشە ناوخۆییەک کەوتووەتەوە و بەھۆیەوە ١٤ کەس گیانیانلەدەستدا، حەوت کەسی تریش برینداربوون.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ راوێژکارانی باڵای ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە و جەختیکردەوە لەسەر خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی و پێکەوە کارکردن بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ھێزەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.
وتیشی، بە ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتر لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان، ھەوڵدەدەن ھێزەکان رێکبخەنەوە بە ئامانجی دروستبوونی ھێزێکی نیشتیمانی تۆکمە و رێکخراو، ئێستاش ویست و ئیرادەیەکی بەھێز ھەیە بۆ چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.
لای خۆیەوە وەفدەکەی ھاوپەیمانان رایانگەیاند، پاڵپشت و پشتیوانی لە پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی ھێزەکانی حەفتا و ھەشتا و پەرەپێدان بە کاروباری فیرقەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن، ھاوکات چاودێری وردی پرۆسەی چاکسازیش دەکەن لە وەزارەتی پێشمەرگە و ھیوادەخوازن ھێزی پێشمەرگە بگاتە ئاستێکی باڵای سەربازی.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، رۆژی ھەشتی ئەم مانگە نوسراویان کردوە بۆ پێدانی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، جەختیش دەکاتەوە کە سورە لەسەر بەجێگەیاندنی داواکاری فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.
لای خۆیەوە، وەزارەتی دارایی ھەرێم لە رونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکردوە، ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری گرێبەستی وەرگرتنی ٢٥٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە ئیمزاکرد و چاوەڕوانن لە داھاتویەکی نزیکدا پارەکە بگاتە سەر ھەژماری بانکی وەزارەت لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
وەزارەتی دارایی لە رونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بە وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران نەکردووە، بەھۆیەش دیار نییە چ رۆژێکی ئەم ھەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
پێشتریش فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە بەغداد بە کوردسات نیوزی راگەیاندبوو، حکومەتی عێراق بڕیاری ناردنی ٧٠٠ ملیارەکەی داوە و رۆژانی دووشەممە یان سێشەممەی ئەم ھەفتەیە پارەکە رەوانەی ھەرێم دەکرێت.