کوردستانکوردستان

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باشوری شاری دێرەزوور لە سێ بنکە کە گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانیان تێدایە، تەقینەوە روویداوە، ھاوکات فڕۆکەی جەنگی نەناسراو بە ئاسمانی ناوچەکە سوڕاوەتەوە. 

بەھۆی تەقینەوەکانەوە، لانیکەم ١٠ کەس برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی لە دێرەزوور، ژمارەیەک کوژراویش ھەیە کە پێناچێت سوری بن. 

ئەو تەقینەوەیە چەند سەعاتێک دوای بە ئامانجکردنی بنکەی کۆنیکۆ بۆ غاز دێت لە باکوری دێرەزوور، کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانەوە کرابووە ئامانج

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، تیایدا داواکراوە ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێم ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ بە نادەستوری دابنرێت، کە تایبەتن بە بازنەی ھەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان. 

ئەمە ١٢یەمین جارە کە دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە سکاڵای دژ بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، لەکاتێکدا ئەو سکاڵایە لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ەوە تۆمارکراوە.
دوایین جاریش کە دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو سکاڵایە کۆبووەوە، رۆژی ١٨ی ئەم مانگە بوو. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکی نێوان ھەردوولادا، سەعدی ئەحمەد پیرە، تیشکی خستە سەر رۆڵ و گرنگی رووسیا لە جیھان و ناوچەکە، ھیواشی خواست ئاستی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم و رووسیا لە سێکتەرە جیاوازەکاندا پتەوتربکرێت و پێشکەوتنی باشتر و زۆرتر بەخۆیەوە ببینێت.

ھەر لەو دیدارەدا، بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و عیراق و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی تاوتوێکرا.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئاماژەی بە دوایین پێشھاتەکانی گۆرەپانی سیاسی عیراق و ناوچەکە کرد. 

بەشێکی تری دیدارەکە بریتیبوو لە ھەڵسەنگاندنی ھاوکێشە سیاسی و سەربازی و ئابووریەکان لەسەر ئاستی ھەرێما‌یەتی و نێودەوڵەتی و تێڕوانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئایندەی ناوچەکە.

ماکسیم روبین کونسڵی گشتی کۆماری روسیای فیدڕاڵ روسیا لە ھەرێمی کوردستان  ئاماژەی بە روڵ و سەنگی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد لەسەر ئاستی ھەرێم و عیراق و ناوچەکە ھێزێکی سیاسی خاوەن پێگە و مێژوویەکی پڕ لە سەروەریە.

ماکسیم ڕوبین  تەئکیدی کردەوە کە روسیا ‌خوازیاری سەقامگیری سیاسی و گەشەسەندنی ئابووری و پێشکەوتنی زیاترە لە عیراق بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی، وتیشی؛ ئامادەی ھەموو ھەماھەنگیەکی سیاسی و ئابوورین.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دادگای فیدراڵی لەبارەی دوو سکاڵای تایبەت بە ھەرێم بڕیاریدا کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داھات و مووچەی فەرمانبەران و حکومەتی ناوەندی پابەندکرد بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەبێ قەرز و ھاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق، بەو مەرجەی حکومەتی ھەرێم داھاتی نەوتی و نانەوتییەکانی رادەستی بەغدا بکات.

ھەروەھا رایگەیاند، نابێت حکومەتی ھەرێم گەلی کورد لە داھات و داراییەکەی بێبەشبکات و ھەریەک لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی پابەندکرد بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانیان.

دادگای فیدراڵیی راشیگەیاند، بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم بەرپرسن لە ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەران و ڕێگە بە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵیش بدات بۆ وردبینی لە خەرجی و لیستی مووچە.

ھاوکات لەبارەی سکاڵای دووەمیشەوە کە تایبەتبوو بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دادگا بڕیاریدا بە ھەڵوەشانەوەی ١١ کورسی کۆتاکان کە بۆ پێکھاتەکان دیاریکرابوون و ھەرێمی کوردستانیشی بۆ چوار بازنەی ھەڵبژاردن دابەشکرد واتە فرە بازنەیی بێت.

بەوپێیەش ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمان کەمکرانەوە بۆ ١٠٠ کورسی و کۆمیسیۆنی عێراقیش شوێنی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی  پەرلەمان دەگرێتەوە، ھەروەھا ٣٠٪ی کورسیەکانی پەرلەمانیشی تەرخانکرد بۆ ژنان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە شەش مانگی رابردوودا ھێرشەکانی تورکیا زیانی زۆری بە کەرتی تەندروستی و ئاو و کارەبا و سوتەمەنی لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان گەیاندووە، بەشێوەیەک سێ ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە. 

راشیگەیاند، ئەگەر رێگری لە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان نەگیرێت، کارەساتی مرۆیی روودەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئازاد تۆفیق پارێزگاری ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی وت، سبەینێ مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە دەکەن.

ھاوکات، کاوە عەلی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە بە پەیامنێری کوردسات نیوزی وت، سەردانەکە بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی پردی تووەقوتە، کە بودجەکەی سی ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

ھەروەھا دەستبەکاربوون بۆ پێدانی ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل کە لەئێستادا ھەموو کارەکانی تەواوبووە دەکەن. ھاوکات پڕۆژەی وەبەرھێنانی گروپی کۆمپانیاکانی ھەڵەبجەش بەسەردەکەنەوە، کە ژمارەیەک کارگە لە قۆناغی بنیاتناندایە و لەلایەن کەرتی تایبەتەوە جێبەجێدەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە بڕیارێک کرا بە ئامانجی رێکخستنەوەی رسومات و کرێ و تێچووی تایبەت بە تۆماری کۆمپانیاکان لە ھەرێم بە ئاراستەی پێشکەشکردنی کارئاسانی زیاتر بۆ کارسازیی و بازرگانی و وەبەرھێنان، بە تایبەتی لە ڕووی کارئاسانی لە بواری پێدانی باج بۆ کۆمپانیا نوێیەکان و بابەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و پاراستنی موڵکداریی فیکریی وھزریی داھێنەران.

ئەنجومەنی وەزیران خشتەی نوێی ئەو رسوماتانەی پەیوەندیداربوون بە دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکان پەسەندکرد و دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان، دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن.

تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەش تەرخانکرابوو بۆ پێداچوونەوە بە کەرتی باج لە ھەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی کێشە و دەرفەتەکان و چارەسەرەکان، بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی کەرتی باج بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی دادپەروەریی لە پێدانی باج بە بێ ئەوەی ھیچ باجێک زیاد بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

زمانی شیرینی کوردی، ھاوشێوەی ھەموو زمانەکانی جیھان دەوڵەمەند و پڕبەھایە. پاراستن و گەشەپێدانی ئەرکێکی نەتەوەیی و کوردایەتیی ھەموومانە. لەم یادەدا،  پێویستە ھەنگاوبنرێت تا نەتەوەیی کورد ببێت، بە خاوەنی زمانێکی یەکگرتووی سەرتاسەریی

شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 
٢١ی شوباتی ٢٠٢٤

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرێتی ھاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە تونێلی دەربەندیخان لە سەعات ١٠ی سەر لەبەیانییەوە، تا سەعات دووی پاش نێوەڕۆ بە مەبەستی چاککردنەوەی ئاوەڕۆی تونێڵەکە دادەخرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "لەکاتی داخستنی تونێلەکە ئۆتۆمبێلی بچوک لە تونێڵی خوارەوە ھاتووچۆ دەکات واتا بەسەر بەنداوەکەدا تێپەڕ دەبن، ئۆتۆمبێلی بارھەڵگریش ھەر لە زاڵگەی بانی خێڵان رادەگیرێن و رێگەیان پێنادرێت تێپەڕببن، لە رووی ئەودیویش لە سێ رای چیای بەرانان بەھەمان شێوە رادەگیرێن تا کردنەوەی تونێڵەکە".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ھەولێر لەگەڵ سەرۆکایەتی ھەرێم و یۆنامی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنی وادەیەک بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، وتیشی، ئەوان دەتوانن تا مانگی حوزیرانی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدەن.

راشیگەیاند، لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی، سەرۆکایەتی ھەرێم بە راوێژ لەگەڵ کۆمیسیۆن وادەی ھەڵبژاردن دیاریدەکەن.

وتەبێژی کۆمیسیۆن ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەئێستادا لەبەرئەوەی ھەنگاوی باش نراوە بۆ ھەڵبژارنی پەرلەمانی کوردستان، دەتوانن لە ماوەی چوار مانگدا ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن.

ئەو کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە بڕیارە سبەینێ جارێکی دیکە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کۆببێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسماعیل حەدیدی ئەمینداری گشتی حربی ھەدەفی وەتەنی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەی لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت، چەند سەرکردەیەک لە پێکھاتەکان ئامادە دەبن.

وتیشی، پێشتر کۆبوونەوە کراوە و لیژنەیەک پێکھێندراوە، بڕیارە لیژنەکە لە ھەولێر لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی ھەرێم کۆببێتەوە.

ھاوکات سەرچاوەیەکی تایبەت سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھەریەک لە خەمیس خەنجەر و خالید موفرجی وحەسەن تۆران، بەشداری کۆبوونەوەکەی ھەولێر دەکەن، ھەروەھا رێبەر ئەحمەد وزیری ناوخۆی ھەرێم، وەک نوێنەری پارتی بەشداری کۆبوونەوەکە دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە بڵاویکردەوە، وەفدێکی راوێژکارانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەردانی پارێزگای دێرەزوورییان لە رۆژھەڵاتی سوریا کردووە بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دوایین دۆخی ئەمنی ناوچەکە، وەفدەکەش دڵنیاییداوە کە بەردەوام دەبێت لە راھێنان و کاری ھاوبەش لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەفدەکە ستایشی رۆڵ و ھەوڵەکانی ھەسەدەشی کردووە لە روبەڕوبوونەوەی داعش و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای دێرەزوور.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی نوسراوەکە فراوانکردن و گواستنەوە لەسەر داواکاری دوو لەسەر سێی دانیشتووانی خەڵکی گوندەکە دەبێت کە تێیدا نیشتەجێن، ھەروەھا زەوی پێویست بەردەست بێت کە لەگەڵ حەرەمی گوندەکە ھاوسنوور بێت بۆ فراوانکردنی حەرەمی گوند بە مەرجێک گونجاو بێت لە رووی تۆپۆگرافی بۆ نیشتەجێبوون.

ھەروەھا لیژنەیەکی تایبەتمەندی بەردەوام پێکدەھێندرێت لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە سەرۆکایەتیی جێگرێکی (پارێزگار یان سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆ)، لیژنەکەی بەردەوام بەپێی پێویست کۆبوونەوەکانی خۆی ئەنجامدەدات و پێشنیازەکان بە چوار لەسەر سێی ئەندامانی لیژنە دەردەکرێت و لەلایەن پارێزگار یان سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆ پەسەنددەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەروین بوڵدان، سیاسەتمەداری دیاری باکوری کوردستان کە ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان و پەرلەمانتاری ئێستای پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی)یە ئاشکرایکرد، دوایی کۆتاییھاتنی ئەم خولەی پەرلەمانی تورکیا، دەستبەرداری سیاسەت دەبێت.

پەروین بوڵدان لە چاوپێککەوتنێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرچەندە دەستبەرداری سیاسەت دەبێت، بەڵام لە داھاتوودا بەشێوازی جیاواز لە خەبات بەردەوام دەبێت و  لە بواری مافەکانی مرۆڤدا چالاکانە کاردەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
‏‎مەبەستی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی ھەنگاوەکانی ئامادەکاریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو. سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئامادەیی تەواویان بۆ ئاسانکاری و ھاوکاریکردنی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە بە شێوەیەکی شەفاف و پیشەییانە دەربڕی.

‏‎لە کۆبوونەوەکەدا، کۆمسیۆن باسی ڕێکارە تەکنیکییەکان و دابەشکردنی کات بۆ ھەنگاوەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنیان لە چوارچێوەی کاتی بەردەستی یاسایی تەمەنی کۆمسیۆن خستە ڕوو و لە ھەمانکاتدا نوێنەری یۆنامیش ئامادەیی نیشان دا کە ھاوکاری ھەموو ھەنگاوەکان بن لە سەرکەوتنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن.

‏‎سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەک ئەوەی لە ڕابردوو ھەنگاوی جدییان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان ھەبووە و ئەرکی یاسایی خۆیان بەجێ گەیاندووە، ئێستاش بە ھەمان پەرۆشی و ڕژدییەوە ھەموو کارێکی پێویست ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای فیدراڵی عێراق، رۆژی دووشەممە لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، سێ سكاڵای سەبارەت بە ئەجومەنی پارێزگای كەركوك تاوتوێكرد كە دوانیان تایبەت بوون بە داواكاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاكە، بەهۆی وردبینی نەكردن لە تۆماری دەنگدەران، بەڵام بەهۆی نەبوونی پسپۆڕییەوە دادگاكە داواكانی ڕەتكردەوە.

سكاڵای سێیەمیش تایبەت بوو بە داواكاری وردبینی لە تۆماری دەنگدەران پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام دادگا ئەو سكاڵایەشی ڕەتكردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...382383384385386...996